فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کتێبی"شانامەی کوردی ــ بەرگی یەکەم" لە نووسینی "حەیدەر لوتفی نیا"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، خەڵکی سەقز، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە کە بە زمانی کوردی نووسراوە، لە سێ بەرگدا کۆبووەتەوە و بەرگی یەکەمی کە ٤٧٢ لاپەڕەیە، لەلایەن چاپەمەنیی "بیریار" لە شاری سەقز، چاپ کراوە.

ئەو کتێبە هێندێک چیرۆکی حەماسیی کوردی لە خۆدەگرێت کە ئەو نووسەرە کوردە، ماوەی ٢٠ ساڵ پێوە خەرێک بووە لە کۆکردنەوە بگرە هەتا وتووێژ لەگەڵ

Read more...

 

بەرپرسێکی باڵای ئێران و دوو سەرچاوەی ناوچەکە وتیان بەرپرسانی سعودیە و ئێران بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەم مانگەدا دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن.
بەرپرسە ئێرانییەکە و یەکێک لە سەرچاوەکان وتیان کۆبوونەوەکە لە نۆی مانگی چواردا لە عێراق ئەنجامدراوە و هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە. یەکەمین جار ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز هەواڵی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.
سەرچاوەیەکی ناوچەکە وتی کۆبوونەوەکە سەنگی خستۆتە سەر یەمەن کە لەوێ هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی بزوتنەوەی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەجەنگن.
بەرپرسە ئێرانیەکە وتی " کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستێکی نزم بووە و مەبەست لێی ئەوە بووە بزانرێت کە ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا." ئاماژەشی بەوەدا کۆبوونەوەکە لەسەر داوای عێراق ئەنجامدراوە.
سەرچاوەیەکی دیکەی ناوچەکە وتی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لوبنانیش کراوە کە لە ئێستادا بۆشاییەکی سیاسیی هەیە لەو وڵاتەدا و ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بۆتەوە. وڵاتانی کەنداویش نیگەرانن لە ڕۆڵی حیزبوڵا لە لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
دیبلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە ناوچەکەدا وتی ئەمەریکا و بەڕیتانیا ئاگاداری دانوستانەکانی نێوان

Read more...

 

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان ئەندامانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران لە ڤیەنا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش بە جیا لەگەڵ ئێران دەستیکردوە بە گفتوگۆ سەبارەت بە ناڕوونییەکانی چالاکییە ناوکییەکانی ڕابردووی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی سێشەممە 20ی مانگی چوار لە ڤیەنا سەرۆکی شاندەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و چین و ئێران و ئێنریکێ مۆرا جێگری بەرپرسی کاروباری سیاسی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نافەرمی جیایان سازدا.

دوای ئەوە کۆمیسیۆنی هاوبەش بە سەرۆکایەتی ئێنریکێ مۆرا کۆبوونەوەیەکی دیکەی دەستپێکرد.

ئێنریکێ مۆرا لە تویتەکەیدا نووسیوێتی "کۆبوونەوەی هاوبەش ئەمڕۆ. لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پێشکەوتن بە دەست هاتوە، بەڵام هێشتا پێویستە زۆر شت بکرێت . دەستەی سێیەمی پسپۆڕان پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە بە هەنگاوەکاندا. من هێشتا لەو باوەڕەدام کە دیپلۆماسی تاکە ڕێگای پێشکەوتنە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێراندا بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم."

میخائیل ئوڵیانۆڤ نوێنەری ڕووسیا لە گفتوگۆیەکدا ڕۆژێک پێش دانیشتنەکە

Read more...

عومەر فەقێپوور زیندانی سیاسی کورد، دوای زیاتر لە 20 ساڵ تێپەڕاندنی زیندان،پاش دەرکردنی رێسایەکی لێبوردن، ڕۆژی دووشەممە 12ی مانگی چوار، لە زیندانی ورمێ ئازادکرا. فەقێپوور لە مانگی دەی ساڵی 2000 دا دەستگیرکرا و سەرەتا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت و پاشان سزاکەی کەم دەکرێتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
بە پێی هەواڵەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کورد، لەوانە ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو کە خەڵکی شاری بۆکانە لە ساڵی 2000دا لەگەڵ خالید فەرەیدوونی هاوڵاتییەکی دیکەی شاری پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و له‌ دادگای شۆڕشی مه‌هاباددا به‌ تۆمه‌تی موحاربه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێداره‌یان بۆ بڕابوویه‌وه‌ و دواتر سزاکە

Read more...

 

ئێران و زلهێزانی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە وتووێژ کردووە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە کاتێکدا ڕەنگە ئەم هەوڵانە ئاڵۆزبن بەهۆی بڕیارەکەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممەی تاران بۆ پیتاندی یۆرانیۆم تا ئاستی %60 لە وەڵامی تەقینەوەیەکی ڕۆژی یەکشەممە لە بنکەی ناوکی سەرەکی ناتانز، باڵی کێشاوە بەسەر تووێژەکانی ڤیەنادا.

ئەو بڕیارەی ئێران بە بڕیارێکی " وروژێنەر" ناودێر کراوە، ئەمەریکا و لایەنەکانی ئەورپای کە بەشدارن لە ڕێککەوتنەکە هۆشدارییان داوە ئەو هەنگاوەی ئێران بە پێچەوانەی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی سێ ساڵ لەمەوبەر واشنتن لێی کشایەوە.

ڕەتکردنەوەی تاران بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا

Read more...

 

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ لەم ساڵدا لە ئەفغانستان، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە ئەرکە سیاسییەکەی بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک لە وەڵامێکدا سەبارەت بە داهاتووی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دوای کشانەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانێت

Read more...

 

عێراقچی: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

عەباس عێراقچی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە دانوستانی لەگەل ئێران وتی: "ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستانمان نییە."


دوو ڕۆژێکی تر بڕیار وایە کە لە وییەن دانوستانی گەڕانەوە بۆ بەرجام بەڕێوەبچێت. عێراقچی هەروەها وتی ئێران لە وییەن لەگەڵ ئەو وڵاتانە دانوستان دەکات کە لە بەرجام دا

Read more...

 

بەهۆی سیاسەتە خراپەكانی ئێران و پەراوێزخستنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و درێژەكێشانی سزاكانی ئەمەریكا، خەڵكی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ هەژارتر دەبن و نەهامەتییەكانیان زیاتر دەبێت.

خراپیی دۆخی ژیانی خەڵكی ئێران كاتێك زیاتر دەردەكەوێت كە بەرپرسێكی ئەو وڵاتە خۆی ددان بە راستییەكدا بنێت، گلەییەكانی ئاراستەی حكوومەت بكات و لە خراپتربوونی دۆخەكە هۆشداری بدات.

ئەحمەد تەوەكولی ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشكرای كرد سەرووی 60%ی خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

ئەو كە پێشتر نوێنەری پەرلەمانیش بووە، لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی

Read more...

 

ڕۆژی پێنجشەممە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی کرد و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 22 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون لە کاتێکدا حکومەت پلانی ڕێوشوێنی توندی داناوە بە مەبەستی

Read more...

 

کۆمەڵگەی مەدەنی و ریکخراوەکانی ژینگەپارێزی لە رۆژهەلاتی کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا لە زۆر بوارە توانیویانە هەم سروشت و لێرەوارەکانی کوردستان بپاریزن و هەمیش کولتوور و رەوشت و سیمای شارستانی و پێشکەوتن و ولاتپارێزی کوردان پێشانی گەلانی ناوئێران و جیهان بدەن.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە لە چالاکییەکی ژینگەییدا ١٥ کەویان ڕزگار کرد و ٤١ دەسک داویان سووتاند.

ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پاش چاوەدێریکردنی وردی ئەو ڕێکخراوەیە بەسەر چەند ڕاوچییەکدا کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو خەریکی ڕاوکردنی کەو لە کوێستانەکانی "ترکەشی شێخی" بوون، توانییان بیانخەنە بۆسەوە و ڕایانگرن.

ئەو ڕێکخراوەیە پاش قسەکردن لەگەڵ ڕاوچییەکان و پێدانی

Read more...

 

شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا زۆربەی پارێزگاکانی ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە حالەتێکی نائاسایی.

گرانی و بیکاری و گەمارۆکان بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە ژێر باری سەخت و گوشارێکی زۆردا ژیان بەسەر ببەن و توانای ئەوەیان نەمێنێت کە لە ماڵەوە بمێننەوە، تا ئیستا لە کۆی نزیک بە ١ ملوێن ڤاکسیۆنی دژە کۆڤید١٩  کە رەوانەی ئیران کراون، تەنیا ١٢٠ هەزار کەس کە ئەوانشی کارمەندانی تەندروستین و بەرپسانی وڵاتن لێ سوودمەند بوون. 

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێکارەکانی کۆرۆنا، پێدەچێت ناوچەکانی دیکەی ئێران بگرێتەوە.رۆحانی راشیگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە کە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای کۆرۆنا و شەڕی

Read more...

 

گەشەسەندنی خێرا و بەرچاوی دراوی ئەلکترۆنیی "بیتکۆین" تەواوی بانکە ناوەندییەکانی لەسەرانسەری جیهاندا نیگەران کردووە، ئەمەش وادەکات ئەو پرسیارە بێتە کایەوە کە بۆچی بانکە ناوەندییەکان لە دراوی بیتکۆین دەترسن؟
رۆژ بە رۆژ، نرخی بیتکۆین بەرزدەبێتەوە و نزیکە لەوەی بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار، ئەمەش وایکردووە کە بانکە ناوەندییەکان لەم گەشەسەندنەی بیتکۆین بترسن و بیر لە پلانی جۆراوجۆر بکەنەوە بۆ ئەوەی روبەڕوی ببنەوە.

کاتێک دوو کۆمپانیا رێککەوتنێکی بازرگانی واژۆدەکەن و ئەنجامیدەدەن، لێرەدا دراوەکە لەنێوان لایەنی یەکەم و دووەمدا لە رێگای سیستمێکی پارەدانی جیهانییەوە ئاڵۆگۆڕ دەکات و کاری پێدەکرێت، ئەم سیستمەش؛ دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی بەسەر بانکە ناوەندییە جیهانییەکادا سەپاندووە و لەهەمان کاتیشدا سەرچاوەیەکی دارایی گرنگیشی بەشێوەیەکی گشتی بەسەر بانکە ناوەندییەکاندا بونیادناوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی داواکاری بۆ دراوی بیتکۆین و زیادبوونی

Read more...

 

گەورە مێژوونووسی کورد دکتور کەماڵ مەزهەر، لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی‌دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، دکتور کەمال مەزهەر گەورە مێژوونووسی کورد لە وڵاتی ئاڵمان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٤ ساڵی‌دا کۆچی‌دوایی کرد ناوبراو ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە گوندی ئاغجەلەری کەرکووک لەدایک بووە.
دکتور ” کەماڵ مەزهەر” لە ساڵی ١٩٦٩ى زایینی لە ئەنستیتۆی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمی زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستی وەرگرت و لە زانکۆی بەغدا کاری کردووە و لە ئەنێستیتۆی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، هەروەها ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد لە ئەنێستیتۆی کورد لە پاریس بووە.
د.کەمال مەزهەر، چەندین بەرهەمى مێژوویی بە ناوبانگی هەیە

Read more...

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەردەشیر مووسەوی"، بە کۆتایی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاوڕێ لەگەڵ مستەفا باقری‌ئاشنا و خەلیل ئەسەدی بووژانی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرابوو.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقری‌ئاشنا، لەلایەن لقی ۲ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شاهرۆخ مورادی"، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی نەزمی گشتی"، هەر کامەیان بە ۹ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم

Read more...

 

کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەتی ئێران دەخوازێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لادات و لابردنی ئەو سزایانە " قۆناغ بە قۆناغ" ڕەت دەکاتەوە.

هەردوو وڵات ڕۆژی هەینی گوتیان لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڤیەنا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە دانوستانە فراوانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرنج لەسەر "ئەو هەنگاوە ناوکییانە

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان