سەردار عەزیز
لە سەرەتای داڕشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ئەوروپیەکانەوە، هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەدەکرا کە کورد ببنە پرسی سەدەی بیست و سەدەی بیست یەک. کورد لە بەر پێکهاتەی خێڵەکی، نەبوونی ئاگایی باڵا، نەبوونی ئامادەیی لە ئاستی نێودەوڵەتی، نەبوونی هێز و دیموگرافیا، قورساییان لە سەر داڕێژەرانی سیاسەتی ئەو سەردەمە دانەنا. کورد وەک کۆمەڵێک خێڵ دەبینران. ئەم خەسڵەتانە کۆمەڵێک دیدی لای رۆژئاواییەکان دروستکرد:
یەکەم، بایەخ پێنەدان. لە کۆنگرەی پاریسی ساڵی ١٩١٩ کە شەش مانگی خایاند، لوئید جۆرج کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانی بوو، لە دانیشتنەکاندا ویستی باسی کورد بکات بەڵام لە بیری چوو، پاشان کە بیریان هێنایەوە بە هەڵە باسیکرد. ئەمە دەرخەری گرنگی نەبوونی کورد لەو ساتەدا. مارک سایکس کە لە گەڵ مێژوونوسی بەناوبانگ توینبی ڕاوێژکاربوو لەوێ، ناسراوە بەوەی کە کوردی وەک کۆمەڵێک خێڵ بینوە و ناو نەخشەی خێڵەکان و کێشە و قەیرانەکانی هەموو بە ووردی لە نوسینەکانیدا باسکردوە.
دووەم، لای ئەمریکاییەکان کورد کە باسکراوە، خەڵکە ڕەسەنەکانی ئەمریکاییان (هیندیە سورەکان) هێنانەوەتە یادی ئەوان. بەو مانایە لە میانەی هاتنی دەوڵەت دەبێت لەناوببرێن ئەگەر ببنە رێگر. دیارە ئەم دۆخە پاشان لە چەند پارچەیەکی کوردستان دژ بە کورد جێبەجێ دەکرێت، سرینەوە لە ئاستی سیاسی،