دیدار ئەبوزێد
دۆستۆیفسكی له رۆمانی هه‌ژاراندا ده‌ڵێ تۆ گریایت و ژیربوویته‌وه، ئه‌م مرۆڤه به‌رازه ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بگونجێنێ. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی قه‌یراناوییه، به‌و مانایه‌ی كه بوونی مرۆڤ هاوكات بووه له‌گه‌ڵ قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی، مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له چیرۆكی شكست و هه‌ستانه‌وه، له كێشه‌ی نێوان ئاده‌م و حه‌وا بۆ قه‌یرانی بێ موچه‌یی له كوردستان. مرۆڤ چێژ له‌وه ده‌بینێ بێ به‌ربه‌ست به‌ره‌و ئامانجه‌كانی بڕوات و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش هه‌ستی دڵنیایی ده‌داتێ، به‌ڵام به داخه‌وه ژیان به‌م شێوه جوانه به‌رده‌وام نابێ، نه‌خۆشی جه‌سته‌یی، ته‌لاق، بێكاربوون، بێ مووچه‌یی یان مردنی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان و ده‌ربه‌ده‌ربوون هاوده‌می هه‌موومان ده‌بن له ساتێك له ساته‌كانی ژیان، كه هه‌موویان حاڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن قه‌یران، به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیه‌وه به حاڵه‌تی قه‌یراندا تێنه‌په‌ڕیبووبێ.
قه‌یران گۆڕانێكی نێگه‌تیڤی ره‌وتی شته‌كانه، تێكچوونی پرۆسه‌ی باشتربوونی باره جیاوازه‌كانه. وشه‌یه‌كی یۆنانیه و مانای جیابوونه‌وه و جیاوازی ده‌گه‌یه‌نێ و خراپترین بارودۆخ یان كاته له گه‌شه‌كردندا، هه‌ستكردنه به ناروونی له داهاتوودا و چركه‌ساتێكی پر له به‌دگومانی و تووره‌یی و بێ متمانه‌ییه،