ئەیوب ئەیوبزادە
پێته‌ختی کۆمار، شاری مه‌هاباده. مه‌هاباد له‌و کاته‌دا ''وه‌ک گوندێکی گه‌وره وایه و بنه‌مای ئابووری و پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا درێژه‌ی شێوه‌ی مه‌عیشه‌ت به‌رهه‌م هێنانی لادێیه. له سه‌نعات و کارخانه‌و کارگه و سه‌رمایه‌دار و چینی کریکار و بۆرژوازیی گه‌وره‌و په‌ره‌گرتوو هه‌واڵێک نییه و ته‌نیا جه‌ماوه‌رێکی که‌م به کاری تیجاره‌ت و بازرگانی و کڕین و فرۆشتنه‌وه خه‌ریکن که هه‌ر چه‌ند باری ژیان و پهرهگرتنیان روو له پێشکه‌وتنه به‌ڵام هێشتا ده ژێر ده‌سه‌ڵاتی مڵکدار و دهرهبهگهکاندان''.1 ته‌نانه‌ت ''ئه‌و کات له مه‌هاباد که‌ره‌سه‌یه‌کی وه‌ک بڵیندگۆش نه‌بوو، جاڕچی هه‌واڵه‌کانیان جار ده‌دا. ره‌سوڵ شاڵی یه‌کێک له‌و جارچیانه بوو. بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه بڵیندگۆیه‌کی هێناو له به‌رانبه‌ر مه‌حکه‌مه‌ی قازی، له دوولاوه له دارتێلانیان قایم کردبوو، ئاواز و گۆرانی، یان هه‌واڵ و قسه‌ی رێبه‌ران، یان قورئانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌بووه''.2
''دانیشتوانی مه‌هابادی سه‌رده‌می کۆماریش به‌گوێره‌ی به‌ڵگه و سه‌رژمێرییه‌کانی ده‌وڵه‌تی به 16455 که‌س مهزندهکرابوو. له‌و رێژه‌یه‌ش 8199 که‌س ژن و 8266 که‌سیش پیاو بوو. سنوور و که‌وشه‌نی کۆماریش نه‌یتوانی بۆ هه‌موو شار‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ل بهاوێ. له دوای مه‌هاباد، بانه و سه‌رده‌شت و بۆکان و شنۆ و نه‌غه‌ده له زمره‌ی گرینگ‌ترین شاره‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی جمهووری بوون. بۆ وێنه به‌گوێره‌ی ئاماری ئه‌رته‌ش، راده‌ی دانیشتوانی بۆکانیش له‌و کاته‌دا گه‌یشتۆته 3074 که‌س و شاری شنۆش 2212 که‌س به‌راورد کراوه''. 3
له‌و نێوه‌شدا ته‌مه‌نی سه‌رکۆمارییه‌که‌ی پێشه‌وا پتر له 11 مانگی نه‌خایاند. له‌و ماوه که‌مه‌شدا نه‌یده‌توانی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی دانیشتووانی ژێرده‌سه‌ڵاتی جمهوری پێک‌بێنێ. خه‌وی بنه‌بڕ کردنی هه‌ژاری و برسێتی و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و رێگاوبان بۆ ژیانی ئینسانی کورد له ماوه‌یه‌کی ئاوا که‌م دا نه‌یده‌توانی وه‌لام بدرێته‌وه. که‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌م دوڕگه‌یه‌دا کۆمار و سه‌رکۆماره‌که‌ی بۆ خه‌ڵک خۆشه‌ویست بوون و له‌ژێر سێبه‌ری دا خه‌لك هه‌ستیان به ئارامی و ئۆقره‌یی و حه‌سانه‌وه و به‌خته‌وه‌ری ده‌کرد.
ئیتر ئاسه‌وارێک له ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی داموده‌زگاکانی تاران نه‌مابوو. ژاندارمه و بهرتیلخۆریی له‌شکری و ئیداری که تا ئه‌و کات ته‌نگیان به ئینسانی کورد هه‌ڵچنی بوو، شوێنه‌وارێکیان لێ نه‌مابوو. پاش چه‌ند چه‌رخ خه‌بات هه‌ستێکی له‌خۆ دڵنیابوون له‌نێو ئه‌و گه‌له‌دا په‌یدا ببوو که ژێرده‌سته‌ی که‌س نه‌بێ و ده‌توانێ بگاته ئه‌و راده‌یه چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێ. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان و که‌ندو کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگا له دوای راگه‌یاندنی کۆمار به‌رنامه‌کانی پێشه‌وا به دوو ئاقار دا وه‌گه‌ڕ خران: به‌هێزکردنی ناسیۆنالیزمی کوردی و ئه‌نجامدانی ریفورم و چاکسازیی هه‌مه لایه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌یی و کولتوری.... پێشه‌وا به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی ده‌دا به‌رنامه‌ی چاکسازی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بگرێته خۆ‌و هیچ بوارێک له‌و بوارانه په‌راوێز نه‌کرێ.
دامه‌زراندنی "شیرکه‌تی ته‌ره‌قی کوردستان" یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه بوو. کۆمپانیای په‌ره‌سه‌ندن، ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی و رێکخستنی پێوه‌ندییه ئابورییه‌کانی کۆماری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌تی له ئه‌ستۆ بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا:
''له نه‌تیجه‌ی جه‌له‌سه‌ی رۆژی جومعه‌ی 19ی رێبه‌ندانی 24 وا قه‌رار درا سه‌رمایه‌ی ئه‌سڵی شیرکه‌ت به یه‌ک ملیون تمه‌ن دانراوه که سوڵسێکی نه‌غده و دوو سوڵسی دیکه‌ی قه‌بزی سپه‌رده‌ی دوخانییهیه له که‌سانێکی پولی نه‌غدیان نه‌بێ قبوڵ ده‌کرێ به‌ڵام قازانجیان بۆ حساب ناکرێ هه‌تا وسولی پولی ئه‌و قهبزانه و شیرکه‌تی ته‌ره‌قی موجاز کرا سه‌رمایه‌ی خۆی به دوو موقابیل مه‌بله‌غی ئه‌سلی زیاد بکا که‌سانێکی تا ویستا که سه‌همیان نه‌کڕیوه ئه‌وانیش ده‌توانن به قه‌بزی سپه‌رده‌ی دووخانییه هه‌ر چه‌ند سه‌همێک مایل بن بکڕن. هه‌ر سه‌همی شیرکه‌ت عیباره‌ته له‌یه‌ک هه‌زار تمه‌ن. له برواری ئه‌و نووسراوه قه‌بزی سپه‌رده‌ی دوخانییه قبول ده‌کرێ هه‌تا ئاخر مانگی ره‌شه‌مه‌ی 1324 هه‌ر که‌س قه‌بزی خۆیان به‌نێوی شیرکه‌تی ته‌رقی کوردستان ئینتقال بده‌ن''. 4
پێشه‌وا له جێژنی بونیادنانی "شیرکه‌تی ته‌ره‌قی کوردستان" که له لایه‌ن بهزازانهوه به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ستی به‌کار کردبوو، ده‌ڵێ:
''لازمه که ئه‌مه رێگایه‌کی ئیقتیسادی بۆ خۆمان بکه‌ینه‌وه. شیرکه‌تی ته‌ره‌قی ده‌بێ تهوسیعهی پێ بدرێ و ره‌وابیتی ته‌جاره‌تی له هه‌موو کوردستاندا به‌رقه‌رار بکرێ. حکوومه‌تی کوردستان ئیحتیاجاتی زۆر ده‌بێ وه‌زعی خۆی وه‌کوو دنیای ئه‌وڕۆ ته‌غییر بدا. مه‌سه‌له‌ن، فه‌رهه‌نگ، فه‌لاحه‌ت، کارخانه‌جات که ده‌بێ وه تهوسیعه و ته‌ره‌قی و ئیجادی ئه‌وانه دا سه‌عی و جیددیه‌ت بکرێ''. 5
پێشه‌وا به‌وپه‌ڕی په‌رۆشه‌وه داوای له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کرد و ده‌یگوت: ''ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانم وه‌ختی میلله‌تی کورد به‌ختیار ده‌بێ که ئێمه واز له مه‌نافیعی شه‌خسی بهێنین... هه‌ر وه‌کوو کاری خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین کاری میلله‌تیش وا بخه‌ینه ڕێ. کاری شه‌خسی وه‌پیش کاری عموومی نه‌خه‌ین... مه‌دره‌سه له دیهاته‌کان بکه‌نه‌وه، بیمارستان دروست بکه‌ن، یاریده‌ی هه‌ژاران بده‌ن، کارخانه بکرن... پووڵ نێوی ئنیسان بڵیند ناکا، به‌ڵکوو خزمه‌ت به میلله‌ت و نیشتمان ئه‌ستێره‌ی سه‌ر شانی ئینسانه''. 6
به‌ڵام گرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و کو‌لتووریی کۆمه‌ڵی کورده‌واری یه‌ک و دوو نه‌بوون. سه‌دان ساڵ داگیرکراویی کوردستان و ژێر ده‌ستیی کورد له ئێران، رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دابوو بنکه و بونیاتی به‌رهه‌م هێنان له‌و وڵاته دابمه‌زرێ و گه‌شه بکا. هه‌ر بۆیه ئه‌م وه‌زعه، کاری کردبووه سه‌ر خودی کۆماریش. خه‌زێنه‌ی کۆمار له راستیدا به‌ته‌واوی به‌تاڵ بوو. ماڵیات وه‌رگرتن ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌ره گرینگی کۆمار بوو. هه‌ر بۆیه بۆ کرانه‌وه‌ی دهستو باڵی کۆمار:
''به ده‌ستووری حزبی دموکراتی کوردستان له رۆژی 20.10.24 هه‌یئه‌تی مالیات بردرآمد تشکیل دراو ده‌ستی کردوه به کار. تصویب کرا هه‌وه‌ل مالیاتی شاری وصول له پاشان دێهات ده‌س پێ بکرێ''. 7
ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای پێوانی رێگایه‌کی دوورودرێژدا بوون و له راستیدا هێشتا به مانای ده‌سپێکی کار بوو، به‌ڵام به‌خێرایی کاریگه‌رییه‌کانی خۆی ده‌رده‌خست.
''مه‌هاباد له‌و کاته‌دا بۆ یه‌که‌م جار بوژانه‌وه‌یه‌کی ئابوری و ئازادییه‌کی سیاسی ئه‌وتۆی به‌خۆوه بینی که ئه‌م گه‌له له هیچ قۆناغێکی مێژووی دوورودرێژی خۆیدا به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیبوو. حکوومه‌ت خه‌رجی و مه‌سره‌فی خۆی له باج‌و خه‌راج کۆ ده‌کرده‌وه، حیزب ئابونه‌ی ئه‌ندامانی خۆی وه‌رده‌گرت و خیزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش پیتاکیان ده‌دایه. سه‌ره‌ک خێڵه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی گوێرایه‌ڵی خۆیان به حیزب بسه‌لمێنن پیتاکیان ده‌دا''. 8
له‌و لاشه‌وه:
''کۆماری کوردستان ده‌ستی به بازرگانیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌تی کرد و به‌تایبه‌تی فرۆشتنی توتن به یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی و کڕینی زۆر که‌ره‌سته له‌م ده‌وڵه‌ته گه‌شه‌یه‌کی تایبه‌تی به بازرگانی دابوو و ریگای بۆ باشتربوونی وه‌زعی ئابووری خۆش کردبوو''. 9
شان به‌شانی هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی، گرینگییه‌کی تایبه‌تیش درا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ماڵی نه‌توانێ روو له ده‌زگاکانی حکوومه‌تی بکا. هه‌ر بۆیه له‌و قه‌واره‌یه‌دا به‌رتیل خواردن و گه‌نده‌ڵیی ئیداری به تاوانێکی گه‌وره داده‌نرا:
''له‌سه‌ر قه‌راری کومیته‌ی مه‌رکه‌زیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ته‌واوی مه‌ئمورینی حکوومه‌تی کوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌رکه‌س له هه‌ر رێکه‌وه به هه‌ر نێویك له تمه‌نێک تا چه‌ند تمه‌ن بو هه‌ڵسووراندنی کارێکی (چ قانوونی، چ شه‌رعی و غه‌یره) به‌رتیل و ریشوه بدا‌و یا وه‌ربگرێ له پاش مه‌علووم بوون به خائینی میلله‌ت و مه‌مله‌که‌ت ده‌ناسرێ...''. 10
به‌ڵام سیستمی لێپرسینه‌وه ته‌نیا هه‌ر به قسه‌و له‌سه‌ر لاپه‌ری کاغه‌ز نه‌بوو. به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ش بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه ده‌هاته ئاراوه. رۆژنامه‌ی "کوردستان" له‌م باره‌یه‌وه وێنه‌یه‌کمان ده‌داته دهستو تێیدا هاتووه:
''کێشان بۆ محاکه‌مه... که کراوه‌ته سه‌رۆکی گومرگی خانێ (لاجان) به تاوانی صادر کردنی چه‌ند جه‌وازی غه‌یره ره‌سمی و جه‌علی له‌سه‌ر کار ده‌رکراو بۆ دادگایی کردن بانگ کرا''. 11
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه:
''له‌سه‌ر ده‌ستووری وه‌زیری به‌رزی جه‌نگ به‌ته‌واوی برایانی کورد و هاونیشتمانانی کوردستان راگه‌یه‌ندرا که ههرگاه کاریکی خلافی اصولی دیموکراسی و برایه‌تی له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی هیزی کوردستان هه‌ر له پێشمه‌رگه یان ئه‌فسه‌ر نهسبهت به ئه‌فرادی نه‌ته‌وه‌ی کورد روو بدات و یا داوای رشوه و غیره بۆ پێکهێنانی کاروبار بکه‌ن پێویسته به زوویی مقاماتی هیز و ایدیکه له حقیقه‌تی موضوع ئاگادار بفه‌رموون والا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌خشنامه اگر رفتار بکری قطعا" مجازاتی هه‌ردووک لا به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک ده‌بێ''.12
بۆ پته‌وتر کردنی پێوه‌ندیی نێوان پێشه‌وا و خه‌ڵک، رێبه‌رانی کۆمار بیرێکی ژیرانه دێننه ئاراوه. دانیشتوانی کۆمار، ده‌یانتوانی گرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان، به سه‌رکۆمار رابگه‌یه‌نن. نووسینی نامه یه‌کێک له‌و رێگایانه بوو. له‌م باره‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا هاتووه:
''عنوانی نووسراو بۆ ریاست جمهور:
به‌پێی ده‌ستوری ژماره 1159-11.22.1324 کومێته‌ی مه‌رکه‌زی حزبی دیموکراتی کوردستان له کاتێکدا ملت بییه‌وێ ده‌دری دڵی خۆیان یا احساساتێک به نووسین پێشه‌کشی ره‌ئیسی جمهوری کوردستان بکه‌ن عنوانی نووسراو ته‌نیا ده‌بێ: (ره‌ئیس جمهوری کوردستان) بێت''.13
جۆری نه‌ته‌وه‌خوازیی کۆمار له چه‌شنی نه‌ته‌وه‌خوازییه‌کی عه‌داله‌ت خوازانه بوو. واته هاوکات له‌گه‌ڵ گرینگی دان به رزگار کردنی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی تاران و به‌هێند گرتنی کار و تێکۆشانی کولتوری و پێداویستییه‌کانی ژیانی روحیی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه، له هه‌مان کاتیش دا له هه‌وڵی ئه‌وه دابوو ئاوڕ له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤی کوردیش بداته‌وه. بواری له‌شساغی و مه‌سه‌له‌ی دابین کردنی دوکتور‌و ده‌رمان بۆ توێژی هه‌ژار و بێداهاتی کوردستانی یه‌کێک له‌و بوارانه بوو. 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دڵی قه‌واره‌یه‌کی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوودا بڕیار ده‌درێ دوکتور و ده‌رمان بۆ هه‌ژارانی ئه‌و وڵاته به‌خۆڕایی بێ.
هه‌ر بۆیه:
''له‌لایه‌ن وه‌زیری بهداری کوردستانه‌وه راگه‌یه‌نرا که ئه‌وانه‌ی فه‌قیر و دهستنهڕۆیو بن نامه‌ی ئیداره‌ی شاره‌داری له‌مه‌ڕ هه‌ژاریی خۆیان وه‌رگرن به‌خۆڕایی معالجه ده‌کرێن و ده‌رمانیان ده‌درێتێ''. 14
راسته بۆ ژیانی مرۆڤ لاکردنه‌وه له بواره ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بیر بکاته‌وه و بژی، نانی گه‌ره‌که، به‌ڵام نانیش به‌بێ ئازادی میللی و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریی نیشتمان ناتوانێ حه‌سانه‌وه و ره‌زامه‌ندیی راسته‌قینه بۆ مرۆڤ دابین بکا. ئه‌ویش به‌تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌تی وه‌ک کورد، که به درێژایی چه‌نای چه‌ند ساڵ به تاوانی کوردبوون سه‌رکوت کرابوو، به‌هره‌مه‌ند بوون له ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی توانی سوکنایییهکی گه‌وره‌ی پێ‌بدا. به به‌جێ هێشتنی سه‌رده‌م و رۆژگاری ترس و خۆف و نکۆڵی کردن له بوون و مه‌وجودییه‌تی، ئه‌و جار ده‌یتوانی بیر له دابین کردنی ویسته‌کانی تریشی بکاته‌وه.
به‌ر له هه‌ر تشتێک مرۆڤی کورد بۆن و به‌رامه و تامی ئازادییان چه‌شت. ژیانی ئازادی به‌دوور له سه‌رکوت و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی داگیرکه‌ریان تاقیکرده‌وه، کیان و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دیت. هه‌ستیان به‌وه‌کرد ئه‌وانیش وه‌ک کورد چی‌یان له نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌متر نییه. ئه‌ویش ده‌توانێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ و بۆخۆی چه‌رخی چاره‌نووسی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. له‌م دوڕگه‌یه‌دا ئیتر که‌س نه‌مابوو نکۆڵی له ناسنامه‌ی میللی و نه‌ته‌وه‌یی بکا. زمانێک که جاران هه‌وڵ بۆ توانه‌وه‌ی ده‌درا، بوو به زمانی فه‌رمیی کیانه‌که. له قوتابخانه‌کان بوو به زمانی ره‌سمی له راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه.
''گه‌لێک که سه‌دان ساڵ ژێرده‌ست نه‌بووبێ، زۆرداری چه‌ند ده‌وڵه‌تی نهچێشتبێ و هه‌موو وه‌ختێک خۆی له نیشتمانی خۆی دا زیندانی هه‌ست نه‌کردبێ، ناتوانێ قه‌دری ئه‌و ئازادییه بزانێ که له کۆماری کوردستان دا وه‌ده‌ست گه‌لی کورد که‌وتبوو، نه‌ک هه‌ر کورد ژێرده‌ست نه‌بوو، به‌ڵکوو چه‌کی له‌شان بوو و پاش سه‌دان ساڵ شه‌خسییه‌تی ئینسانێکی ته‌واوی په‌یدا کردبوو، خۆی به که‌متر له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه دانه‌ده‌نا و دڵنیایی به‌خۆی و هیزی خۆی په‌یدا کردبوو''. 15
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هێشتا کۆماری کوردستان به‌ته‌واوی سه‌قامگیر نه‌ببوو له ناو گێژه‌ڵۆکه‌ی سیاسی‌دا ده‌ژیا و هه‌رده‌م له‌گه‌ل مه‌ترسیی مه‌زن به‌ره‌وڕوو ده‌بوو، به‌ڵام پیشه‌وا دیسانیش نه‌یهێشت ئه‌و دۆخه سیاسییه ئاڵۆزه شوێن له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی دابنێ. یه‌کێک له گرینگ‌ترین بواری ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشه‌وا، کار‌و تێکۆشانی کولتووری و رۆشنبیری بوو. پێشه‌وا زۆر له‌وه به‌په‌له بوو کۆمه‌ڵی کورده‌واری له دواکه‌وتوویی رزگار ببێ، نه‌خوێنده‌واری بنه‌بڕ بکرێ، قوتابخانه و شوێنی په‌روه‌رده و بارهێنان دابمه‌زرێ.
هه‌ر بۆیه روانگه و دیدی پێشه‌وا ته‌نیا له ئاستی تیئۆری و خیتابێکی رووتی سیاسییه‌وه نه‌مایه‌وه. بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی پشت گوێخرانی ده‌یان ساڵه‌ی کورد، بۆ فێربوونی عیلم و زانست هه‌نگاویتری به‌کرده‌وه‌ی پێویست بوو. کورد ئیتر له‌و رۆژگاره‌دا سه‌رده‌می بێکیانی تێپه‌ڕ کردبوو، خاوه‌نی کۆمار و سه‌رکۆماری خۆی بوو. کابینه و وه‌زیری خۆی هه‌بوو، هه‌ربۆیه به‌خێرایی فیکر و روانگه‌ی سه‌رده‌مییانه‌ی پێشه‌وا ده‌یتوانی له کرده‌وه دا بێته دی و راگه‌یه‌ندرا:
''له‌سه‌ر ئه‌مری پێشه‌وای معظم و قه‌راری (حزبی دیموکراتی کوردستان) له‌وه‌ی به‌دواوه پیوسیته بۆ به‌ره‌و پیدان و ره‌واجی زمانی کوردی، خوێندن له مه‌دره‌سه‌کاندا به کوردییه. له‌و تاریخه‌وه تا 15 رۆژی دیکه هه‌ر که‌سێک کورو کچی هه‌بێ که عومری اقتضای خوێندن بکا ده‌بێ بینێریته مه‌دره‌سه''. 16
به‌ڵام له کۆماره‌که‌ی پێشه‌وادا مه‌سه‌له‌ی گرینگی دان به خوێندن و کردنه‌وه‌ی قوتانخانه، هه‌ر ته‌نیا بۆ منداڵان نه‌بوو، به‌ڵکوو که‌سانی به‌ساڵاچووش ده‌بوایه له‌و به‌هره‌یه بێبه‌ش نه‌بن. لهونێوهشدا به‌تایبه‌تی بۆ ژنان که له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی بوونی کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌لی دنیای فێربوون و زانستیان لێ ستاندرابوو، ده‌بوایه هه‌لێکیتریان بۆ ره‌خسابا. هه‌ر بۆیه راگه‌یه‌ندرا:
''به ئه‌مری پێشه‌وای به‌رزی کوردستان له هه‌وه‌ڵی ساڵی تازه.. مه‌دره‌سه‌ی اکابری یایان له جێگای مه‌دره‌سه‌ی کچان دامه‌زراوه و تا ئێستا له حدوودی چل که‌س له کچان و ژن بۆ خوێندن له‌و مه‌دره‌سه دا نێونووسیان کردوه و هه‌موو رۆژێ ساتی 3 بۆ رۆژئاوا له جێگای نێوبراو کۆ ده‌بنه‌وه‌و خه‌ریکی خویندن ده‌بن. له‌سه‌ر هه‌موو کچ و ژنێکی نه‌خوێنده‌وار پێویسته له‌و نعمته گه‌وره ئیستیفاده بکه‌ن و بۆ خویندن فێربوونی زانست له‌و مه‌دره‌سه‌دا له غایه‌تی شوق و رغبت حاضر بن.
ئاموزگاری مه‌درسه‌ی کچان کبرای عظیمی.''17
پێبهپێی ئه‌و هه‌نگاوانه به‌هێند گرتن و گرنگی دان به زمانی کوردی بوارێکی تری هه‌وڵه‌کانی پێشه‌وا بوو. زمان له روانگه‌ی ئیتنۆگرافیاوه، یه‌کێک له نیشانه گرینگه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه، هه‌م بۆ خۆ ناسینه‌وه هه‌م بۆ خۆ جیا کردنه‌وه له‌ویتر. له راستی دا زمان به‌شێکی هه‌ر گرینگه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ناسنامه‌ش له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، به یه‌کێک له گرینگ‌ترین باسه‌کان داده‌نرێت. ئه‌و که‌سه‌ی که له ناسنامه‌ی خۆی ده‌دوێ، نه ته‌نێ ده‌یهه‌وێ بڵێ کێیه و چ که‌سێکه، به‌ڵکوو له‌و رێگایه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که بڵێ ئه‌وه‌یتر نییه‌و له‌ویتر جیایه. بۆ وێنه کاتێ باس له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کرێ، به مانای ئه‌وه‌یه باس له بوونێکی دیاریکراو ده‌کرێ و یه‌کێک له ماکه پێکهێنه‌ره‌کانی ئه‌و بوونه‌ش خۆ له زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه. هه‌ر بۆیه له ئاکامی هه‌ست کردن به‌و رۆله گرینگه بوو که زمانی کوردی له پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا گێڕاویه‌تی، پێشه‌وا له‌و ماوه که‌مه‌دا ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خی پێدا.
''به ره‌سمیکردنی زمانی کوردی و بڵاو کردنه‌وه‌ی خوێندن و خوێنده‌واری بڕیارێکی گرینگی ناسیۆنالیزمی کوردی بوو. قازی محه‌ممه‌د له رێگای بڕیاری بهرهسمیکردنی زمانی کوردی جگه له‌وه‌ی ویستوویه‌تی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه له زمان‌و کولتوری باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فارس که هیزی ده‌وڵه‌تی له پشت بوو جیا بکاته‌وه‌و، هه‌وڵی داوه زمانێکی ستانداردیش له رێی دهسهڵاتو به ئیلزامی کردنی خوێندنه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ کورد دروست بکا. به مانایه‌کی تر ناسیۆنالیزمی کوردی هه‌وڵیداوه زمان بکاته بنه‌ڕه‌تێکی گرینگی یه‌کبوونی کولتووری. ئه‌و یه‌کبوونه‌ی که هه‌ر بزاڤێکی ناسیۆنالیزم له تێکۆشانی سیاسیانه‌ی خۆی و له دروستکردنی فانتازیای نه‌ته‌وه‌ییدا پێویستی پێیه‌تی. چونکه گومانی تێدا نییه که زۆر جار زمان نه‌ک هه‌ر ده‌توانێت یان توانیویه‌تی خه‌سله‌ت و تایبه‌تیمه‌ندیی روحی و کولتوورییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بکات، به‌ڵکوو به پێی هه‌لومه‌رجی جیاوازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری و مێژوویی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانیش ده‌توانێت هه‌ست و هۆشی خود ناسین و پێداگرتن له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ جیاکردنه‌وه له ئه‌وی تری بێگانه بگه‌یه‌نێته ئاستێکی ئه‌وتۆ که چیتر نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌توانێت له‌ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی زمان و کولتوورێکی تری بێگانه‌دا دریژه به ژیان و مانه‌وه له چوارچێوه‌و سنووری ئه‌و زمان و کولتووره بدات''. 18
پێشه‌وا له وتووێژێکی چاپه‌مه‌نی دا باس له کۆمه‌ڵیک له‌و هه‌نگاوانه ده‌کات و ده‌ڵێ:
''ئێمه وه‌ک گه‌لێک یه‌کمان گرته‌وه و به‌هێزتر بووین و به یه‌کجاری بۆ گه‌یشتن به مافی خۆمان ده‌ستمان به‌خه‌بات کردوه و ئیستا ئێمه له‌م باره‌وه ده‌سکه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ست هیناوه ئه‌گه‌ر له رابردوودا نووسین و ئاخافتن به زمانی کوردی ریگای پی نه‌ده‌درا، ئیستا ئێمه رۆژنامه‌ی "کوردستان"مان هه‌یه. له کوردستان دا نزیکه‌ی سێ هه‌زار زارۆک به زمانی خۆیان ده‌خوێنن، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستووری به‌زۆره‌ملیی خوێندنی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌مو که‌س به‌بێ پاره، دراوه. قوتابیه هه‌ژاره‌کان له باری جلوبه‌رگ و کتێبه‌وه، هه‌روه‌ها خواردنی به‌یانیان له قوتابخانه‌دا یارمه‌تی ده‌درێن. مه‌هاباد کۆمه‌ڵه (کهلکتیو)ی لی هه‌یه، ژنان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن''. 19
''له‌نێو منداڵانی مه‌دره‌سه‌دا، ئی وا بوو زۆر فه‌قیر بوو و بهپیخواسی ده‌چووه مه‌دره‌سه‌ی و به‌رگ و پێڵاوی نه‌بوو. بۆیه ده‌ستوور درا که ته‌واوی منداڵانی مه‌دره‌سه لیباسی یه‌ک فورم و یه‌ک ره‌نگیان هه‌بێ. ئه‌و لیباسانه له قه‌واره‌ی جۆراوجۆردا دروابوون و زه‌لام و چکۆڵه، درا به هه‌موو که‌س. دیاره عیددهیهک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان گوتبویان منداڵی ئێمه ئه‌وانه‌یان پیوسیت نییه‌و نایانهه‌وێ. پێشه‌وا قه‌بوولی نه‌کردبوو گوتبووی نابێ فه‌رق و جیاوازی هه‌بێ و ده‌بێ هه‌مو یه‌ک فۆرم و یه‌ک لیباس بن. پێشه‌وا ئه‌و کات 100 تمه‌نی مانگانه یارمه‌تی له ده‌وڵه‌تی کوردستان وه‌رده‌گرت. ئه‌ویش ته‌واوی ئه‌و پوڵه‌ی ته‌رخان کردبوو بۆ مه‌دره‌سه‌کان و هه‌ر مانگه‌ی ده‌درا به قوتابخانه‌یه‌ک''. 20
له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند هه‌نگاوی هه‌ره گرینگی تر هاویژرا. مه‌نافی که‌ریمی به وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و سه‌دیق حه‌یده‌ری به وه‌زیری ته‌بلیغات دیاری کران و له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یئه‌تی فه‌رهه‌نگییش دامه‌زرێنرا. "هه‌یئه‌تی فه‌رهه‌نگی کوردستان" له رۆژی چوارشه‌ممۆ 12ی 10ی 1324 چه‌ند بڕیارێکی گرینگی ده‌رکرد. ''ئه‌و منداڵانه‌ی بێ که‌سن و به سواڵ مه‌شغووڵن کۆ بکرێنه‌وه و له‌ناو میلله‌ت دا دابه‌ش بکرێن و رۆژانه له مکتبی گه‌لاوێژ بخوێنن. به ئه‌کسه‌ریه‌تی ئارا په‌سه‌ند کرا ئاغایانی فروهه‌رو که‌ریمی خه‌ڵکی بێسه‌واد حازر که‌ن که شه‌وانه له مه‌کته‌ب دا به زمانی کوردی بخوێنن''. 21
به‌ڵام خویندن به زمانی کوردی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قوتابخانه‌کان دا نه‌مایه‌وه به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت زمانی نه‌ته‌وه رووی له مزگه‌وت و خوتبه‌ی رۆژانه‌ی هه‌ینییش کرد:
''هه‌وه‌ل جاره که خوطبهی جومعه‌ی به کوردی ده‌خوێندرێته‌وه. وه‌کو برایان هه‌موو ده‌زانن سالێکی ته‌واوه که له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌ستوور به ئیمامی جومعه درابو که خوطبهی جومعه به کوردی بخوێندریته‌وه، ئیمام له پێش دا خوطبهکهی به کوردی ده‌خوێنده‌وه و پاشان به عه‌ره‌بی. به‌ڵام دوێنێ 12ی 11ی 1324 ئیمام پاش بسم... خوطبهکهی به کوردی خوینده‌وه.
به ئه‌مری پێشه‌واو ره‌ئیس جمهوری به‌رزی کوردستان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به جه‌نابی مه‌لا حسین مجدی ئیمام جومعه و سید محمد حمیدی ئه‌مر دراوه که خوطبهی جومعه له‌سه‌ر ده‌ستووری ژیر‌و تهنظیم بکری: موباره‌زه ده‌گه‌ڵ خوارافات و ئیحترامی قانوون و دین. بیهداری و ئیجادی بیمارستان. ته‌فسیری ئه‌منییه‌ت له سه‌رکه‌وتنی نیشتماندا. ته‌مه‌دونی کوردستانی قه‌دیم، ئیعتیماد به نه‌فس و ئه‌هه‌میه‌تی سه‌ربازی وهظیفه... ته‌هیه‌ی کودهکستان. چلۆن ده‌بێ پێش به ته‌راخوم بگیرێ. روحی سه‌له‌حشووری. وه‌حده‌تی میللی. عه‌واقیبی تهبهکاری، سوخه‌ن چینی و دوزبانی. وه ده‌ستوور دراوه جه‌نابی ئیمام جومعه‌ش ئه‌مانه ره‌چاو بکرێ و خوطهبای دێهاتیش له‌م ده‌ستووره پشتیوانی بکه‌ن''. 22
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ''چه‌ن ده‌زگا ماشینی چاپه‌مه‌نی که قازی مه‌حه‌مه‌د له شورهوێکانی وه‌رگرتبوو، به‌وانه هێندێک رۆژنامه و کتێب چاپ بوو، یه‌کێک له‌و رۆژنامانه رۆژنامه‌ی ره‌سمی کوردستان بوو که رۆژانه بڵاو ده‌بۆوه''. 23
پێشه‌وا له‌مه‌ڕ گرینگی و بایه‌خی رۆلی چاپه‌مه‌نی و گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا ده‌ڵێ:
''بۆ ناساندنی لیاقه‌تی میللی و ده‌رخستنی حه‌یاتی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی کورد و بۆ راگه‌یاندنی هاواری خۆمان به گوێی دنیای به‌شه‌ریه‌ت و عه‌داله‌ت موحتاجی وه‌سیله‌ی چاپ و بڵاو کردنه‌وه بووین، چاپخانه‌ی زۆر چاک ته‌ئسیس کراو دانرا، له شاری خۆماندا به زمانی خۆمان به چاپخانه‌ی خۆمان گۆڤار و رۆژنامه ده‌رده‌چی و بیر و فیکر و داخوازی ئێمه له دنیادا بڵاو ده‌کاته‌وه''. 24
''رۆژنامه‌گه‌ری یه‌کێک له خه‌سله‌ته دیاره‌کانی ئه‌و ماوه میژووییه بوو. دوابه‌دوای گۆڤاری نیشتمان که زمانحاڵی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک) بوو، چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاری تر له دامه‌زراندنی (ح.د.ک)ه‌وه تا رووخاندنی کۆمار ده‌رچوون. له‌وانه: گۆڤاری هاواری نیشتمان، گۆڤاری هه‌ڵاڵه، گۆڤاری گروگاڵی منداڵان، گۆڤاری کوردستان و رۆژنامه‌ی کوردستان بوون''. 25
''ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی کوردستان به ته‌نها ئه‌زموونێکی تازه‌ی ژیانی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی نه‌بوو، به‌ڵکوو دانانی بنچینه‌یه‌کی گرینگیش بوو بۆ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی کوردی''. 26
له‌و نێوه‌دا رۆژنامه‌ی "کوردستان" هه‌وڵی ده‌دا رۆلێکی هه‌ره چالاک بنوێنی و پتر ببێته زمانی حاڵی خه‌ڵک و پێوه‌ندییه‌کی پته‌و و نیزیکیان له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنێ. هه‌ر بۆیه به شێوه‌یه‌کی زۆر کراوه له هه‌مان کاتدا دۆستانه له خوێنه‌رانی خۆی ده‌پرسی:
''رۆژنامه‌ی کوردستانت چۆن ده‌وێت؟
چ باسێکت پێ خۆشه؟
چ ناتهواویكی تیا ده‌بینیت؟
چۆنی به‌باش ده‌زانی بومانی بنووسه؟''27
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رووی له ده‌زگای حیزبی و حکوومه‌تییش ده‌کرد و داوای لیده‌کرد:
''بۆ ئه‌وه‌ی مله‌ت له کاروباری هه‌موان ئاگاداری هه‌بێ هه‌موو رۆژی نه‌تیجه‌ی کاروباری خۆیان: انتصابات، انتقالات، بودجه، مجازات و ده‌ستگیر کردنی خائنان و هه‌ر کاری که بۆ نوسین له رۆژنامه‌ی کوردستاندا بگونجی به وه‌سیله‌ی مامورێک که ده‌یکه‌نه باوه‌رپێکراوی ئه‌م کاره به ادارهی رۆژنامه‌ی کوردستان وه‌لام بده‌ن که بۆ ئاگاداری هه‌موو که‌س ده رۆژنامه دا بلاو بکرێته‌وه''. 28
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "کوردستان" بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکرات و زمانی حاڵی کۆمار بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر جار شه‌قڵ و مۆری رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی پێوه ده‌بینی و هه‌وڵی داوه پردێک بێ له نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت. به‌رزکردنه‌وه‌ی سکالای هاووڵاتیان بۆ به‌رپرسانی حکومه‌تی له بڵاوکراوه‌که‌دا یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بوو. بۆ وێنه له دوو ژماره‌ی کوردستاندا هاتووه:
''ئاغای قاسمی مسگه‌ری نامه‌یه‌کی شکایهتاوی دریژی به ادارهی رۆژنامه‌ی کوردستان داوه‌و ده‌ڵی: سته‌م و زۆر لێ کراوه و مقاماتی حزبی هێشتا بهدهردم رانهگهیشتوون''. 29
''نووسراوه‌یه‌ک به ادارهی رۆژنامه گه‌یوه که گۆیا نه‌خۆشی (تیفوس) له شاری دا پێدا بووه، تکا ده‌که‌ین هێئتی به‌رزی حزبی دێمۆکرات بۆ رزگاری خه‌ڵکی و له‌بین بردنی ئه‌و نه‌خۆشیه قه‌ده‌م هه‌ڵێنن''. 30
به‌ڵام لاپه‌ره‌کانی "کوردستان" هه‌ر ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی و هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ده‌ربڕینی سیاسه‌تی کوردی و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌رخان نه‌کرا، به‌ڵکوو گه‌لێک بریار و قه‌راری گرینگی به‌رپرسانی کۆمار که ده‌بوایه به‌خێرایی بچنه ناو خه‌ڵک، خۆیانی تێدا ده‌بینییه‌وه. مه‌سه‌له‌ی دیاری کردنی نرخی فرۆشی پیداویستییه‌کانی ژیان یه‌کێک له‌و بوارانه بوو.
''له‌سه‌ر قه‌راری کمیسیۆنی انجمنی شاره‌داری که له برواری 7.1.1325 به حضور قصابانی شاری له ئیداره‌ی شاره‌داری تشکیل دراوه، له تاریخ 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1325 تا ئه‌وه‌لی مانگی خه‌رمانانی 1325 نرخی گۆشت، مه‌ڕ و بزن سیهی له قه‌راری سێ تمه‌ن (کیلۆی پازده قران) تعیین کراوه...''. 31
بواری له‌شساغی یه‌کێکیتری ئه‌و بڕیارانه بوو:
''به‌هۆی ئه‌و ئاگاداریه به ته‌واوی ته‌به‌قه‌ی "سلمانی"، کبابچی"- قصاب ئاشپزخانچی، قاوه‌چی" شاری مه‌هاباد و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له اماکنی عمومی دخالتیان هه‌یه رادهگهیهندریت که له‌و تاریخه‌وه تا پیج رۆژی دی به ئیداره‌ی بهداری مراجعهو پاش معاینه‌ی لزوم تصدیقی سلامتی مزاج له بهداری وه‌رگرن و ئیداره‌ی شاره‌داری پێشکه‌شی که‌ن...''. 32
هه‌ر له درێژه‌ی به‌هێند گرتنی باری له‌ش ساغیی دانیشتوانی کۆمار له یه‌کێک له ژماره‌کانی "کوردستان"دا ده‌خوێنینه‌وه:
''له برواری ئه‌و ئاگادارییه‌وه به ته‌واوی قصابان راده‌گه‌یندرێت که پیویسته هه‌ر حیوانێکی دهگوژریتهوه بدستوری دامپزشکی و له معاینه ده‌رچێت و هر که‌سیک حیوانات له هه‌ر قبیل به عنوانی ته‌جاره‌ت له مهاباد بۆ خاریج صادر بکا پیویسته ئه‌ویش تحت نظری دامپزشکی کوردستان ئه‌نجام بدریت''. 33
شان به شانی گشت ئه‌و هه‌نگاوه گه‌ورانه، ئه‌ویش له‌و ماوه که‌مه‌دا و به‌وپه‌ڕی بێ‌ئیمکاناتی، به مه‌به‌ستی سه‌روه‌ر کردنی حکوومه‌تی یاسا بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان هاووڵاتیان و بۆ دادخوایی و هێمنی له کۆمه‌ڵدا، ئیداره‌ی "عدلیه"ش دامه‌زرێنرا و خه‌ڵک دڵنیا کرایه‌وه به‌وپه‌ڕی عه‌داله‌ت له کێشه‌کانیان ده‌کۆڵرێته‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌ش دا هاتووه:
''تیبقی نظری حه‌زره‌تی پێشه‌وای معظمیی کوردستان ئیداره‌ی عدلیه دانراوه و تشکیلاتی خطابی به تصویبی جه‌نابی ژنرال سیف قازی فرمانداری محترم مهاباد گه‌یشتووه به عمومی اهالی محترم شاری و اطراف عه‌رزی ئاگاداری ده‌کرێ هه‌ر که‌س ده اموری قضایی و دادخوازی حقوقی و جزایی مهرجهعاتێکی هه‌بێ دهکهماڵی عه‌داڵه‌ت و سرعت و دقت له حدودی اصولی مهربوتهدا رسیدگی و احقاقی حه‌ق ده‌کرێ.
دادستانی دادسرای مهاباد لاهوتی''34
هه‌ر له‌م ماوه که‌مه‌دا بیر له دامه‌زراندنی کتێبخانه‌ی میللییش کرایه‌وه‌و بڕیار درا:
''له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌کی زۆر به بوونی کتێبخانه‌ی میللی له شاری مه‌هاباد هه‌ست ده‌کرێ حه‌زره‌تی پێشه‌وای کوردستان ده‌ستوری فه‌رمو که به زویه‌کی زو ده‌ست به کۆ کردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی قهرائهتخانهی عیسازادهو فه‌رهه‌نگ بکری و یه‌کجێ له سالۆنی ته‌نیشتی چاپخانه‌ی کوردستان دابندرێن و کتێبخانه‌ی میللی و عومومی ساز کری''. 35
''کتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگ که تازه دامه‌زرابوو توانی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا 600 جلد کتێبی کوردی، فارسی، عربی، تورکی، فرانسه، ئینگلیسی کۆ بکاته‌وه''. 36
له ماوه‌ی 11 مانگ له ته‌مه‌نی قه‌واره نه‌ته‌وه‌یییه‌که‌ی کورددا ره‌وتی نوێ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بواری سینه‌ماشی گرته‌وه. له دوای هێنان و دامه‌زراندنی رادیۆ ئه‌وجار نۆره گه‌یشته دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی سینه‌مایی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی مرۆڤی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
کوردستانی ژماره 72 رێکه‌وتی 5،4،1325 ئه‌م هه‌واڵه به خوێنه‌رانی دهگهیهنێو ده‌نووسێ:
''صحنهی سینه‌مای کوردستان چه‌ندی له‌وه‌ی پێش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رزی ته‌بلیغاته‌وه ده‌ست به ساز کردنی کرابوو، دوایی هات و فیلمی نوێی زۆر ئه‌علای ئه‌خلاقی که ئه‌ندازه‌ی له‌خۆ بوردون و نیشتمان په‌ره‌ستی قاره‌مانانی جه‌ماهیری شوره‌وی نیشان ده‌دا و ده‌نوێنێ که ئه‌م میلله‌ته ئازایه بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆشه‌ویستیان چ فیداکارییه‌کیان به خه‌رج داوه وارید کراوه و ده‌ستی به‌کار کردوه. پێویسته برایانی نیشته‌جێی مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ر ئیستیفاده‌ی لێ بکه‌ن و به‌تایبه‌تی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌بلیغاته‌وه راگه‌یه‌ندراوه که له کاتی چوون بۆ سینه‌ما و له وه‌ختی وارید بوون و دانیشتن دا موراعاتی ئینضیباط بفه‌رموون''. 37
''بۆ پێشخستنی فه‌رهه‌نگی کورد بۆ یه‌که‌م جار شانۆی کوردیش پێک هات. نه‌خشی ته‌ئاتر (شانۆ) زۆر گرینگ بوو چونکه خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار له ته‌ئاتر حاڵی ده‌بوون، له حالیکدا نه‌یان ده‌توانی چاپه‌مه‌نییه‌کان بخوێنننهوه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین که 90 له سه‌دی خه‌ڵک له‌و کاته‌دا نه‌خوێنده‌وار بوون، ئه‌و جار گرینگی ته‌ئاتری کوردی زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێ. یه‌کێک له پیهسهکانی ته‌ئاتری کوردی "دایکی نیشتمان" بوو. دایکی نیشتمان کوردستان بوو که له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زۆرداره‌وه زوڵمی لێ ده‌کرا، له پاشان رۆله‌کانی کورد به خه‌باتی خۆیان دایکی نیشتمانیان له چه‌نگ ئه‌و زۆردارانه رزگار ده‌کرد''. 38
''بۆ راکێشانی زیاتری سه‌رنجی ژنان پێشه‌وا ژن و کچی خۆی هان ده‌دا له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری بکه‌ن و ببن به نمونه بۆ ژنانی دیکه: له رۆژی 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1324 یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان دامه‌زرا رۆژ به رۆژ تیکۆشانی پتر په‌ره‌ی ده‌ستاند''. 39
له‌وه‌ش گریگنتر، ژنان له سه‌رده‌می 11 مانگه‌ی جمهوری دا رێگایان پێ ده‌درا له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کاندا نه ته‌نیا به‌شدار بن، به‌ڵکوو شان به شانی پیاوان وتار بده‌ن و له تێکۆشانی سیاسی‌دا ده‌نگیان هه‌بێ. شان به شانی هه‌موو ئه‌وانه:
''هاووڵاتی کۆماری کوردی ده‌یتوانی به‌وپه‌ڕی ئازادی بێ و بچێ و سه‌فه‌ر بکات. ئاسایش به راده‌یه‌ک بوو که پۆلیسی کوردی به درێژایی یه‌ک دانه ساڵ ته‌نیا پینج که‌سیان گرت. هیچ سانسۆرێک له‌سه‌ر رۆژنامه نه‌بوو. یه‌که‌مین کتێبی ده‌رسی قوتابخانه‌کان به زمانی کوردی هاته نووسین و بۆ چاپ ئاماده کرا، گوێگرتن له رادیۆی بێگانه ئاسایی بوو له پاڵ گوێگرتن له رادیۆی کوردی که رۆژانه شه‌ش سه‌عاتیان کار ده‌کرد و به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه''. 40
''قازی به هیچ جۆرێک باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو که پێویسته له‌م مه‌ڵبه‌نده دا ئیداره‌یه‌ک هه‌بێت که خه‌ڵک لێی بترسێن،... هه‌ر بۆیه به خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گوت که بزووتنه‌وه‌ی ئێوه ده‌بێ تێبینی سیاسیتان نیشان بدات. قازی بهرداشتنی زۆر جوانی له مه‌سه‌له‌کان هه‌بوو، ده‌یزانی که ئه‌و کۆماره هه‌ڵقوڵیوی ئاره‌زووی خه‌ڵکه و له‌پێش هه‌موو شتێکدا ده‌بێ له پشتیوانی زۆرایه‌تی گه‌ل و هۆزه‌کان به‌هره‌مه‌ند بێت، ئه‌و کات ئه‌و هێزانه (هێزی گه‌ل) له هه‌موو چه‌شنه ته‌شکیلاتێکی نیزامی یان پۆلیسی نه‌هێنی باشتر ده‌توانن که پاریزه‌ری ولات‌و مافی ره‌وای خۆیان ببن''. 41
به مه‌به‌ستی پاراستنی که‌ش و هه‌وای ئارام له شار چه‌ک هه‌ڵگرتنیش قه‌ده‌غه بوو. له‌م بواره‌شدا بریار درا:
''به ته‌واوی ئه‌هالی رادهگهیهندریت که هه‌ڵ گرتنی ئه‌سلحه له نێو شاری دا غه‌یری ئه‌شخاسی مه‌جاز به کلی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر که‌سێک له نێو شاری دا تیر خاڵی بکا سه‌خت ته‌عقیب و موجازات ده‌کری''. 42
جگه له هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه:
''خه‌ڵکی شاره‌که ئازاد بوون که گوێ بده‌نه هه‌واڵی ته‌واوی رادیۆ خاریجیکانی دونیا و که‌ڵکی لێ وه‌رگرن، که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌سله‌ن له نێو تورکه‌کانی ئازه‌ربایجانی وجودی نه‌بوو. پۆلیسی نه‌هینی که به‌شێکی جوێ نه‌ببوه‌وه له حکومه‌تی ته‌ورێز بوو، له مه‌هابادی نه‌بوو''.43
کۆمار وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌شی له مێشکی ئینسانی کورد چێ کرد. لایه‌نێکی هه‌ره گرینگی ئه‌م ئاڵوگۆڕه بواری فیکریی ده‌گرته‌وه. خۆناسین و راوه‌ستان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بوونی سه‌روه‌ریی سیاسی به‌سه‌ر نیشتمانه‌که‌ی دا و ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاران، وه‌ک سیستمێکی فیکری جێی خۆی کردبووه‌وه. زۆر گرینگه 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له سیاسه‌تی کوردی‌دا باس له موسته‌عمه‌ره بوونی کوردستان به ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و عێراق‌و تورکیه هاتبێته گۆڕێ.
''ئاده‌میزاد بۆیه دروست کراوه به سه‌ربه‌ستی بژی: هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نابێ له ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی دا دیل بێ و ئازادی به‌شێکی خودائیه و ده‌بێ هه‌موو تیره و ره‌گه‌زێک به‌هره‌ی لێوه‌رگرێ، هه‌موو که‌س حه‌قی هه‌یه له چوار دیواری خانووی خۆی دا به سه‌ربه‌ستی رایبوێرێ. که‌چی داخه‌که‌م له دونیای ئه‌وڕۆدا که له کنه خۆی دنیای ئازادی و دیموکراتیه و چاخی ئاتۆم و کاره‌بایه هێشتا زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر زه‌وی به ژێرده‌ستی و دیلی راده‌بوێرن و هه‌تا ملان به زه‌لی چارهرهشیوه بوون و په‌نجه‌ی زولم و زۆرداری ئهوکیان رێک ده‌کوشێ. ئه‌گه‌ر که‌مێک بیر بکه‌ینه‌وه‌و تۆزێک وردبینه‌وه هێندێک له چلۆنایه‌تی ههوڵسوڕانی کاروباری دونیا بفکرن بۆتان روون ده‌بێ به‌رهه‌ستی هه‌ره گه‌وره‌ی ئازادی و دوژمنی بێ ره‌زا و زۆرداری... هه‌ر سیاسه‌تی شومی استعماره. ئیستیعماره 9 ملیۆن کوردی پاک و خاوێنی له‌مێژینه کردوه‌ته نۆکه‌رو چاو له‌ده‌ستی دوژمنانی کوردستانی ره‌نگینی پر پیت‌و به‌ره‌که‌تی کردووه‌ته مستعمره‌ی تورک و عرب و ایران بۆ قازانجی خۆی''. 44
له بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی دا ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر وڵاتێک دا بێ، مانایه‌کی گه‌وره‌ی له ئاستی داواکارییه سیاسییه‌کانیدا لیده‌که‌وێته‌وه. ئینتما بۆ کورد بوون و خۆ پێناسه نه‌کردن به به‌شێک له وڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، ستراتیژییه‌کی روونی سیاسی له داوێنی خۆی به‌رهه‌م دێنێ که نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی جیاواز له دۆزی خۆی بڕوانێ. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا:
"ئ.ک.س.له‌مبتۆن" راسپێراوی چاپه‌مه‌نی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له‌م سه‌روبه‌نده‌دا به‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕیوه له راپۆرتێک‌دا ده‌نووسێ: ''له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کوردی ناوچه‌که‌دا قسه‌م کرد هه‌موویان له ناخی دڵه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌دوان. یه‌کیان بازرگانێک بوو له میاندواو دا که ئه‌سته‌م ده‌بینرا سوودێکی راسته‌وخۆی له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا وه‌چه‌نگ بکه‌وێ، [به‌ڵام] ده‌یگوت کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌رچه‌ند هه‌ژاریش بێ، دیسان له بارودۆخی ئێستا هه‌ر باشتر ده‌بێت''. 45
به‌لام کۆمار به ته‌نیا بریتی نه‌بوو له پێکه‌وه نانی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و به‌شه له رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که به ئێرانه‌وه لکێنرابوو، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد جێگای هیوا و هومێد و پشتیوان بوو. راسته پانتایی سنووری ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌که‌ی هێشتا نه‌یتوانی بوو ته‌نانه‌ت باڵ به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش دا بکێشێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه چاوی هیوایان تێ‌بڕیبوو. هه‌موو کوردێک هیوای سه‌رکه‌وتن و راوه‌ستاویی بۆ ده‌خواست و خه‌و و حه‌زی وه‌دینه‌هاتووی له مێژینه‌ی خۆی له بیچم و ناوه‌رۆکی ئه‌ودا ده‌دیته‌وه.
''وێنه‌ی قازی محه‌ممه‌د له چوارچێوه‌ی ره‌نگاوره‌نگ له هه‌موو شوێنێک دا و به ته‌نیشت نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره ههڵاواسرابوو که کۆماری کوردی وه‌کو خاڵێکی بچووک تێیدا نیشانه کرابوو. خه‌ڵکی کۆمار له حاڵه‌تی خه‌ونێکی نه‌ته‌وه‌یی ره‌نگیندا ده‌ژیان. سرودی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌گوترا''. 46
دوکتور قاسملوو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ:
''کۆماری کوردستان بوو به جێی هیوا و هومێدی ئازادیخوازانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان. نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کورد و هه‌روه‌ها شه‌خسیه‌تی زۆر به‌رزی کورد له کوردستانی تورکیه و سوریه و عێراقه‌وه په‌یتا په‌یتا بۆ سه‌ردان ده‌هاتنه مه‌هاباد. شاری مه‌هاباد بوو به جێی هیوا و قیبله‌ی ئازادیخوازانی کورد. هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و پێشکه‌وتوو به دڵه‌وه ئاواتی ئه‌وه بوو ئه‌زموونی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد سه‌رکه‌وێ، چونکه ده‌یانزانی که رووناکایی مه‌هاباد ئاسمانی تاریکی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له دوارۆژدا رون ده‌کاته‌وه. له وه‌ڵامی نوێنه‌ری کورده‌کانی تورکیه که پاش پێک هاتنی کۆماری کوردستان هاتبووه مه‌هاباد، پێشه‌وا قازی له‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی نووسیبوو: "رووناکایی ئێره له دوارۆژدا بۆ ئێوه‌ش تیشک ده‌داته‌وه"''. 47
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باوه‌شی ئاوه‌ڵا ده‌بێ بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی کورد له هه‌مو پارچه‌کانی تری کوردستان. هاتنی بارزانیی نه‌مر و هاوڕێیانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دانی پله‌ی ژنرالی و به‌شدارکردنی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆمار له‌لایه‌ن پێشه‌واوه، وێنه‌یه‌کی بچوکه له‌و راستییه. دروست بوونی ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه‌ش هه‌روا دیارده‌یه‌کی به‌هه‌ڵکه‌وت و به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه، به‌ڵکوو له روانگه‌یه‌کی ناسیۆنالیستیانه‌ی پێشه‌واوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
خهونو هیوای پێشه‌وا، تازه به وێنه‌ی گوڵه‌باخێکی تازه‌پشکووتوو، سه‌ری هه‌ڵدابوو، هێشتا بۆ خاشه‌بڕ کردنی دواکه‌وتوویی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات کات پێویست بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ولاتێکی دابه‌شکراو و نیشتمانێکی داگیرکراو، ره‌وتی گه‌شه‌و به‌ره‌وپیشچوونی خۆی پێوابا، هێشتا کات و ده‌رفه‌ت پێویست بوو. 11 مانگ ماوه‌یه‌کی گه‌لێک که‌م بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چونکه کورد تینووی گوڵی سه‌ربه‌ستی بوو، هه‌نگاوی گه‌وره نرا. مرۆڤی کورد چه‌رخی چاره‌نووسی خۆی گرته دهستو 11 مانگ به کرده‌وه ژیانی به‌ده‌وڵه‌تبوونی تاقیکرده‌وه.
هیزێکی گه‌وره‌ی روحی و مه‌عنه‌ویی هاته به‌ر. پێشه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌ی شه‌رتی به‌ستبوو و ده‌یگوت:
''بۆخۆتان ده‌زانن که ئه‌من بۆ وه‌رگرتنی حقووقی کورد شه‌و و رۆژ وچانم نه‌داوه و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش به فه‌خر ده‌زانم. تا یه‌ک رۆژم له دنیا مابێ ده‌ست له فیداکاری هه‌ڵناگرم و به هه‌مو که‌سێکی ده‌سه‌لمێنم که کورد شایانی ژیانه''. 48
سه‌رچاوه‌کانی فه‌سڵی یازده‌هه‌م :
1. که‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی قازی محه‌ممه‌د، سه‌ردێری وتارێکه به پێنوسی کاک ئه‌حمه‌دی قازی. بڕوانه بڵاوکراوه‌ی رۆژهه‌ڵات ژماره 21، 19 گولانی 1384ی هه‌تاوی.
2. وڵاتی من. بیره‌وه‌رییه‌کانی حاجی عه‌بدوڵڵای قازی له ئاماده کردنی کاک قاسمی قازی. چاپی سوئید. ساڵی 2005ی زایینی لاپه‌ری 71.
3. تێبینی ئه‌و ئاماره له وتاری به‌ڕێز خاتوو" شهرزاد مجاب "به ناوی: زنو ناسیونالیسم در جمهوری 1946 وه‌رگیراوه.
4. "کوردستان" بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حزبی دێمۆکراتی کوردستان ژماره 16 سالی یه‌که‌م. دووشه‌ممه 28ی رێبه‌ندانی 1324.
5. رۆژنامه‌ی "کوردستان" ژماره 23 ساڵی یه‌که‌م. ره‌شه‌مه‌ی 1324.
6. نوتقی پێشه‌وا. رۆژنامه "کوردستان" ژماره 72، 8ی گه‌لاوێژی 1325.
7. "کوردستان" ژماره 5 بڵاو که‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. ساڵی یه‌که‌م. شه‌ممو 29ی به‌فرانباری 1324 لاپه‌ری 4.
8. کۆماری یازده مانگه له نووسینی د. دێشنه‌ر. وه‌رگێڕانی به‌ڕێز حه‌مه که‌ریم عارف.
9. چل ساڵ خه‌بات، له نووسینی دوکتور قاسملوو لاپه‌ڕی 35.
10. رۆژنامه‌ی "کوردستان" ژماره 12 رۆژی 20 رێبه‌ندان.
11. "کوردستان" ژماره 54. جۆزه‌ردانی 1946.
12. "کوردستان" ژماره 54 جۆزه‌ردانی 1946.
13. "کوردستان" ژماره 14. ساڵی یه‌که‌م. 24ی رێبه‌ندانی 1324. لاپه‌ڕی4.
14. "کوردستان " ژماره 68. ساڵی یه‌که‌م، پێنج شه‌ممه 27ی پووشپه‌ڕی 1325. لاپه‌ڕی 4.
15. چل ساڵ خه‌بات، له نووسینی دوکتور قاسملوو لاپه‌ری 36.
16. "کوردستان" بڵاوکراوه‌ی بیری حزبی دیموکراتی کوردستان. ژماره 1. ساڵی یه‌که‌م 5 شه‌ممۆ 20.10.1324. لاپه‌ری 4.
17. "کوردستان" ژماره 32 ساڵی یه‌که‌م. شه‌ممۆ 17ی ره‌شه‌مه‌ی 1325. لاپه‌ری 3.
18. ناسیۆنالیزم‌و ناسیۆنالیزمی کوردی له نووسینی رێزدار جه‌عفه‌ر عه‌لی. سلێمانی 2004 لاپه‌ره‌کانی 294و295. به هاوکاریی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له چاپدراوه.
19. وتووێژی ههوڵانێری ئاژانسی دهنگوباسی تاس له‌گه‌ڵ پێشه‌وا. بروانه کتێبی رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌ی سۆڤیه‌تدا. به‌ڕێز ئه‌فراسیاو هه‌ورامی لاپه‌ری 41.
20. ولاتی من ، بیره‌وه‌رییه‌کانی حاجی عه‌بدوڵڵای قازی له ئاماده کردنی کاک قاسمی قازی لاپه‌ری 70.
21. "کوردستان" ژماره 10. 20،10،24.
22. "کوردستان" ژماره1. 15،1،1324.
23. میژووی کورد له سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست دا نووسراوی کریس کۆچیرا. وه‌رگێڕانی محمد ریانی لاپه‌ری 282.
24. وتاری پیشه‌وا له رۆژی دووی رێبه‌ندان که له رۆژنامه‌ی "کوردستان" ژماره‌کانی 10و11 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
25. ناسیۆنالیزم‌و ناسیۆنالیزمی کوردی. جه‌عفه‌ر عه‌لی، سلێمانی 2004 لاپه‌ری 286.
26. ناسیۆنالیزم‌و ناسیۆنالیزمی کوردی. جه‌عفه‌ر عه‌لی، سلێمانی 2004.
27. "کوردستان" ژماره 8 ساڵی یه‌که‌م. دووشه‌ممۆ 8ی رێبه‌ندانی 1324، لاپه‌ری 4.
28. "کوردستان" ژماره 25 ساڵی یه‌که‌م یه‌ک شه‌ممۆ 26ی ره‌شه‌ممه‌ی 1324.
29. "کوردستان" ژماره 5. ساڵی یه‌که‌م. شه‌ممۆ 29ی به‌فرانباری 1324. لاپه‌ری 3.
30. "کوردستان" ژماره 6 ساڵی یه‌که‌م. دووشه‌ممو 1ی رێبه‌ندانی 1324. لاپه‌ری 4.
31. "کوردستان" بڵاوکراوه‌ی بیری حزبی دێمۆکراتی کوردستان ژماره 33 ساڵی یه‌که‌م. دوو شه‌ممۆ 19ی خاکه‌لێوه‌ی 1325 لاپه‌ری 3.
32. "کوردستان" ژماره 76. ساڵی یه‌که‌م 22ی گه‌لاویژی 1325 لاپه‌ری 4، سه‌رۆکی شاره‌داری مهاباد خسروی.
33. "کوردستان" ارگانی حزبی دیموکراتی کوردستان. ژماره 75. ساڵی یه‌که‌م. 20ی گه‌لاوێژی 1325. لاپه‌ری 4 . سه‌رۆکی کشاورزی کوردستان وه‌لی زاده.
34. کوردستان ساڵی یه‌که‌م. 21 خه‌رمانانی 1325 ژماره 85. لاپه‌ری 4.
35. "کوردستان" ژماره 2. 21،12،1324.
36. "کوردستان" ژماره 70. 1ی گه‌لاوێژی 1325. ساڵی یه‌که‌م لاپه‌ری 4.
37. کوردستان ژماره 72. 5،4،1325.
38. چل ساڵ خه‌بات له پیناوی ئازادی‌دا عبدالرحمن قاسملو 1364ی هه‌تاوی لاپه‌ری 44.
39. چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی، دوکتور قاسملو. به‌رگی یه‌که‌م 1364 لاپه‌ری 45.
40. کۆماری یازده مانگه. له نووسینی د. گرینتر دیشنه‌ر و وه‌رگێڕانی حمه که‌ریم عارف.
41. کۆماری کوردستان له ساڵی 1946 له نووسینی ویلیا‌م ایگلتون جونیر و له وه‌رگێڕانی سه‌ید محمد سه‌مه‌دی.
42. "کوردستان" ژماره 2. شه‌ممۆ 22،10،1324. لاپه‌ری 3.
43. کۆماری کوردستان له ساڵی 1946 له نووسینی ویلیا‌م ایگلتون جونیر. له وه‌رگێرانی سید محمد صمدی.
44. "کوردستان" ژماره 16 ساڵی یه‌که‌م، دووشه‌ممۆ 29ی رێبه‌ندانی 1324 وتاری : سیاسه‌تی شوم، به پێنووسی مامۆستا هێمنی شاعیر.
45. پینج به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌سه‌ر کورد. وه‌رگێڕ کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانی گۆڤاری گزینگ ژماره 15. زستانی 1996، لاپه‌ڕی 25.
46. کۆماری یازده مانگه. د. دێشنه‌ر. و،حمه‌که‌ریم عارف.
47. دوکتور قاسملووی نه‌مر چل سال خه‌بات لاپه‌ری 48.
48. نوتقی پێشه‌وا. رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 72 8ی گه‌لاوێژی 1325.
وێبڵاگی فەرمیی نووسەر: http://ayoub-ayoubzadeh.blogspot.de/