فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا دەبێت تورکیا دەستبەجێ سیاسەتمەداری دیاری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات و گوتیشی ڕەواییدان بە چوارساڵ زیندانیکردنی ناوبراو پەردەپۆشکردنی سنوردارکردنی پلۆرالیزم و گفتوگۆیە لەو وڵاتەدا.

کۆمسیۆنی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند، دەمیرتاش کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆریزم زیندانی کراوە، ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی و مافەکانی دیکەی پێشێلکراوە. ئەو لە ڕۆژی پێش دادگاییکردنەکەیدا و پێش دەستگیرکردنی وتی ئەمە پەیامێکی ترسناکە بۆ هەموو خەڵک و بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و مشتومڕی دیموکراتی.

کۆمسیۆنەکە گوتیشی "دادگاکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو هۆکارانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە خراونەتەڕوو بۆ دەستبەسەرکردنی ناوبراو پێش دادگاییکردنی، تەنها مەبەستێکی سیاسی بووە کە ئەمەش کێشەیەکی سەرەکییە بۆ سەر دیموکراسی."

لە ساڵی 2018دا کۆمسیۆنێکی (ECHR) بەو پێیە کە دەمیرتاش بۆ ماوەیەکی درێژ بە بێ هیچ دادگاییکردنێک دستبەسەرکراوە، بڕیاری لەسەر ئەوە دەرکرد کە مافی ناوبراو بۆ دادگاییکردنێکی خێرا پێشێلکراوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا لەو کاتەدا وەڵامی دایەوە و وتی تورکیا کاردانەوەی خۆی دەبێت بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤەی ئەوروپا. پاش ماوەیەکی کەم دادگای پێداچوونەوە دەمیرتاشیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی تیرۆریستی بۆ وتارێکی کە لە ساڵی 2013 دا ئەنجامی دابوو، زیندانی کرد بەو هۆیەیشەوە تاوانباربوونی ناوبراویان بە سەریا سەپاند.

بەڵێنەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆگان بۆ چاکسازی یاسایی، بووە هۆی هەندێک پێیان وابێت دەشێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت، بەڵام ئەردۆگان مانگی ڕابردوو ئەو بیرۆکەیەی ڕەت کردەوە و دەمیرتاشی بە تیرۆریست ناودێرکرد و گوتی" خوێنی هەزاران کورد لە ئەستۆی ئەودایە."

ئۆپۆزسیۆن ئەردۆگان و ئاک پارتی تۆمەتبار دەکەن کە لە دوای کودەتا شکستخواردۆکەی ساڵی 2016 وە هەوڵی ئەوە دەدات هەموو ڕەخنەگران و بەرهەڵستانی سەرکوت بکات، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە دەڵێت کە کارەکانی ئەردۆگان و حیزبەکەی بە پێی ئەو ڕووداوانەی لە وڵاتەکەدا دەگوزەڕێت، ڕەوایەتی هەیە و دەشڵێن بڕیارەکانی دادگای ئەو وڵاتە سەربەخۆن.

25/12/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان