فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

پاش ئەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستاندا یەك ملیۆنی تێپەڕاند ، ئیدی جێگەی خۆیەتی هەڵوەستەیەكی ورد لەبارەی قەیرانی هاتووچۆ بكرێت كە ئەمڕۆ بووەتە یەكێك لە دیاردە نەخوازراوەكانی نێو كۆمەڵگە. گواستنەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پێشكەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت ، بە جۆرێك ساڵانە درێژی رێگە و بانەكان زیاتر دەبن و شەقامی نوێ دروستدەكرێن و، هۆكاری گواستنەوەی زیاتریش دروستدەكرێن یان هاوردە دەكرێن. لە ئاستی جیهانیشدا لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا ژمارەی هۆكارەكانی گواستنەوە بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووەو، بە جۆرێك لە هەندێك وڵاتدا زیاتر لە نیوەی دانیشتوان هەریەكەو هۆكارێكی گواستنەوەی خۆیان هەیە. دیارە ئەمەش كاریگەری پۆزەتیفی هەیە بۆ گواستنەوەی خێراو كارئاسانی و بە یەكگەیاندنی خەڵك، بەڵام لە هەمانكاتیشدا دەبێتە هۆی بەكاربردنی بڕێكی زۆری دەرامەتە ژینگەییەكان، وەك بەكارهێنانی زەوی بۆ رێگەوبان، بەكارهێنانی بڕێكی زۆری وزەی ئاو و هەواو بەنزین و گاز بۆ ئەم مەبەستە، لە ئەنجامیشدا پیسبوونی هەوا بەگازەكانی ئۆكسیدەكانی كاربۆن و نایترۆجین و هایدرۆكاربۆنەكان، گەردی تۆزو خۆڵ و ژاوە ژاو.

جا بە مەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكان، راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ژینگەو پەرەپێداندا، پێویستە لیژنەكانی گواستنەوە و گەیاندن و پیشەسازی پەرلەمان ئاگاداری بڕیارەكانی بواری گواستنەوەبن بەمەبەستی:

1 - بایەخدانی زیاتر بە هۆكاری گواستنەوەی گشتی، لە رێگەی چاككردنی هێڵەكان و بەكارهێنانی هۆكاری گواستنەوی تازەو قەبارە مامناوەندی و، هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی هۆكاری گواستنەوەی تایبەت.

2 - هەوڵدان بۆ بایەخدان بە رێگەوبانەكانی ناوخۆی شارەكان و دەرەوە، چاككردنی ڕێگەوبانەكان بە جۆرێك كە جوڵەی هۆكارەكانی گواستنەوە ئاسانتر بكات و ، رێگەوبانەكانیش لەقەرەباڵغی و خنكانی هاتووچۆ رزگار بكات.

3 -هاریكاریكردن لەگەڵ زانكۆكان بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چاككردنی جۆرەكانی بەنزین و گاز، چاككردنی مەكینەكان بە جۆرێك كەمترین بڕی ماددەی زیانبەخش بخەنە دەرەوەو، نزمترین ئاستی دەنگیش دەربكەن بەمەبەستی كەمكردنەوەی ژاوەژاو.

4 -هەوڵدان بۆ كاركردن لەسەر بەرهەمێنانی سووتەمەنی وەك ئیسانۆل یان كاركردن بەكارەبا یان غازی شل لە زۆر هۆكاری گواستنەوەدا كە زۆر لە وڵاتان ئێستا كاری پێدەكەن.

هەروەها پەرلەمانتاران لە لیژنە پەیوەندیدارەكان بە پرسی گواستنەوە ، گرنگە ئاگاداری زانینی ئەو بارودۆخە بن كە یاساو رێنمایی تێدا لەدایكدەبێت ، چونكە وەك بەئەزموون دەركەوتووە: یاسایەك كە لەنێو بیركردنەوە لەگرفتێكدا دێتە ئاراوە جیایە لە یاسایەك كە لەكاتی بیركردنەوە لە چارەسەر لەدایكدەبێت.

لەدیداری نێوان وەزیرانی ژینگەو كۆمپانیا ژاپۆنییەكان لەساڵی 2004دا ، د. واتانابی هیرۆیۆكی، بەڕێوەبەری كارگێڕی لەكۆمپانیای (تۆیۆتا)ی ژاپۆنم بینی، ئەو دەیگوت: “ئێمە لەژاپۆن لەكاتی روودانی هەر گرفتێكدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین پێش دەركردنی هەر یاسایەك، نەك هەوڵدان بۆ دەركردنی یاساو رێنمایی كتوپڕ لەساتە وەختی رەگداكوتانی گرفتەكە لەزەمینەی واقیعدا، لەبەرئەوەشە یاسا و رێنماییەكانمان ئاسان جێبەجێدەبن”.

ئێمە ئەمڕۆ شەقامەكانمان پڕبوون بەهەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێل كەهەریەكەیان لەشوێنێكی دنیادا دروستكراون، بەڵام وەك جەخت دەكەینەوە لەسەر ساڵی دروستكردن و مۆدیلی ساڵانەی هۆكارەكانی گواستنەوە، گرنگیشە جەخت بكەینە سەر شوێنی هاتن و دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، چونكە ئۆتۆمبێلەكانی (ژاپۆن) بۆ نموونە و بەپێی زانیاری، باشترین جۆرن لەڕووی پاكڕاگرتنی ژینگەو پیسنەكردنی هەوا، ئەوان غازەكانی ئەگزۆزیان بەردەوام كەمكردووەتەوەو ، پلانیان بەرەو ئەوەیە كەئۆتۆمبێلەكانیان لەكۆتاییدا بە ئۆتۆمبێلی ژینگە ناوبنرێن.

بۆیە لەم بوارەدا زۆر گرنگە كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەكاتی مۆركردنی گرێبەستەكانی هاوردەكردنی هۆكارەكانی گواستنەوەدا، پێوەرە ژینگەییەكان لەبەر چاوبگرن، بەمەش زەمینەیەكی لەبار دروستدەبێ بۆ ئەوەی ئاسانتر یاساكانی پاراستنی ژینگە جێبەجێبكرێن.

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com


28/01/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان