هاوکاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران و هەڵمەتی فشارەکانی ئەمەریکا دژ بە کۆماری ئێسلامی، ڕۆژی شەممە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامداوە، تیایدا موشەکی بالاستیکی دژە کەشتی جەنگی بۆ شیانی ئامانجێک لە ئۆقیانوسی هندیدا هەڵداوە.
گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانیان دا دوو موشەکەکان بەر ئامانجێک کەوتوون کە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران بە " پاپۆڕەکانی گریمانەی جەنگی " ناوی بردن لە دووری هەزارو 800 کیلۆمەتر.
بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە چ جۆرە موشەکێک بەکار هاتووە.
بەم دوواییانە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر