عادل باخەوان
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، چه‌ند (ڕۆشنبیرێکی) نوێی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ له‌نێو کێڵگه‌ی جیهادیزمدا ده‌رده‌که‌ون و له‌سه‌ر ئاستی (تیۆلۆژیا) به‌شداریی چڕ له بیناکردنه‌وه و ڕوونکردنه‌وه و پاشان ده‌قگرتنی نوێی ئایدۆلۆژیای جیهادیزمدا ده‌که‌ن. ئێمه ده‌توانین، له‌نێو ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌دا چوار فیگه‌ری کاریگه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ین: (ئه‌بو مه‌وحه‌مه‌دی مه‌قدیسی، ئه‌بو قه‌تاده‌ی فه‌له‌ستینی، ئه‌بو مه‌سعه‌بی سووری، ئه‌بو به‌سیری ته‌رتوسی). سیان له‌م (ڕۆشنبیره) نوێیانه، به‌شداریی جیهادی ئه‌فغانیان کردووه و له‌نێو ئاگر و ئاسنی ئه‌و جه‌نگه خوێناویه‌دا، سه‌ره‌تای گه‌نجێتیان ته‌واو کردووه. ته‌رتوسییش، که له‌نێو ئه‌و ئاگره‌دا نه‌بووه، ڕاسته‌وخۆ به‌شداریی (جیهادێکی) دیکه‌ی کردووه که زۆر توندتر و خوێناویتر بووه له‌وه‌ی ئه‌فغانستان: سووریای 1982، سووریای حافز ئه‌سه‌د و قه‌سابخانه‌که‌ی حه‌ما.
واته یه‌که‌م ڕه‌گه‌ز که ئه‌م نه‌وه نوێیه ڕۆشنبیره‌ی جیهادیزم کۆ ده‌کاته‌وه، گوزه‌رکردنی وه‌رزی یه‌که‌می لاوێتیانه له‌نێو جیهادیزمی ڕادیکاڵدا و په‌روه‌رده‌بوونیانه له‌نێو پانتایی خوێندا. ڕه‌گه‌زی دووهه‌میش بریتییه له‌وه‌ی له‌وه‌ی که جگه له مه‌قدیسی، ئه‌م رۆشنبیرانه، به‌شێکی دیکه‌ی گرنگی ژیانیان له ئه‌وروپا به‌سه‌ر بردووه و پێکه‌وه به‌شدارییان کردووه له دروستکردنی ئه‌و نیشتمانه نوێیه‌ی جیهادیسته‌کان که دواتر به (له‌نده‌نستان) ناوبانگی ده‌رکرد. له‌نێوان 1993 و 2001 دا، مونه‌زیره‌کانی (تیۆریسیان) له‌نده‌نستان، چه‌ندین تێزی وردیان له‌سه‌ر سه‌له‌فیزمی جیهادی به‌رهه‌مهێناوه و به‌ئاشکرا، له‌نێو دڵی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه، پشتیوانیی خۆیان