فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە چوارچێوەی کاردانەوەکان لەبارەی تویتەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە نووسیبووی "پێویستە بۆ هەتاهەتایە هەدەپە دابخرێت،" هاوسەرۆکی هەدەپە وەڵامی باخچەلیی دایەوە و رایگەیاند، هیچ کەسێک ئەو هێزەی نییە هەدەپە دابخات.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش بزانن هیچ کەسێک ئەو هێزەی نییە هەدەپە دابخات. ئەو هێرشەی باخچەلی لە دژی هەدەپە و دەمیرتاش ئاماژەیەکی راستەوخۆیە بە بوونی کێشەی قووڵی پارتەکەی لەگەڵ ئاکپارتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەیاندا."

بوڵدان گوتی: "مەهەپە پارتێکە هیچ سوودی بۆ کۆمەڵگە نەبووە و پارتێکی بچووکە ئەگەر بە پاشکۆیەتی نەبێت توانای ئەوەی نییە بچنە پەرلەمان و فراکسیۆنی تایبەت بە خۆیان پێکبهێنن. بۆیە دەبێت ئەو پارتە بچووکە رێز لە خۆی بگرێت و سنوور نەبەزێنێت، نابێت بێڕێزی بکات لە بەرامبەر سێیەم گەورەترین پارتی سیاسیی لە تورکیا."

شەوی هەینی 2020/12/11 دەوڵەت باخچەلی لەبارەی خوێندنەوەی رەشنووسی بوودجەی گشتیی ساڵی 2021ـی تورکیا کە لە پەرلەمان کاری بۆ دەکرێت و، لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هەدەپەوە رایگەیاند، "قەندیل دەنگی بڕاوە. تیرۆریستان ترسیان لێ نیشتووە. لە هەوڵی دۆزینەوەی حەشارگەیەکی نوێدان، بەڵام ئەمجارە نوێنەران و بریکارانی تیرۆریستان لە پەرلەمانی تورکیا بە گوتار و هەڵوێستەکانیان سنوورەکانی ئۆقرەییمان دەبەزێنن و خۆیان بە لایەنی شەرعی دەناسێنن."

هەروەها سەرۆکی مەهەپە گوتی: "بە ناو هەدەپە لەژێر پەردەی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا خۆی شاردووەتەوە و دژایەتیی تورکیا دەکات. هەدەپە کێشەیەکی تیرۆرە، مۆڵگەی جوداخوازانە، دەزگای دووفاقییە، چەکێکی نەفرەتلێکراوە بۆ ئاسایش و دیموکراسیمان. داد و یاسا پێویستە رۆڵ بگێڕێت؛ بۆ هەتاهەتایە دەرگای هەدەپە دابخات."

ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری هەدەپە لە هەژماری تایبەتی لە تویتەر وەڵامی دەوڵەت باخچەلیی دایەوە و رایگەیاند: "وەڵاممان بۆ باخچەلی: ئەوانەی پشتئەستوورن بە دەسەڵات و لەژێر سێبەری خۆشگوزەرانی و پشتیوانیی کۆشکدا کاری مافیاگەری دەکەن، ئەوان دوژمنی راستەقینەی ئەم وڵاتەن. سەرباری تۆ، دیموکراسییەت بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە. لەبری داخستنی هەدەپە، باشتر وایە دەمت دابخەیت، چاکەیەکی گەورە بۆ داهاتووی وڵات دەکەیت."

١٢/١٢/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان