فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە هەندێک گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هێڵی ئینتەرنێت تێیاندا لاوازە یان هەر نییە، خوێندکاران بۆ ئەوەی وانەی ئۆنلاین بخوێنن لە گوندەکانیان دەردەچن و دەچنە سەر گردەکان تاوەکو ئینتەرنێت بە دەست بخەن.

وردەوردە ئەو گردانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیان زۆر دەبێت و لەنێو قوتابیاندا بە گردی ئینتەرنێت دەناسرێن. رۆژانە قوتابییەکان بە رێگەیەکی رژددا هەڵدەگەڕێن بۆ ئەوەی بگەنە ترۆپکی گردەکە و لەوێ دەستییان بە ئینتەرنێت رابگات.

عیرفان خاوەری، قوتابییە و دەڵێت: "ئینتەرنێتمان نییە. دەبێت هەموو رۆژێک بۆ ئینتەرنێت بەم سەروژوورکاییەدا بێم. جاورباریش لێرەدا ئینتەرنێت هەیە و نییە؛ کێشەی زۆرمان هەیە. لەناو ئاواییدا ناتوانین سوود لە ئینتەرنێت وەربگرین."

لە گوندی دەرەوەرانی سەر بە شاری مەریوان 150 خێزان دەژین و منداڵەکانیان بەهۆی کۆرۆنا و داخستنی قوتابخانەکانەوە ناچار کراون وەک هەموو منداڵانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگەی ئۆنلاینەوە درێژە بە خوێندن بدەن. بەڵام نەبوونی ئینتەرنێت و کەلوپەلی پێویست بە خوێندنی ئۆنلاین، بەشێک لەو منداڵانەی ناچار بە وازهێنان لە خوێندن کردووە.

قوتابییەک دەڵێت: "لەو کاتەوەی کۆرۆنا هاتووە، هەموو شتێک بەسەریەکدا شێواوە. ئیتر بەهۆی بێئینتەرنێتییەوە ناتوانن وانەکانیان بخوێنن. قوتابخانەیش داخراوە. نیوەی قوتابیان وانەکانین بۆ گرنگ نابێت وەک من. ئەوانی تریش دەچنە سەر ئەو گردانە بۆ ئوەی وانە بخوێنن."

وەزارەتی پەروەردەی ئێران هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆرۆنادا ئەپلیکەیشێنێکی بۆ قوتابییانی ئەو وڵاتە دابینکرد کە لەو رێیەوە درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە، هێشتا لە 15 ملیۆنی قوتابیی ئەو وڵاتە، نزیکەی چوار ملیۆنیان دەستیان بە خوێندنی ئۆنلاین راناگات و ئەوەش بووەتە هۆی ساردبوونەوەی بەشێکی زۆری قوتابییان و دواکەوتنییان لە خوێندن.

کاروان، قوتابییە و دەڵێت: "من نازانم لەم دێیەدا چی بکەم. دێیەکی وەک ئەمەی ئێمە بە 120 بۆ 150 ماڵەوە ئینتەرنێتی نییە. ناتوانن ئینتەرنێت بۆ ئێمە دابین بکەن."

نەبوونی ئینتەرنێت لە گوندی دەرەوەران بووەتە هۆکارێک کە بۆ قوتابییانی قۆناخی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کاتێکی کەم لە هەفتەدا قوتابخانە بکرێتەوە و کێشەی خوێندنی قوتابییانی ئەو دوو قۆناخە لەلایەن مامۆستاکەیانەوە، چارەسەر بکرێت. بەڵام هێشتا گەنجانی قوتابیی قۆناخی دوا ناوەندی دەبێت بە شوێن هێڵی ئینتەرنێتەوە عەوداڵ بن.

نەبوونی ئینتەرنێت لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایە کە وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بڕیاری دابوو بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشێنی شاد، پەیوەندیی بە ئینتەرنێتەوە نەبێت و راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە ئازاد بکرێت. ئێستاش قۆناخی یەکەمی تاقیکردنەوەی قوتابییان نزیکە و ئەو بەڵێنەش وەکوو زۆربەی بەڵێنەکانی دیکە هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

سەرچاوە: رووداو

12//12/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان