فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

داواکاری گشتیی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان فەرمانێکی بۆ دەستبەسەرکردنی خاوەن فرۆشگەیەکی جلوبەرگی ژنانە و چەند ژن بە تاوانی بەکارهێنانی ژنان لە بری بووکەڵە بۆ رێکلامی جلوبەرگ دەرکرد.

شارام کەرەمی، داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی: "خاوەنی ئەو فرۆشگەیە کە لە یەکێک لە مۆڵە گەورەکانی کرماشاندا بووە، لە پێشانگەی دووکانەکەیدا لەبری بووکەڵەی تایبەت بە رێکلامی جلوبەرگ، ئافرەتی بەکار هێناوە."

هەروەها داواکاری گشتیی کرماشان ئاماژەی بەوە دا، ئەو فرۆشگەیە بۆ رێکلامی جلوبەرگی ژنانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کەڵکی لە ژنانی بێحیجاب وەرگرتووە.

ئێستا بە فەرمانی داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان فرۆشگەکە داخراوە و رێگە بە کرانەوەی نادرێت.

پێشتریش لە چەند شاری دیکەی ئێران لەبری بووکەڵەی رێکلامی جلوبەرگ کەڵک لە ژنان وەرگیراوە و بووەتە هۆی سزادانی توندی ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە رێکلامەیان کردووە.

بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە توندی بەرهەڵستیی ئەو بابەتە دەکەن و بە کردەوەیەکی ئیسرائیلی ناوی دەبەن.

٦/١٢/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان