رەزا شوان
ئێمەی کورد ، لە ئێستا و لە رابردوودا ، تا جامی ستەم و چەوسانەوەمان پڕ نەبووبێت ، تا داگیرکەرانی کوردستان ناچاریان نەکرووبێتین ، چەکمان هەڵنەگرتووە ، چەک هەڵگرتنیشمان لە پێناوی ، بەرگری کردنبووە لە گەلەکەمان و لە خاکی کوردستان‌مان ، ئەمەش مافێکی رەوای هەر گەلێکی ماف خوراو و نیشتمان داگیرکراوە . تا ئەمڕۆش ئەو چەکانەی بە دەستی شۆڕشگێڕانی کوردەوەن ، چەکی سادەن و مەودا کورتن ، گرنگترینان " کڵاشینکۆف " ـە ، کە لە وڵاتانی تردا ، وەکو چەکێکی ئاسایی ، شوان و جوتیار و راوکەرەکان بە کاری دەهێنن. بەڵام بە پێچەوانەی کوردەوە ، هەردەم داگیرکەرانی کوردستان پەلاماری گەلەکەمانیان داوە و ، کوشندەترین چەکی کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و سووتێنەری قەدەغەکراوی نێودەوڵەتیان لە کوشتنی کورد و کاولکردنی کوردستان
وەهاب یوسفی
ژیان بوونه و له میانه‌ی له دایک بوون و مردن‌دا له ئارادایه. ئابووری شاره‌گی ژیانه و گرینگ‌ترین چه‌کی ژئۆپۆلیتیکیشه. ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌کیترین پێداویستی ژیان بۆ هه‌ر مرۆڤێک جیا له ئاو و هه‌وا خواردنه و له چوار چێوه‌ی ئابووریشدا خواردن تایبه‌تمه‌ندی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر چه‌شنه که‌م و کۆڕێک له ئابووریدا کێشه‌یه بۆ سه‌ر ژیان و کۆمه‌ڵگاش تووشی گیر و گرفت ده‌کات. ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی که له ئاکامی کێشه ئابوورێکاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، زۆر به سانایی ده‌توانن پێش به ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بگرن و به جێگای کۆمه‌لگایه‌کی ساغ و ته‌ندروست، ڕگرسیڤانه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه بگێرنه‌وه. کێشه‌ی ئابووری گه‌لێک دیارده‌ی دزێوی لێده‌که‌وێته‌وه و ژیان پڕ له ئێش و ئازار ده‌کات. دزی و فه‌ساد وه‌ک دوو دیارده‌ی دزێو له نێو کۆمه‌ڵگادا کاتێک ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت که قه‌یرانی
نووسه‌ر: فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
چۆمان هه‌ردی ،شاعیر و نیگارکێشی کورد که له‌دایکبووی سلێمانیی ئێراقه1 پێش ڕووکردنه به‌ریتانیا و هه‌ڵاتن له‌ده‌ست دیکتاتۆرییه‌تی سه‌ددام،ساڵانێک وه‌ک په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئێران‌دا ژیاوه. باوکی چۆمان،ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،شاعیرێکی ڕۆمانسیی و هه‌ڵبه‌ستوانێکی ناوداری کوردستانی ئێراقه و یه‌ک له خه‌باتکارانی ناسراوی ئه‌م قهومهشه2. چۆمان بۆ خۆی ئه‌ڵێ زۆر له‌بن کارتێکه‌ریی شێعری باوکیدایه و له گفت و گۆ و وتووێژێکدا ده‌بێژێ:"ته‌نیا کێشه‌ی نێوان من و باوکم که شاعیری ههرهخۆشهویستی لای منه، ئه‌وه‌یه که ئه‌و لاگری شێعری کۆن و کلاسیکه و نێوانی له‌گه‌ڵ شێعری نوێ‌دا خۆش نییه. کاتێک به‌رهه‌م و کتێبی دووهه‌مم له ژێرچاپ ده‌رچوو ،باوکم زۆر به ڕوونی درکاندی که له ناو سه‌رجه‌م
عەزیز شێخانی
كورده‌كان هێشتا له سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی دایك و ستاندارد له نێو خۆیاندا رێكنه‌كه‌وتوون. له كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه دابڕانێكی زۆر له نێوان زاراوه‌كان هاتۆته كایه‌وه، كه قه‌یرانی زمانی كوردانی زیاتر و زۆرتر كردوه. به چه‌ند ئهلف و بێ نووسین بۆته قه‌یرانی گه‌وره له پانتایی كوردستاندا. دابهشكرانی كوردستان و ژێرده‌سته‌بوون كاریگه‌ری راسته‌خۆی له سه‌ر خوڵقاندنی كه‌ش و دۆخێكی ناله‌بار و هاوشێوه‌ی ئاناڕشیزم له گۆڕه‌پانی زمانه‌وانیدا داناوه. له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كورده‌كان له جیاتی سوود وه‌رگرتن له دۆخی جیهان و ناوچه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ستراتیژی پاراستنی زمان و قبوڵكردنی زمانێكی ستاندارد، تووشی كف و كوڵی سه‌یر بوون. ئاخێوه‌رانی هه‌موو زاراوه‌كان به یه‌ك تین و تاو هاورا ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ زاراوه‌ی ئه‌وان به فه‌رمی بكرێ و ببێته زمانی ستاندارد. ته‌وژمی ئه‌و
عومه‌ر عینایه‌تی
کاتێک باس له قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کرێت، ده‌بی پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له هه‌موو بواره‌کانی ژئوپۆلۆتیک، رامیاری، میتۆلۆژیک، ئابوری و ...، هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و له هه‌موو بواره کانی ئیتنیکی و جوغرافیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی تئوریک و پراکتیکیمان هه‌بێت . له بابه‌ته‌کانی دیکه‌دا وردبوونەویهکم له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیستعماری نووسیوه و هەوڵم داوە له‌م بابهتەشدا بارودۆخی ئێستاوقهیرانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له سه‌ده‌ی بیستویەکەمدابێنمە بەرباس له‌سه‌ده‌کانی رابردوودا بەستراوەیی وگرێدراوی به سیاسه‌تی ئیستعمارودهستهڵاتی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی وابەستە کە ئه‌مڕۆکه‌ی بؤ ئیمه دروست کرد و گرێدراوی هه‌مان سیاسه‌ته. نەتەوەی کورد له‌ناو وڵاتانی ناوچه‌ییدا خوازیاری ماف و چاره‌نووسی نهتەویین وراپه‌ڕینی به‌شکۆی کورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه،
ئاوڕێک بۆسه‌ر ژیان وخه‌باتی "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان"
وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف
پاش 13 ساڵ له‌بیرکران،عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان،ڕێبه‌ری له‌به‌ندکراوی کوردی ناو دووڕگه‌یه‌کی دوورده‌ست له نێوان زه‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌دا،جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه ناو گۆڕه‌پان و شانۆی سیاسیی تورکیا و به‌ناوی ده‌ورگێڕێکی سه‌ره‌کی له سه‌ر پرسه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌ور ده‌بینێ. دۆخی ئۆجه‌لان له ناو زینداندا تائێستا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه.پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان که‌وتنه باس و خواس له‌سه‌ر وتووێژی براکه‌ی له زینداندا،ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی تورکیایش کامێراکه‌ی گوێزته‌وه بۆ ناو گرتووگه و زیندانی "ئیمرالی". ئه‌رچی ڕه‌وشی ئۆجه‌لان دوابه‌دوای وتووێژی کاربه‌رده‌ستانی تورک له‌ته‌کیا له‌ناو زینداندا ڕه‌وتێکی باشی بڕیبوو به‌ڵام کوژرانی چه‌ند چالاکوانێکی کورد له پاریس
شەماڵ بۆکانی
شاڵاوی بەهاری ئیسلامی و وەستانێک بۆتێڕوانینی زانستی فەلسەفەی سیاسی ، ئەم خاڵانەی خووارەوە دەکاتە ئامانج
ئاخۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی، لەداڕێژەی سیاسی خۆیدا پێگەی بۆفەلسەفەی سیاسی هێشتۆتەوە ؟؟
فەلسەفەی سیاسی بۆجیاوازە لە سیاسەتی حیزبێک ؟؟
بەبوونی ئەم پرسارانەوە ئەرکی ڕوناکنیری سیاسی کوردی لەسەر ڕون کردنەوەی تاکی کۆمەڵگا چییە ؟؟
لەمپەری ئامانجی شاڵاوی بەهاری ئیسلامی بەلێکدانەوەیەک لەسەر هزری تاکی کۆمەڵگای وڵاتانی عەرەبی و دەستی دەرەکی و زل هێزانی سیاسەتی جیهانی دەکرێ بە دوبەشی لێک دانەبڕاو، بەڵام ئەوەی لەم کورتە باسەدا گرینگی هەڵدەگرێ هزری تاکی کۆمەڵگایەونزیک بوونەوە لە کۆمەڵگای
ن: پیەر بۆردیۆ
و. خەبات رەسووڵی
مەبەستی ئێمە لێرەدا (دەسەڵاتی میدیاكاران) و لەویش كەمتر ژورنالیزم وەك (دەسەڵاتی چوارەم) لە شۆڕشدا نییە، بەڵكو هەژموونی پێوەندییەكانە لە گۆڕەپانی میدیاكاراندا كە لە رێساكانی بازاڕ پێڕەوی دەكات (جا ئەو بازاڕە چ بەردەنگ بێ، یان چ ریكلام خوازەرەكان بن) كەرەستە گەلێك كە بەر ...لە هەمووكەس كارتێكەری لەسەر (میدیاكاره‌كان – رۆشنبیرەكان)دەبێ لە قۆناغی دواتردا و تاڕادەیەك لەنێوان ئەواندا، كاریگەری لەسەر گۆڕەپانە كولتووری، ئەدەبی و هونەری و زانستییەكانیش دەبێت. كەواتە پرسەكە ئەوەیە چۆن رێسا بونیادییەكانی پێڕەو لە رێساكانی بازاڕ دەكات و بەشێوەیەكی قووڵ هاوسەنگی هێزەكان لە گۆڕەپانەكاندا بگۆڕێت، لەسەر هەموو ئەو
رەزا شوان / نەرویج
لە ئاوڕدانەوە و چاوپێخشانەوەیەکی خێرادا ، بۆ چۆنییەتی وەرگرتنی دەسەڵات ، لە سەدەی بیستەم و لەوە پێشتر و تا دەگاتە ئەم رۆژگارەش .. بە تایبەتیش لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریکادا ، کە ئازادی و دیموکراتیان تێدا نەبووە و نییە .. سەرکرە و سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی وڵاتانی ئەم دوو کێشوەرە ، یا بە میراتی یا بە کودەتایەکی سەربازی ، یا بە زۆرداری و ستەمکاری و کوشتن و بڕین و خوێنڕشتن و ئاسن و ئاگر ، دەسەڵاتیان وەرگرتووە .. یا لەسەر شان و شکۆ و خەبات و قوربانیدانی رۆڵە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرەکانی گەلەکانیان بەرزبوونەتە و گەیشتوونەتە لووتکەی دەسەڵات ، هیچ بە لاشیانەوە گرنگ و مەخابین نەبووە ، کە بە هەزاران هاوڵاتییانی گەل و وڵاتەکانیان بکەن بە قوربانی و سوتەمەنی گەیشتنیان بە دەسەڵات و بە پلە و پایەکانیان .. لە دوای
ئەیوب ئەیوب زادە
کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار که‌سیی رۆژی دووی رێبه‌ندان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی بچووک یاخۆ سکاڵا له مه‌سه‌له و گرفتێکی رۆژانه نه‌بوو. ئه‌م کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه له‌راستیدا له شوێنی ریفراندۆمێک بوو بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و بۆ راگه‌یاندنی بڕیارێکی مێژوویی. ئه‌گه‌ر له دونیای ئێستادا نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر سهنووقی ده‌نگدان یاخۆ به هۆی نوێنه‌رانییه‌وه له هۆڵی پارلمان بڕیاری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به دونیای ده‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، کۆبوونه‌وه‌ی به‌رین و جه‌ماوه‌ریی رۆژی دووی رێبه‌ندان مودێلێکی زیندووتری بۆراگه‌یاندنی بڕیارێکی مێژوویی ئه‌وتۆ هه‌ڵبژارد. به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ و زیندوو پتر له 20 هه‌زار که‌س ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جمهوری دا و ئیراده‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی به ئاشکرا به دنیا راگه‌یاند.
عەبدولڕەحمان سدیق
پاش ئەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستاندا یەك ملیۆنی تێپەڕاند ، ئیدی جێگەی خۆیەتی هەڵوەستەیەكی ورد لەبارەی قەیرانی هاتووچۆ بكرێت كە ئەمڕۆ بووەتە یەكێك لە دیاردە نەخوازراوەكانی نێو كۆمەڵگە. گواستنەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پێشكەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت ، بە جۆرێك ساڵانە درێژی رێگە و بانەكان زیاتر دەبن و شەقامی نوێ دروستدەكرێن و، هۆكاری گواستنەوەی زیاتریش دروستدەكرێن یان هاوردە دەكرێن. لە ئاستی جیهانیشدا لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا ژمارەی هۆكارەكانی گواستنەوە بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووەو، بە جۆرێك لە هەندێك وڵات‌دا زیاتر لە نیوەی دانیشتوان هەریەكەو هۆكارێكی گواستنەوەی خۆیان هەیە. دیارە ئەمەش كاریگەری پۆزەتیفی هەیە بۆ گواستنەوەی خێرا‌و كارئاسانی و بە یەكگەیاندنی خەڵك،
ئەیوب ئەیوبزادە
پێته‌ختی کۆمار، شاری مه‌هاباده. مه‌هاباد له‌و کاته‌دا ''وه‌ک گوندێکی گه‌وره وایه و بنه‌مای ئابووری و پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا درێژه‌ی شێوه‌ی مه‌عیشه‌ت به‌رهه‌م هێنانی لادێیه. له سه‌نعات و کارخانه‌و کارگه و سه‌رمایه‌دار و چینی کریکار و بۆرژوازیی گه‌وره‌و په‌ره‌گرتوو هه‌واڵێک نییه و ته‌نیا جه‌ماوه‌رێکی که‌م به کاری تیجاره‌ت و بازرگانی و کڕین و فرۆشتنه‌وه خه‌ریکن که هه‌ر چه‌ند باری ژیان و پهرهگرتنیان روو له پێشکه‌وتنه به‌ڵام هێشتا ده ژێر ده‌سه‌ڵاتی مڵکدار و دهرهبهگهکاندان''.1 ته‌نانه‌ت ''ئه‌و کات له مه‌هاباد که‌ره‌سه‌یه‌کی وه‌ک بڵیندگۆش نه‌بوو، جاڕچی هه‌واڵه‌کانیان جار ده‌دا. ره‌سوڵ شاڵی یه‌کێک له‌و جارچیانه بوو. بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه بڵیندگۆیه‌کی هێناو له به‌رانبه‌ر مه‌حکه‌مه‌ی قازی، له دوولاوه له دارتێلانیان قایم کردبوو، ئاواز و گۆرانی، یان هه‌واڵ و قسه‌ی رێبه‌ران، یان قورئانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌بووه''.2
ئاریتما موحەممەدی
نەتەوەی کورد و پێناسەی تیرۆر:
تیرۆر بە هەر جۆرە کردەوەیەکی ترسهێنەر و تۆقێنەر کە ژیانی خەڵکی سڤیل و مەدەنی بکاتە ئامانج و بخاتە مەترسی دەوترێت. نەتەوەی کورد هەمیشە ژیانی لە ژێرمەترسی تیرۆردا بووە ودەیان و سەدان هاوڵاتی کورد لە ژێر ناوی تیرۆر وکورد بووندا کوژراون. ئەوەی کە لەو پێوەندیەدا بۆئێمە گرینگە و پێداچونەوەی دەبێ بۆ بکەین ئەوەیە کە بۆچی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ئاست تیرۆر وکوشتنی خەڵکی سڤیلی کورد بێدەنگی هەڵدەبژێرن. لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە گەڵێک هۆکاری ڕون و ناڕون بکەین کە کاریگەری لە سەر هەڵوێستی وڵاتە دەرەکیەکان هەیە، کاریگەرترین هۆکارئەوەیە کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە دەپارێزن و ئەوانیش لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمە کە لە کورد دەکرێت بێدەنگ دەبن، هاوکات یارمەتی چەک وچۆڵیشیان پێدەکەن و بەم شێوەیە کێشە ئابوریەکانیان چارەسەر دەبێت.
ئاگری باڵەکی
بە پێ نەریتی ساڵانە حیزبی دێمۆکرات بە هەردوو بەشەکەیەوە و بەشێکی بەرچاویش لە هێزە کوردستانیەکانی دیکە رێز لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردی دەگرن و هەریەکەو بەشێوەیەک ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن، دوای 67 ساڵ لە داوای روودانی ئەم رووداوە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆر لایەنی شارەوا هەیە کە ئێمەی کورد نەک هەر نازانین بەڵکو هەوڵی زانینیشمان نەداوە، ئەوەی تا ئێستا پێمان نەزانیوە یان هەوڵی زیاترمان نەداوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی کۆماری کوردستان بزانین دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە زۆر رێز لە پیرۆزیەکانی خۆمان ناگرین و تەنها هەوڵمان ئەوەیە کە زۆرترخۆمان بە پیرزۆیەکان و کەسایەتیەکانەوە هەڵبواسین، ئەوەندە نێو و نێوبانگی پیرۆزیەکانمان بۆ گرینگە کە جاری وایە بۆ سەنگەر لەیەکتر گرتنیش بەکاریان دەهێنین، هیچ کات هەوڵمان نەداوە کە بۆ بیرۆکە و مێژووی شاراوەی ئەو
ئەیوب ئەیوبزادە
بەشی یەکەم لێرەدا بخوێنەوە: دوورگه‌ی به‌خته‌وریی مرۆڤی کورد
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا راوه‌ستان و شۆڕبوونه‌وه بۆ ناو جیهانی هزر و روانگه‌کانی پێشه‌وا کارێکی گه‌لێک پێویسته. بێئه‌وه‌ی بمانه‌وێ له نه‌خش و ده‌ورو تێکۆشانی ''ژێکاف'' و ''حیزبی دێمۆکرات'' که‌م بکرێته‌وه، راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێ بگوترێ. ئه‌ویش نه‌خش و رۆڵی تایبه‌تی و چاره‌نووسسازی پێشه‌وایه له وه‌ده‌سهێنانی گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی مێژووی هاوچه‌رخی کورد. که‌سێک بیهه‌وێ کۆمار بناسێ ده‌بێ له جیهانی هزر و بیری پێشه‌واوه ده‌س پێبکا. کۆمار و پێشه‌وا دوو واتای لێک گرێدراون. کۆمارناسی بێ پێشهواناسی، ناسینێکی رواڵه‌تی و سه‌قه‌ت و ناته‌واوه‌و. ''ئه‌گه‌ر بزاڤی ناسیۆنالیستی کوردی له بیسته‌کاندا بێ ناوی شێخ مه‌حمود ده‌بێته که‌م و کووڕییه‌ک، ناوهێنان و قسه‌کردنیش له‌سه‌ر ژێکاف و حیزبی دێمۆکرات و کۆماری کوردستان وه‌ک به‌رهه‌می تێکۆشانی ناسیۆنالیزمی سیاسی کورد