فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایدەگەینێت؛ ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن پەسەندى هەڵبژاردن بکەن ئامادەیە دەسەڵات رادەست بکات، دەشڵێت: ئەگەر ئەوەش بکەن هەڵەیان کردوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا، رایگەیاند: ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەرچونی جۆ بایدنیان پەسەند کرد، ئەوا كۆشكى سپى جێدەهێڵم.

ترەمپ، لە کاتى بەشداريكردن لە پێشانگايەك كە بەهۆى جەژنى سوپاسگوزاريەوە لە واشنتۆن رێکخرابو بە رۆژنامەنوسانى وت: بە دڵنياييەوە دەڕۆم و ئێوەش ئەوە دەزانن، بەڵام پێموايە چەند شتێكى زۆر لە نێوان ئێستا و ڕۆژى (10)ى كانونى دووەم روودەدەن و ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن دەنگ بە جۆ بايدن بدەن ئەوا دەڕۆم.

جەختیش دەکاتەوە لەوەى، ئەگەر دەستەى هەڵبژاردن بڕیار لەسەر سەرکەوتنى بایدن بدەن ئەوا هەڵەيان كردوە.

هەروەک، رەخنەى توندى لە سیستمى دەنگدان و هەڵبژاردنى ئەمەریکا گرت و باسى لەوەکرد، ژیرخانى دەنگدان و هەڵبژاردن لە ئەمەریکا هاوش[وەى وڵاتانى جیهانى سێهەمە.

ئەو قسانەى ترەمپ ئاماژەیەکى رونە بۆ داننان بەشکست و رادەستکردنى دەسەڵات، چونکە پێشتر چەندین جار رایگەیاندبو سەرکەوتنى بەدەستهێناوە و ئەنجامەکان بەهۆى ساختەکارییەکانەوە گۆڕاون.

بەپێى دواهەمین ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، جۆبایدن کاندیدى دیموکراتەکان بە کۆکردنەوەى (306) کورسى سەرۆکى داهاتوى ئەمەریکایە و دۆناڵد ترەمپیش بە بردنەوەى (232) کورسى توشى شکست هات و نەیتوانى بۆ خولێکى دیکەى بەرگرى لە کورسییەکەى بکات و ببێتە دڵخوازى ئەمەریکییەکان.

27/11/2020

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان