شەماڵ بۆکانی
شاڵاوی بەهاری ئیسلامی و وەستانێک بۆتێڕوانینی زانستی فەلسەفەی سیاسی ، ئەم خاڵانەی خووارەوە دەکاتە ئامانج
ئاخۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی، لەداڕێژەی سیاسی خۆیدا پێگەی بۆفەلسەفەی سیاسی هێشتۆتەوە ؟؟
فەلسەفەی سیاسی بۆجیاوازە لە سیاسەتی حیزبێک ؟؟
بەبوونی ئەم پرسارانەوە ئەرکی ڕوناکنیری سیاسی کوردی لەسەر ڕون کردنەوەی تاکی کۆمەڵگا چییە ؟؟
لەمپەری ئامانجی شاڵاوی بەهاری ئیسلامی بەلێکدانەوەیەک لەسەر هزری تاکی کۆمەڵگای وڵاتانی عەرەبی و دەستی دەرەکی و زل هێزانی سیاسەتی جیهانی دەکرێ بە دوبەشی لێک دانەبڕاو، بەڵام ئەوەی لەم کورتە باسەدا گرینگی هەڵدەگرێ هزری تاکی کۆمەڵگایەونزیک بوونەوە لە کۆمەڵگای کوردی .
کوردەواری لەئاستی سیاسیدا زۆرجار ژیری خۆی دەرخستووەو، لەزۆرخاڵی سەرەکیدا پێوانەی دیاری کردووە ، ئەڵبەت لە ئاستی ناوخۆدا ،بەڵام وەک ئاڵو گۆڕ لەسیاسەتدا ئاساییە ، ئاڵوگۆڕی فیکری تاکی کۆمەڵگاش دەبێ ئاسایی بێو هەڵچونی کاتی بەپێی تەمەن سنورداربێ و جیا لەداڕێژەی سیاسی حیزبێک لە فەلسەفەی داڕێژەکەشی بکۆڵینەوە ،
واتە ئەگەر سەردەمێک بە شێوەی هەڵچون و کەم بونی تەمەن سەبارەت بەوەی کەسێکی نزیک لەتۆ لایەنگری باوەڕێک بووەوکاریگەری لەسەر تۆش و منیش هەبووە ، ئێستا کاتی ئەوەیە ، بەپێدا چوونەوەیەکی عەقڵانی و سەردەمیانە ، تێگەیشتنێکی سەرەکی بچوک بخەینە ئاراوە لەفەلسەفەی سیاسیدا، واتە دابین کردنی داهاتویەکی گەشی دەسەڵات بۆبەرەی داهاتوو، چۆن دەستەبەر دەکرێ ؟؟
ئالێرەدایە پێش بیر کردنەوە لە دارێژە و پرۆگرامی حیزبێک ، گریمانەی سەردەمی دەسەڵاتی ئەوکاتی لەکەو دەدرێ ، واتە ئەوخاڵە زەقانەی کەزۆرجاردەبێتە پەیژەی سەرکەوتنی حیزبێک بۆ دەسەڵات ، خەون و ئامانجی ڕەشو ڕوتانی وڵاتە ، واتە دەنگی ئەوچینە ڕاست و پاک و بێگەردەی کەبەبانگەشەی مافی یەکسانی و بەرانبەری ژن و پیاو و خزمەتی داهاتی وڵات لەسندوقی دەنگداندا کۆ دەبێتەوەو فڵانە حیزب دەگابە ئامانج وەک مورسی و ئەخەوان .
ئالێرەدایە دیسان تێفکرینێک بۆ مەکتەب و داڕێژەی باوەڕێکی سیاسی دێتە ئاراوە ،ئاخۆهەڵگری دێموکڕاسین ؟
ئاخۆپرسیویانەدێموکڕاسی خۆی لەخۆیدا سەبارەت بەمافی مرۆڤ چۆن پێوانە دەکرێ ؟
ئاخۆپێوانەی دێموکراسی وەکو ئایین لەباوەڕی ئەواندا سنوری جوگرافی دیاری دەکا ؟
یان بەپێوانەی زانستی سەردەم و ئاکادیمیانە دادەڕێژرێ ؟
هەموی ئەوانە خاڵگەلێکن لە فەلسەفەی سیاسی و،لێ کۆڵینەوەی ووردبۆداهاتوی دەسەڵات، واتە تاکی کۆمەڵگا پێش دەسەڵاتی حیزبەکەی کەپێیوایە ئامانجە فیکریەکانی لەوێداگەشەدەکەن،پێش پەرلەمان و دەنگی کۆمەڵگا خۆی دەنگی ویژدانی خۆی بدا و ئەم پرسیارانە بکاتە ئامانجی ، ئامانجەکانی
1-ئاخۆ داڕێژەوپرۆگرامی پارتەکەی من ، باوەڕی بەیەکسانی و خاڵەکانی مافی مرۆڤ بەتەواوی هەیە ؟
2- ئاخۆ لەسەردەمی دەسەڵاتدا ، هەڵبژاردنی ئازاد بەمافی کۆمەڵگا دەزانێ ؟
3-ئاخۆ باوەڕی بەوە هەیە هەر بیست ساڵ جارێک دەبێ یاسای گشتی واتە دەستور پێداچونەوەی بۆبکرێ بۆباوەڕی سەردەم ؟واتە ئەوبەرە نوێیەی کە پێدەگا ناتوانێ پابەندی دەستوری بیست ساڵ لەمەوبەربێ کە باوکی دەنگی پێداوە .
4-پارتەکەی تۆخاڵی دیاریکراوی هەیە لەناوخۆدا بۆخەباتی مەدەنی ؟ پێناسەی ئەم خەباتە چۆن هەڵدەسەنگێنێ ؟
5-ئەم پارتە لەداڕێژەی خۆیدا لەسەر یاسای هێڵی سوری نەتەوایەتی چۆن بیردەکاتەوە ؟ئاخۆ باوەڕی بەوە هەیە هێڵی سوریش دەتواندرێ پێداچوونەوەی بۆبکرێ ؟
ئەم خاڵانەی دیاری کران سەرچاوەی شاڕەگێکن ، بەڵام لەدەسەڵاتی سیاسیدا دەتواندرێ بەجیاش سەیر بکرێن ، بەهەر چۆنێک بێ شێوەردی دەسەڵات ، کەردووی هەڵدانی بەدەست کۆمەڵگایەو کۆمەڵگاش تاک پێکی دێنێ ، بۆچونی تاکیش ڕۆژنامە نوس دێنێتە ئاراوە، ڕۆژنامەنوس میدیای ئازاد دەخوڵقێنێ ، میدیای ئازاد واتە کۆمەڵگای ئازاد ونەهاتنە سەر کاری کەسێکی وەک مورسی ، لەکوردستانیش هەزاران مورسی داویان ناوەتەوە تەنیا بۆ دەسەڵات .ئەرکی ڕوناکبیرانیش ڕوون کردنەوەی هەموو تاکی کۆمەڵگایە ،
شەماڵ بۆکانی ڕێبەندانی 1391ی هەتاوی