فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی مافی مرۆیی "دادپەروەری بۆ ئێران" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لە ژێر ناوی "چهرەهای جنایت" (ڕوخسارەکانی جینایەت)، بانکی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی لە ئێراندا ڕوونوێنی کرد کە تێدا، ٢٢٠ کەس و دەیان ناوەندی حکوومەتی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە کە ماوەیەکە بە سەر ١٠ ساڵەی دامەزراندنیدا تێدەپەڕێ، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، بە ناوی ڕوخسارەکانی جینایەت، دۆسییەی زیاتر لە ٢٢٠ کەس و دەیان ناوەندی حکوومەتی لە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیسی، بڵاو کردەوە.

لە بانکی زانیاریی "ڕوخساری جینایەت" ٤٣٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆیی لەلایەن کەسە باڵاکان و ناوەندە بەرپرسەکانی حکوومەتی خراوەتە ڕوو کە بریتین لە: " ١٥٦ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان، ١٠٦ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ئازادیی کۆبووونەوە، ٦٢ حاڵەتی پێشێلکردنی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و ٤٧ حاڵەتی پێشیلکردنی مافی ئازادی دەربڕین، لەخۆوە دەگریت".

لە ڕوخساری جینایەت، لە باڵاترین بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەتا بەرپرسانی حکوومەتی لە شارە چووکەکان، کە دەستیان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا هەبوو، خراوەتە ڕوو.

"محەممەد نەیەری"، مافناس و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دادپەروەری بۆ ئێران، لەو بارەیەوە دەلێت: "ئەو بانکە زانیارییە پیشان دەدات کە ناوەندەکانی کلیدییەکانی حکوومەتی لە ناوەندە دەوڵەتی و نیزام و تەنانەت ڕێکخراوەکانی بە ناو فەرهەنگی، لە پێشێلکارکردنی مافی مرۆڤ دەستیان هەبووە و بە گۆڕێنی بەرپرسانی ئەو ناوەندانە، گۆڕینی هەڵسووکەوتی ئەو ناوەندانەی لێ نەکەوتووەتەوە".

١٢/١٢/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان