فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لوتکەی وڵاتانی G20 ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام بو لەکۆبونەوەکانی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی دارایی جیهان دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای گفتوگۆکردنی نێوان ئەندامانیش کە بەسەرۆکایەتی سعودیە و بەشێوەی ئونلاین بەڕێوەچو بڕیاردرا 21 ملیار دۆلار بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا و دەرمانی پێویست و 11 ترلیۆن دۆلاریش بۆ پشتیوانیکردنی ئابوری جیهان تەرخانبکرێت.

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە وتارێکدا کە بەشێوەی ئونلاین پێشکەشی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی G20ـی کرد رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا بۆ پشتیوانیکردن لە ئابوری وڵات و گەلەکانیان بڕیاردراوە 21 ملیار دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستەبەرکردنی دەرمانی پێویست تەرخانبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها بڕیاردراوە 11 ترلیۆن دۆلاریش بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمپانیاکان و هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی داهاتیان سنوردارە تەرخانبکرێت.

کۆبونەوەکانی G20 وەزیرانی دارایی و سەرۆکی بانکەکانی 19 وڵات و ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بەیەک دەگەیەنێت. ئەندامانی G20 بریتین لە ئەرجەنتین، ئوستراڵیا، برازیل، کەنەدا، چین، فرەنسا، ئەڵمانیا، هیندستان، ئەندۆنزیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کوریای باشور، مەکسیک، روسیا، سعودیە، ئەفریقای باشور، تورکیا، بریتانیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.

G20 ، بوەتە مەکۆی سەرەکی هاوکاری نێودەوڵەتی لەسەر پرسە گرینگەکانی ئابوری و دارایی جیهان، لەئێستادا G20 بە ئاستێک گەورە بوە کە 90%ی هەمو داهاتی جیهان و 80% ی بازرگانی جیهان دەگەرێتەوە بۆ وڵاتانی ناو ئەو گروپە.

23/11/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان