نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بەهمەن دۆغڵوو بیر لە دروستکردنی بەرنامەیەک دەکاتەوە، بۆ ئەوەی یارمەتیی منداڵانی باکووری کوردستان بدات لە فێربوونی زمانی کوردی.
بەهمەن دۆغڵوو، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرکام تەکنەلۆژی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یارییەکی ئەلیکترۆنیی دروستکردووە بە ناوی "بێژان گۆگ" کە لە تۆپێک پێکهاتووە و بەکارهێنەر دەبێت ئاراستەی بکات بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو لە نێو یارییەکە.
بێژان ناوی کارەکتەرێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن بەهمەنەوە دروستکراوە و جگە لە بەرنامەی یاریکردن سێ بەشی دیکەی هەیە، لەبارەی ئامانجی دروستکردنی ئەو کاراکتەرەوە و تێکەڵکردنی