فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی شەممە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژنامەوان ڕوحوڵا زەم، کە بە ئەنجامدانی توندوتیژی لەکاتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە ساڵی 2017دا تاوانبارکرابوو لەسێدارە درا.

تۆمەتی سەرەکی لە دژی ڕوحوڵا زەم، بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلێگرامی ئامەد نیوز (دەنگی گەل) بوو کە زیاتر لە ملیۆنێک خەڵک سەیری هەواڵەکان دەکرد.

بێژەری تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەری تۆڕی ئامەدنیوزی دژەشۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە" .

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان لە بڵاوکراوەیەکیدا بە توندی لەسێدارەدانی سەرنوسەری کەناڵی تێلگرامی ئامەد نیوز شەرمەزار دەکات و دەڵێت " بە لەسێدارەدانی ڕوحوڵا زەم، دەسەڵاتدارانی ئێران چوونە ڕیزی دەسەتەو تاقمە تاوانکارییەکان و توندڕەوە توندوتیژەکانی کە ڕۆژنامەوانان بە کوشتنیان بێدەنگ دەکەن".

شەریف مەنسور، بەڕێوەبەری بەرنامەی CPJ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا لە واشنتنەوە گوتی " ئەمە کردارێکی دڕندانەو شەرمەزارییە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نابێت پشتگوێی بخات."

ڕوحوڵا زەم کوڕی محەمەد عەلی زەم، مەلایەکی دیاری شیعەیە لە ئێران کە یكێک بووە لەبەرپرسەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی. ناوبراو لە ئێران هەڵاتبوو و پەنای بۆ فەڕەنسا بردبوو. کەناڵی تێلێگرامەکەی بە گشتی هەواڵی گەندەڵی و پێشێلکاری و هەواڵی خۆپیشاندان و گردبونەوەکانی خەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕادەگەیاند.

سوپای پاسداران پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکردنی زەمی ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ڕێگای چالاکییەکی بەهێزی ئاسایشەوە وایان کردووە کە ناوبراو بگەڕێتەوە وڵات و لەوێ دەستگیریان کردووە. زۆری نەخایاند کە دەرکەوت ڕوحوڵا زەم لە گەشتێکدا کە بۆ ئێراق کردوەیەتی، لەو وڵاتەدا دەستگیر کراوە و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتەوە.

12/12/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان