فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

شارۆمەندێكی خەڵکی شاری سەقز پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شاری سنە گواسترایەوە.


بە پێی هەواڵەکان: ڕۆژ دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ئەحمەد محەمەدی" شارۆمەندێکی تەمنە ٥١ ساڵی خەڵكی شاری سەقز لە لاین دادگای ئینقلابی ئەم شارەو بانگهێشت کرا و بۆ ماوی یەک کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.

بە وەتەی سەرچاوەیک ئەحمەد محەمەدی خەڵکی ئاوایی وەزمانی سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری سەقزە.


جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە وەتەی هەواڵنێری هەنگاو، پاش دەستەبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە و گواستنەوەی بۆ شاری سنە هیچ هەواڵیک سەبارەت بە باری تەندرووستی و شوێنی مانەوەی ئەم شارۆمەندە نیە.

شایانی باسە کە ئەحمەد محەمەدی پێشووتر لە سەر سنووری هەورامان خەریکی کۆڵبەری بووە و لە یەکێک لە مووستەنەدەکاندا سەربارەت بە پرسی کۆڵبەران بە دەرهێنەری "ڕەحیم زەبیحی" کە لەم ماەی ڕابردوودا بڵاو بووتەوە، بەشدار بووە. ئەم شارۆمەندە جارێکیش لە کاتی کۆڵبەری دا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانئ ئێران بە سەختی بریندار بووە.

٢٧/١١/٢٠٢٠

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان