فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"مریەم مێهرابی" شارۆمەندی یارسانی خەڵکی کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای بانگهێشت کردنی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە، کەوتە ژێر لێپرسینەوە.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوبراو خۆیشکی ساسان مێهرابی ئەندامی شۆرای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی یارسانە کە چەندین ساڵە دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە و ئێتڵاعاتی کرماشان لە سەر چالاکی براکەی بانگیان کردووە.

هەروەها، پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا باوکی ئەم چالاکە یارسانییانە بانگهێشت کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، چەندین ساڵە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای گووشار بۆ بنەماڵەی چالاکانی دژ بە رژیم دەیهەوێ بەر بە چالاکی سیاسییەکان بگرێ، ئەمە قیزەوەنترین کارێکە کە حکوومەت بەرانبەر بە شارۆمەندانی خۆی دەیکات.

13/12/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان