عەزیز شێخانی
كورده‌كان هێشتا له سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی دایك و ستاندارد له نێو خۆیاندا رێكنه‌كه‌وتوون. له كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه دابڕانێكی زۆر له نێوان زاراوه‌كان هاتۆته كایه‌وه، كه قه‌یرانی زمانی كوردانی زیاتر و زۆرتر كردوه. به چه‌ند ئه‌لف و بێ نووسین بۆته قه‌یرانی گه‌وره له پانتایی كوردستاندا. دابه‌شكرانی كوردستان و ژێرده‌سته‌بوون كاریگه‌ری راسته‌خۆی له سه‌ر خوڵقاندنی كه‌ش و دۆخێكی ناله‌بار و هاوشێوه‌ی ئاناڕشیزم له گۆڕه‌پانی زمانه‌وانیدا داناوه. له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كورده‌كان له جیاتی سوود وه‌رگرتن له دۆخی جیهان و ناوچه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ستراتیژی پاراستنی زمان و قبوڵكردنی زمانێكی ستاندارد، تووشی كف و كوڵی سه‌یر بوون. ئاخێوه‌رانی هه‌موو زاراوه‌كان به یه‌ك تین و تاو هاورا ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ زاراوه‌ی ئه‌وان به فه‌رمی بكرێ و ببێته زمانی ستاندارد. ته‌وژمی ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه ئه‌وه‌نده زۆره، كه زۆر كه‌س بیرۆكه‌ی گۆڕینی ئه‌لف و بێی كۆنی كوردیی دێنه‌گۆڕێ! له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زۆر خه‌ڵك باس له كوردستانی گه‌وره و نه‌ته‌وه‌ی ٤٠ و ٥٠ و هێندێك كه‌س به گۆتره به ٦٠ ملوێنی ده‌كه‌ن. باس له ده‌وڵه‌تی كوردیی ده‌كه‌ن، كه‌چی له سێ شاری سه‌ره‌كی باشووری كوردستان خاوه‌نی یه‌كزمانی فه‌رمی خوێندن نین و هه‌ر كه‌سه و به قولانجی خۆی ده‌یپێوێ.
له‌رۆژی زمانی دایكدا كورده‌كان ره‌وایه بیرێك له وته و كردار و دروشمه‌كانیان بكه‌نه‌وه. ئه‌و كه‌لێن و كه‌لبه‌ره‌ی كه له زمانی كوردیدا هه‌ن، ته‌نیا به رۆژێكی ساڵ پڕ نابنه‌وه و پێویسته كورده‌كان به باوه‌ڕ،كرده‌وه و هه‌ڵوێست كوردبوونی خۆیان بسه‌لمێنن. زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه و لێره‌دا باس له زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ نه‌ك شێوه‌زاری عه‌شیره‌ت و خێڵێك. نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زمانی ستاندارد نه‌بێ ناتوانێ باس له هاوهه‌ڵوێستی و هاوچاره‌نووسی بكا. بیستنی په‌یام و دروشمه‌كان له‌و باره‌وه ته‌نیا له پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێكه‌ڵك ده‌چن، كه نه دۆخه‌كه باشتر ناكه‌ن، به‌ڵكو قه‌یرانی زۆرتر ده‌خوڵقێنن. كورده‌كان جیاوازی نێوان زمان و شه‌ده و جه‌مه‌دانه‌یان تێكه‌ڵكردوه و بۆ زۆر خێڵ ره‌نگه جه‌مه‌دانه و پشتێند له زمانی ستاندارد پیرۆزتر بێ.
له رۆژی جیهانی زمانی دایكدا كورده‌كان پێویسته بیر له خۆیان و مۆسیقای هه‌زار ئاوازیان بكه‌نه‌وه، كه جاری وایه بۆ نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی وه‌ك فارس، تورك و عه‌ڕه‌ب سه‌ریان پێوه نیه، كه‌چی له پێناوی به‌كارهێنانی زمانێكی یه‌كگرتوو و ستاندارددا هه‌موو ده‌بنه شۆڕشگێڕی ئاگرین! با له گه‌ڵ خۆمان راست بین و له سه‌ر گۆی زه‌وی خه‌ڵكی وه‌ك كورد كه‌م گیر ده‌كه‌وێ! هه‌موو كه‌س خۆی به سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت و ره‌وابوون ده‌زانێ و له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا تاكی كورد شاره‌زا و پسپۆڕه و پێویستی به رێنمایی و رێنوێنی‌كردن نییه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ زمانی ستاندارد، مێژووی هاوبه‌ش و ستراتیژی كاركردن و سه‌مبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ر له مێشكی خۆماندا بوونی هه‌یه، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا (وه‌ك تورك، فارس، عه‌ڕه‌ب و هتد) لاوازین. نه‌وه‌ی دواڕۆژ به كۆڵێك بیرۆكه‌ی ژاراوی و بێ بنه‌ما گه‌وره ده‌كه‌ین و ئه‌وان به كێشه‌ی رابردووی خۆمانه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه.