وەهاب یوسفی
ژیان بوونه و له میانه‌ی له دایک بوون و مردن‌دا له ئارادایه. ئابووری شاره‌گی ژیانه و گرینگ‌ترین چه‌کی ژئۆپۆلیتیکیشه. ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌کیترین پێداویستی ژیان بۆ هه‌ر مرۆڤێک جیا له ئاو و هه‌وا خواردنه و له چوار چێوه‌ی ئابووریشدا خواردن تایبه‌تمه‌ندی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر چه‌شنه که‌م و کۆڕێک له ئابووریدا کێشه‌یه بۆ سه‌ر ژیان و کۆمه‌ڵگاش تووشی گیر و گرفت ده‌کات. ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی که له ئاکامی کێشه ئابوورێکاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، زۆر به سانایی ده‌توانن پێش به ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بگرن و به جێگای کۆمه‌لگایه‌کی ساغ و ته‌ندروست، ڕگرسیڤانه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه بگێرنه‌وه. کێشه‌ی ئابووری گه‌لێک دیارده‌ی دزێوی لێده‌که‌وێته‌وه و ژیان پڕ له ئێش و ئازار ده‌کات. دزی و فه‌ساد وه‌ک دوو دیارده‌ی دزێو له نێو کۆمه‌ڵگادا کاتێک ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت که قه‌یرانی ئابووری له ئارادا بێت و بێ‌کاری و گرانی ته‌نگ به ژیان هه‌ڵبچنێت. به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی بۆ به ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌کانی ژیانیان ناچارن هه‌ر ڕێگایه‌ک ببڕن و هه‌ر کارێک بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر له لایه‌ک به هه‌زاران منداڵ له ئاکامی کێشه ئابوورییه‌کاندا به برسییه‌تی سه‌ر ده‌نێنه‌وه، دزی و فه‌سادیش کۆمه‌ڵگا ناشیرین ده‌کات و که‌سایه‌تی و ژیانی مرۆڤاکان ده‌شێوێنێت.
گشت ئه‌و دیاردانه‌ی که له نێو کۆمه‌ڵگادا به هۆی کێشه‌ی ئابوورییه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ته‌شه‌نه ده‌ستێنن، نه ته‌نیا جێگای شانازی مرۆڤایه‌تی نینه، به‌ڵکۆ بۆ سه‌رده‌می پێشکه‌وتووی نوێ نامۆنه.
ئه‌گه‌ر له چاخه کۆنه‌کاندا بۆ به چۆکداهێنان له حه‌ساری ئابووری که‌ڵک وه‌رده‌گیرا، له سه‌رده‌می پێشکه‌وتووی ئێستادا چۆن ده‌کرێ هه‌ر به بیر و عه‌قڵییه‌تی کۆن هه‌ڵسووکه‌وت بکرێت و بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی حکومه‌تێکی سه‌ره‌ڕۆ، گاڵته به ژیان و چاره نووسی میلیونها خه‌ڵکی وڵاتێک بکرێت؟
کێشه‌ی ئابووری که له ئاکامی گه‌مارۆی ئابووری ده‌وڵه‌ته‌کاندا ده‌که‌وێته‌وه، هێرشه بۆ سه‌ر ژیان و که‌ڕامه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نه ته‌نیا جێگای شانازی نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ڕیسوا و ئیدانه بکرێت. دڵخۆش بوون به حه‌ساری ئابووری به مانای پێخۆش بوونی بێ‌کاری و گرانی و دزی و فه‌ساد و...یـه. کاتێک پراکتیکه سیاسییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ژیان و که‌ڕامه‌تی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت وه‌ک شه‌ل و کوێر ناپارێزن و منداڵانیش ده‌بنه ئامانج و ده‌کرێنه قوربانی، بێده‌نگی له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا به مانای درێژه پێدانی بارودۆخه‌که‌یه.
لایه‌نه سیاسییه ئۆپۆزسیونه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و مرۆڤێکان هه‌ر چه‌شنه هێرشێک بۆ سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ ڕیسواو ئیدانه بکه‌ن و نابێ له ئاستی حه‌ساری ئابووریدا بێده‌نگ بن. حه‌ساری ئابووری که ژیانی خه‌ڵک ده‌شێوێنێ و هۆکاری بێ‌کاری و گرانی و برسییه‌تییه، نامرۆڤانه‌یه و جێگای بێزارییه!
ڕاسته که سه‌ره‌ڕۆیی و ملهوڕی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران بۆته هۆکاری سه‌پاندنی حه‌ساری ئابووری بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌ڵام زۆر ناڕه‌وایه که باجی تاوانی ئه‌و حکومه‌ته کۆمه‌ڵانی میلیونی خه‌ڵک بیده‌نه‌وه. حه‌ساری ئابووری نه ته‌نیا له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدا نییه، به‌ڵکو له پاڕادۆکسی خۆیدا به وێران کردنی ژێر به‌نای وڵات زیان به هاونیشتمانانی سڤیل ده‌گه‌یه‌نێت.
ئۆپۆزسیۆنی شۆڕشگێری کوردستانی و سه‌رتاسه‌ری باش ده‌زانن که حکومه‌تی ئیسلامی ئێران به زه‌بر و زه‌نگ ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانی خۆی پاراستووه. که‌وایه ئه‌و حکومه‌ته شه‌رعییه‌تی خۆی له ده‌ستداوه و دژی گه‌ل و جیا له خه‌ڵکه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ بۆ مل که‌چ کردنی ئه‌و حکومه‌ته دژی گه‌لییه به هیچ شێوه‌یه‌ک ژیانی خه‌ڵک قوربانی نه‌کرێت. هه‌ر وه‌ها ئۆپۆزسیۆنی سه‌رتاسه‌ری به گشتی و کوردستانی به تایبه‌تی ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن که ئه‌و حه‌ساره ئابوورییه‌ی سه‌ر وڵات هیچ به‌و مانایه نییه که ده‌سه‌ڵاته کۆنهپهرهستهکهی ئێران نامێنێ و ئۆپۆزسیۆنی پڕشوبڵاو شانسی ده‌سه‌ڵاتداری په‌یدا ده‌کات، به‌ڵکو ته‌نیا مل که‌چ کردنی ئه‌و رژیمه سه‌رکێشه له ئاست به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا مه‌به‌سته. که وایه نابێ دڵ به روخانی ڕژیمی حاکم خۆش بێت و به‌و پێیه له ئاستی کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی گه‌مارۆی ئابووریدا بێدنگ و بێلایه‌ن بین.
ئه‌گه‌رچی ده‌توانین بڵێین: ئه‌وه(حه‌ساری ئابووری) تۆڵه‌یه له ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که به بیر و باوه‌ر و عه‌قڵییه‌تی کۆنه‌وه ده‌سه‌ڵاتێک که شایه‌نی سه‌رده‌می نوێ نییه به سه‌ر خۆیاندا زاڵ ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتێک که نه‌ته‌نیا کێشه له نێو خۆی وڵات‌دا به‌ڵکو بۆ گشت جیهان ده‌نێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی هاوشێوه‌ی ئێران چ بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بێت و چ شمشیری زولفه‌قاری پێبێت، به‌و عه‌قڵییه‌ته کۆن و به‌ربه‌رییانه‌ی تا له ژیاندا بێ، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ و ئاسایشی جیهانی.
وهاب یوسفی
03/03/2013