نووسه‌ر: فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
چۆمان هه‌ردی ،شاعیر و نیگارکێشی کورد که له‌دایکبووی سلێمانیی ئێراقه1 پێش ڕووکردنه به‌ریتانیا و هه‌ڵاتن له‌ده‌ست دیکتاتۆرییه‌تی سه‌ددام،ساڵانێک وه‌ک په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئێران‌دا ژیاوه. باوکی چۆمان،ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،شاعیرێکی ڕۆمانسیی و هه‌ڵبه‌ستوانێکی ناوداری کوردستانی ئێراقه و یه‌ک له خه‌باتکارانی ناسراوی ئه‌م قهومهشه2. چۆمان بۆ خۆی ئه‌ڵێ زۆر له‌بن کارتێکه‌ریی شێعری باوکیدایه و له گفت و گۆ و وتووێژێکدا ده‌بێژێ:"ته‌نیا کێشه‌ی نێوان من و باوکم که شاعیری ههرهخۆشهویستی لای منه، ئه‌وه‌یه که ئه‌و لاگری شێعری کۆن و کلاسیکه و نێوانی له‌گه‌ڵ شێعری نوێ‌دا خۆش نییه. کاتێک به‌رهه‌م و کتێبی دووهه‌مم له ژێرچاپ ده‌رچوو ،باوکم زۆر به ڕوونی درکاندی که له ناو سه‌رجه‌م کتێبه‌که‌دا ته‌نیا دوو لاپه‌ڕه‌ی پێ شک هاتووه که بایه‌خی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت: یه‌که‌میان ئه‌و کۆپله‌یه‌ی که به خۆیم پێشکه‌ش کردبوو و ئه‌ویتریان شێعرێک بوو له‌سه‌ر شێوازی بهیتهشێعرێکی هه‌ڵبه‌ستوان و شاعیرێکی غه‌رامیی و غه‌زه‌ل بێژی ئێرانی!
هه‌وێن و ناوه‌رۆکی شێعره‌کانی چۆمان ڕۆچوونه به‌ناخی یاده‌وه‌رییه تاڵ و دڵهه‌ژێنه‌کانی خۆی له سه‌رده‌می مناڵی و مێردمناڵیی دا. له غه‌زه‌لێکی به‌ناوبانگیدا که له ناو هه‌ڵبژارده و گوڵچنێکی شێعری ئینگلیزیی دا له‌چاپ دراوه ،باس له ماڵه‌که‌ی باوکی ده‌کات که له‌لایه‌ن ژه‌نه‌راڵێکی به‌عسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
ئه‌م شێعره پێمان ده‌ڵێ که چلۆن ژه‌نه‌راڵی به‌عسی ئه‌و ماڵه گچکه‌یه ده‌کاته که‌لاوه‌یه‌ک و باخچه جوانه‌که‌ی چلۆن له‌ڕێی نه‌وت ڕێژکردنی بندار و دره‌خته‌کانه‌وه تێک و پێک و ئاور تێ به‌رده‌دات. چۆمان هه‌ردی ده‌گێڕێته‌وه:" دراوسێکانمان به‌چاوی خۆ بینیویانه که چلۆن ئه‌و ژه‌نه‌راڵه له‌هه‌مان ماڵدا به‌ده‌م ئازارێکی گرانه‌وه گیانی داوه. ئێستا ئه‌و ماڵه جارێکی تر نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه؛ له دوو قاتدا و زۆر زۆر جوان و پته‌و و سه‌رنج ڕاکێش ترله جاران و باخچه‌که‌ش ڕه‌نگینتر و ڕازاوه‌تر. من له‌م غه‌زه‌له‌دا ویستوومه بڵێم ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان وه‌ستانی بۆ نییه."
له‌ڕاستیدا په‌یامه‌که‌ی چۆمان هه‌ردی له‌م غه‌زه‌له‌دا که له‌سه‌ر شێوازی کلاسیک دانراوه ،ئه‌مه‌یه که دادگه‌ریی و ئازادیخوازیی هه‌رده‌م ده‌مێنێته‌وه و به‌سه‌ر سته‌م و زوڵم و ناحه‌قیی دا که هێمای مردن و نه‌مانه، سه‌رده‌که‌وێ.
ئه‌و ئه‌رچی ئاشنایه‌تی چاکیشی له‌گه‌ڵ زمانی فارسیی هه‌یه به‌ڵام داوای له من کرد شێعره‌کانی بۆسه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕم.
کۆمه‌ڵه شێعرییه‌کانی به‌زمانی ئینگلیزی بریتینه له :" گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ بیره‌وه‌ری" و ڕووناکیی سێبه‌ره‌کان".3 هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی شێعره‌کانی له‌لایه‌ن پهخشکارێکی ناسراو به ناوی Bloodaxe له به‌ریتانیا له‌چاپ دراوه و زۆریش وه‌به‌ر پێشوازیی ڕه‌خنه‌گران که‌وتووه. چۆمان هه‌ردی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس و ماسته‌ری خۆی له فه‌لسه‌فه و دهروونناسیی دا وه‌رگرتووه و نامه‌ی دوکتۆراکهشی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌ژێر ناوونیشانی:" کێشه ده‌روونییه‌کانی ئافره‌تی کورد له به‌ریتانیا ".
به‌ره‌ی نوێی کوردی دانیشته‌ی وڵاته ئه‌وروپاییه‌کان هه‌نووکه تێگه‌یشتووه که بۆ قوتارکردنی زمانی کوردی گه‌ره‌ک بیر و بۆچوون و ڕوانگه و هزری خۆ له ناو شێعر و ڕۆماندا له‌ڕێی زمانی ئینگلیزییه‌وه ده‌رببڕن،چوونکه ته‌نیا ئه‌و ده‌مه که ده‌توانن خزمه‌تی زیندوومانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی زمانه‌که‌یان بکه‌ن. چۆمان هه‌ردی ئه‌ڵێ: ساڵی 1989 کاتێک حوکوومه‌تی ناوه‌ندی هێرشی کرده سه‌ر کوردان پتر له 10 هه‌زار گوند خاپوور و 50 هه‌زار ژنیش بێوه‌ژن که‌وتن. ئه‌و وێڕای ئیشاره‌تدان به شێعرێکی خۆی به‌ناوی :" پهنهلۆپهکانی وڵاتی من" ده‌ڵێ :" هێشتا له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا زۆر چیرۆک و حیکایه‌ت و ئه‌فسانه ده‌ور ده‌بینێ ،چوونکه ئێمه هێشتا له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که پیاوان ڕوو له به‌ره‌کانی جه‌نگ ده‌که‌ن و ژنانیش چاوه‌ڕوان ده‌مێننه‌وه. هه‌مان ئیش و کاره‌که‌ی په‌نه‌لۆپه. ته‌نیا جیاوازیی له نێوان ژنانی وڵاته‌که‌ی من و پهنهلۆپهدا له‌وه‌دایه که بۆ ژنانی کورد ئه‌م چاوه‌ڕوانییه گۆتره و له‌خۆڕایه. قه‌ت هیچ کامه له مێرده‌کانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
چۆمان هه‌ردی له هه‌ڤپه‌یڤین و وتاره‌کانیدا بیر و بۆچوون و ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به دیکتاتۆرییه‌تی سه‌ددام و ئه‌مپریالیزمی ئه‌مریکا به‌ڕاشکاوی باس ده‌کات. ئه‌و ئه‌ڵێ: دیاره که من ده‌مه‌ویست سه‌ددام له‌سه‌ر ده‌ور نه‌مێنێ و به‌ڕووخانی ڕژێمهکهیشی زۆر خه‌نی بووم به‌ڵام ئه‌م پرسه پێویستیی به پلاندانانی ورد بۆ پاراستنی سنووره‌کان، پاراستنی سه‌قام و ئاسایش،پێش‌گرتن به ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌تاڵانبران بوو و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا سه‌لماندیان ئامانجیان له هێرشکردنه سه‌ر ئێراق ته‌نیا ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌ددام نه‌بووه. گه‌ر ئه‌وان دڵسۆزی ئه‌م گه‌له بووایه‌ن ده‌یانتوانی ئه‌م کاره ساڵی 1991 جێ به‌جێ بکه‌ن و ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده‌ش زیان و خه‌ساری لهقهرهبوونههاتووی لێ نه‌که‌وێ. چۆمان هه‌ردی شووی به که‌سێکی به‌ریتانیایی کردووه و له شێعره‌کانیشیدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر داهاتووی وه‌ک که‌سێکی تاراوگه‌نشین به‌زماندا دێنێ:
مناڵانی من 4
گوێم له ده‌نگی مناڵانمه
به ئینگلیزییه‌کی پاراو ده‌ئاخێون
که‌چی کوردییه‌که‌یان کرچ و کاڵ
که لۆمه‌یان ده‌که‌م
پێکه‌وه به چپه به‌یه‌ک ئه‌ڵێن:
"خۆ حه‌قیه‌تی،کورده ئیتر!"
ئاوایه که له‌ماڵه‌که‌ی خۆمدا به‌خۆم نامۆم!
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق"،چوارشه‌ممه ،2ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1391ی هه‌تاوی،20ی فێبریوه‌ریی 2013،ژماره 1677،لاپه‌ڕه‌ی 16
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێک:
* فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده(موسته‌فه‌وی) ،شاعیر و وه‌رگێڕی به‌توانای ئێرانییه که به شێعری " له وه‌ڵامی پرسیاری کچه‌که‌ما : بۆچ پێی منت به‌م جیهانه کرده‌وه" ،بوو به به‌ربژاری خه‌ڵاتی "پوشکارت" ( خه‌ڵاتێکی ئه‌ده‌بییه و ساڵانه ده‌به‌خشرێ به باشترین شێعر،چیرۆک و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ناو گۆڤار و بڵاڤۆکه سه‌ربه‌خۆکان )، یه‌کێکه له خانمه پێشه‌نگه‌کانی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی هاوچه‌رخی ئێران که له‌ڕێی وه‌رگێڕانی شێعری شاعیرانی هه‌ره‌ناسراوی هاوچه‌رخی جیهانه‌وه بۆ سه‌ر زمانی فارسی جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ خۆی ده‌س خستووه. ئه‌م خانمه وه‌رگێڕ و شاعیره ده‌ورێکی هه‌ره باڵای بینیوه له ناساندنی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی ئێرانیی(فارسی) به جیهان و به وه‌رگێڕانی شێعری شاعیرانی میناک نیما و شاعیرانی ده‌یه‌ی په‌نجا خزمه‌تێکی به‌رچاوی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی فارسیی کردووه. فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده ساڵی 1357 ی هه‌تاوی (1979ی زایینی )یه‌که‌مین به‌رهه‌می شێعریی بڵاو کردۆته‌وه. شێعر و هه‌ڵبه‌ستی فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده له ناو چه‌ندین گوڵچن و هه‌ڵبژارده‌ی شێعری هاوچه‌رخی فارسیی دا له‌چاپ دراوه. ئه‌م خانمه تۆرهوانه له ڕێی وه‌رگێڕانی شێعری هاوچه‌رخی جیهانه‌وه بۆ سه‌ر زمانی فارسیی و هه‌روه‌ها شێعری شاعیرانی ئێرانیی بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی جێ په‌نجه‌ی دیاره و به ده‌نگ و سیمایه‌کی ئاشنای ئێستای ناو جیهانی ئه‌ده‌ب دێته ئه‌ژمار. نووسینه‌که‌ی فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده له سه‌ر خانمه نووسه‌ر و شاعیری کورد "چۆمان هه‌ردی "جێی سوپاس و پێزانینه به‌ڵام وه‌ک له ناوه‌رۆکی نووسینه‌که ده‌رده‌که‌وێ نووسه‌ر له نزیکه‌وه ئاشنا به چۆمان هه‌ردییه که‌چی سووکه زه‌حمه‌تێکی به خۆ نه‌داوه ناوی به‌ته‌واوه‌تی چۆمان له خۆی پرسیار بکات نه‌ک په‌نا بباته به‌ر نووسینه‌کان به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر چۆمان. فه‌ریده حه‌سه‌ن زاده بۆ خۆ چاک ده‌زانێ که پیتی "چ" پتێکی هاوبه‌ش له نێوان زمانی کوردیی و فارسییدایه و ئیتر نازانم هۆکار چییه به "شومان" ی هێناوه؛هه‌روه‌ها ڕاست به‌گوێره‌ی نووسینه‌کان له ناو گۆڤار و بڵاڤۆکه ئینگلیزییه‌کاندا "هه‌ردی" به "هاردی" هێناوه که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی که‌مته‌رخه‌میی نووسه‌ره و ده‌بووایه نه‌ختێ وردتر له پرسه‌که‌ی ڕوانیبایه.
چۆمان هه‌ردی، شاعیر،چیرۆک‌نووس،توێژه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد کچی شاعیری نوێخواز و هه‌ره‌ناسراوی کورد "ئه‌حمه‌د هه‌ردی"یه که ساڵی 1974 له شاری سلێمانیی باشووری کوردستان له‌دایک ده‌بێت. هه‌مان ساڵ ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و چه‌ند ساڵێک وه‌ک په‌نابه‌ر له ئێران و شاری که‌ره‌ج دا ژیان وه‌پشت سه‌ر ده‌نێت. ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری کوردستان که‌چی زۆری پێ ناچێ و ساڵی 1988 جارێکی تر تووشی ئاواره‌یی ده‌بێت و ئه‌مجاره بۆ ساڵانێک له سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نیشته‌جێ ده‌بێت. به واتایه‌کی تر تا ته‌مه‌نی 18 ساڵان له باشووری کوردستان و ئێران‌دا ژیان ده‌باته سه‌ر. وه‌کی بۆ خۆی ده‌ڵێ ته‌نیا 9 ساڵ واته له ته‌مه‌نی 5 تا 14 ساڵانه‌وه له نیشتماندا ژیاوه. دوابه‌دوای کۆڕه‌وه‌که‌ی باشووری کوردستان به ساڵی 1991 "چۆمان" دیسانه‌وه له کوردستان ده‌رده‌که‌وێ و ئه‌مجاره‌یان ڕوو له تورکیا ده‌کات .له ساڵی 1993ه‌وه ڕوو ده‌کاته هه‌نده‌ران و له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه. هه‌ر له‌وێ درێژه به خوێندنه‌که‌ی ده‌دات و له زانسگتهکانی "ئۆکسفۆرد"،"له‌نده‌ن" و "کێنت" بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس،ماسته‌ر و دوکتۆرا له فه‌لسه‌فه و ده‌روونناسی وه‌رده‌گرێ. نامه‌ی دوکتۆراکه‌ی چۆمان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت له‌سه‌ر " کێشه ده‌روونییه‌کانی ئافره‌تی کورد له به‌ریتانیا" .دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌که‌ی و نامه‌ی پۆست دوکتۆرای ته‌رخان ده‌دات به "ژنانی ده‌ربازبووی ئه‌نفال". تا به ئێستا سێ کۆمه‌ڵه شێعری کوردی و چه‌ند ده‌فته‌ره شێعری به زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردۆته‌وه. "گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ بیره‌وه‌ری" و "ڕووناکیی سێبه‌ره‌کان" و "کۆمه‌ڵه شیعر" سێ به‌رهه‌می شێعریی ئه‌م خانمه شاعیره به زمانی کوردیی دێنه ئه‌ژمار. چۆمان هه‌ردی که‌سایه‌تی و سیمایه‌کی زانستیی ناسراوی هه‌نووکه‌ی کورده و ده‌توانێ له ڕێی هزری قووڵ و خامه‌ی چه‌له‌نگی خۆوه خزمه‌تێکی فره‌وان به دۆزه ڕه‌واکه‌ی گه‌له‌که‌ی له ئاستی جیهاندا بکات و له ناو کۆڕ و جڤین و ناوه‌نده زانستییه‌کاندا ده‌وری نوێنه‌ر بۆ کورد ببینێ.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌زیز ناوی به‌ته‌واوه‌تی "ئه‌حمه‌د هه‌ردی" شاعیری نوێخواز ،ڕۆمانسیی و زمان پاراوی کورده که ساڵی 1922 له شاری سلێمانی باشووری کوردستان له دایک ده‌بێت. له ساڵی 1938ه‌وه نازناوی "هه‌ردی" بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. ساڵی 1957 کۆمه‌ڵه شێعرێک به‌ناوی "ڕازی ته‌نیایی" له چاپ ده‌دات که هه‌تا هه‌نووکه ئه‌م به‌رهه‌مه گرانباییه که سه‌رجه‌م داگری نزیکه 17 شێعره ،به‌جاران له‌چاپ دراوه‌ته‌وه. "ست فاتمه" ،یه‌کێکه له هه‌ڵبه‌ست و شێعره هه‌ره ناسکه‌کانی ناو خه‌رمانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی که سه‌نگ و بایه‌خی له‌ناو گوڵجاڕی شێعری کوردیی دا دیاره. ئه‌حمه‌د هه‌ردی له ساڵی 1991ه‌وه ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات و له "له‌نده‌ن"ی وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێ ده‌بێت. به ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی ئێراق،ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان و سه‌ره‌نجامیش ساڵی 2006 له شاری سلێمانی کۆچی دوایی ده‌کات. بۆ وتن ده‌شێ ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر و شۆڕشگێڕ به‌و ساڵانه‌ی له ئێران ده‌بێت، ده‌که‌وێته به‌ر ڕقی "ساواک"(ده‌زگه‌ی ئه‌منیی شا) و قۆڵبه‌ست ده‌کرێ. خاڵێک لێره‌دا پێویسته ئیشاره‌تی بده‌مێ ئه‌وه‌یه که هێشتاکه مخابن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پان ئێرانیسته‌کان به ڕووناکبیر و سیاسیی و ...ه‌وه به‌چاوی "قه‌وم" و هۆز و خێڵ ده‌ڕواننه گه‌لی کورد و هه‌رچه‌شنه ماف و ده‌سکه‌وتێکی کوردان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر "ئێرانی مه‌زن" داده‌نێن و به توندی به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. هێشتاکه هیچ حسێبێک بۆ زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتووره‌که‌ی کوردان ناکه‌ن و پاش تێپه‌ڕینی 34 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕژێمی ئیسلامیی دا کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستانی بنده‌ست دا ته‌نانه‌ت خۆیان گوته‌نی له "ناوچه کوردییه‌کان"یشدا ئیزنی خوێندن و فێربوونی زمانی خۆی نییه و هه‌ر جۆره چالاکییه‌ک له‌و بواره‌دا مۆرکی دژایه‌تیکردنی ئێرانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ و سزای گرتن ،له‌به‌ندکردن ، لێدان و ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی به‌دواوه‌یه.
"گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ بیره‌وه‌ری" و " ڕووناکیی سێبه‌ره‌کان" دوو کۆمه‌ڵه‌ی شێعریی چۆمان هه‌ردی به زمانی کوردیین که نووسه‌ری بابه‌ته‌که به به‌رهه‌می چۆمان به زمانی ئینگلیزی له قه‌ڵه‌م داون.
له‌به‌ر ده‌ست نه‌که‌وتنی ده‌قی سه‌ره‌کیی شێعره‌که که نازانم به کوردییه یان ئینگلیزی ،ناچاریی من له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی . جا گه‌ر له ده‌قه کوردییه‌که‌ی لام داوه هه‌ر لێره‌دا داوای لێبوردن له شاعیر ده‌که‌م و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رکه شێعره‌که‌م ده‌ست بکه‌وێ، هه‌ڵه و په‌ڵه و که‌م و کوڕییه‌کان ڕاست ده‌که‌مه‌وه و خودی شێعره کوردییه‌که‌ی له‌جێ داده‌نێم.
سه‌رچاوه بۆ نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی وه‌رگێڕ :
1 دیوانی ئه‌حمه‌د هه‌ردی،چاپی دووه‌م 1984،چاپخانه‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دین
2 ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دوکتۆر چۆمان هه‌ردی
3 چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی تری کوردیی و فارسی
تاران
3ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712