فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

'سیما لاری'' وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی  ئێران وتوویەتی، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبووی خەوێندراو لە نەخۆشخانەکان لە حەوتووی ڕابردوودا سەر به پارێزگاکانی ئیلام، سمنان، یەزد و خوراسان بووە کە نێونجی ئەم پارێزگایانە بەنیسبەت نێونجی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازیی هەیە.

ناوبراو وتوویەتی، نێونجیی حاڵەتەکانی مەرگ بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران نزیکەی ٤٤.٥ کەس لە یەک میلیۆن کەس بووە کە زۆرترین ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە لە پارێزگاکانی یەزد، خوراسان، ئیلام، ورمێ و سمنان بووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئیران باسی لەوە کردووە، نێونجیی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە حەوتووی ڕابردوو لە ئێران نزیکەی ٢٤ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ڕاگەیەندراوە.

لە دوایین ئاماری ڕاگەیەندراو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ئیران ، هەتا ئێستا ٨٥٤ هەزار و ٣٦١ کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە. هەروەها هەتا ئیستا ٤٤ هەزار و ٨٠٢ کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماری وردی قوربانییان و تووشبووان بە کۆرۆنا بە شێوەی جیاجیا لە پارێزگاکان بڵاو ناکاتەوە و ڕاستییەکان سەرپۆش دەکات.

پارێزگاکانی کوردستان کە لە ئێستادا لە دۆخیکی مەترسیداردان و ڕۆژانە هەزاران کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا دەبن و بە دەیان کەسیش گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵام لەلایەن ڕێژیمەوە میدیایی ناکرێت.

٢٣/١١/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان