فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر سووتانی دارستانەکانی دێرسم دەڵێت: دێرسم ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردومانکرابێت، دارستانەکانیشی بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن

دەمیرتاش لە چەند توویتیکدا رەخنەی لە حکومەت گرتووە و دەڵێ کە بە دەستی ئەنقەست ئەو دارستانانە دەسووتێنرێن و دەڵێ: "کۆنترۆڵنەکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ توانایی نییە. زۆربەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە دەستی ئەنقەست دەسووتێنرێت و رێگەش نادرێت ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ

Read more...

 

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی کە سەرپەرشتی دوایین گواستنەوەی هاوڵاتیان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە ئەفغانستان دەڵێت تاڵیبان " یارمەتیدەر " بووە لە کارئاسانیکردن لە گواستنەوەی ئەفغانیەکان و ئەمەریکیەکان و ئەوانی دیکەدا.

وتیشی سوپای ئەمەریکا زۆرینەی بیست ساڵی ڕابردووی تەرخانکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ تاڵیباندا، بەڵام ئێستا خۆمان ڕێکدەخەین لەگەڵ ئەو ڕاستیەدا کە چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەیان کردووە.

جەنەڕاڵ مککێنزی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی

Read more...

 

گرووپێکی هاککەری ئێران کامێراکانی یەکێک لە بەنێوبانگترین گرتووخانەکانی ئێران هاکدەکات و دیمەنی ئەشکەنجەدان و هەوڵی خۆکوشتنی زیندانیانی نێو گرتووخانەکە بڵاودەکاتەوە.

ئەو گرووپە هاککەرە کە ناویان لە خۆیان ناوە گرووپی "دادپەروەریی عەلی"، کامێراکانی گرتووخانەی ئێڤینیان لە تارانی پایتەختی ئێران هاککردووە و لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی نێو گرتووخانەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، کە بەرپرسانی زیندان لە گیراوەکان دەدەن و چەند گیراوێک هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. سەرۆکی رێکخراوی زیندانەکانیش لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە داوای لێبووردنی کردووە.

محەممەد مەهدی حاج محەممەدی، سەرۆکی رێکخراوی زیندانەکانی

Read more...

 

گەرما بەتینەكەی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی لەڕادە بەدەری پلەكانی گەرما، وایكردووە زۆرینەی هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵاو بدەن، بۆ ئەوەی كەمێك لە كاریگەرییەكانی گەرما كەمبكەنەوە و پلەی گەرمی لەشیان دابەزێنن.

ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرایانكردووە، خواردنەوەی ئاوی سارد و سەهۆڵاو كاریگەری خراپی دەبێت بەتایبەت بۆ چینێكی دیاریكراو.

ماڵپەڕی بێست لایف ئۆنلاینی ئەمریكی باسی لە توێژینەوەیەكی گۆڤاری سیفیلالجا كردووە كە لەسەر 669 كەس ئەنجامدراوە، بەپێی ئەنجامەكان لەكۆی ژمارەی بەشداربووەكان 51 كەسیاندوای خواردنەوەی 150 مللیتر لە ئاوی سەهۆڵاو توشی سەرئێشەبوون.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاشكرایان كردووە، هۆكاری توشبوون بە سەرئێشە لای ئەو كەسانە، بەهۆی گەشتنی سەرمای ئاوە ساردەكەبووە بە هەستەوەرەكانی تامكردن.

لای خۆیەوە گۆڤاری كیۆرنت نیۆلۆجی ئاند نیۆرۆساینس ڕیپۆرتس ئاماژەی بەوەكردووە، ئاوی سارد كاریگەرییەكی زۆر دیاری لەسەر هەستەوەرەكانی ئازار هەیە، بەراورد بە خودی سەهۆڵ كە بە تەنها دەخرێتە سەر شوێنێك، بەجۆرێك ئازاری ئاوە ساردەكە زۆر زیاترە.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەكردووە، هەر كەسێك كاتێك ئاوی سارد و

Read more...

 

بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی لە دوای ئەوەی تاڵیبان کابوڵی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە زیاتر لە 18,000 کەس لە کابوڵەوە گواستراونەتەوە، هەروەها داوایکرد هەوڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان دوو هێندە بکرێت لەکاتێکدا ڕەخنەکان لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ڕۆژئاوا لەگەڵ قەیرانەکەدا زیاتر دەبێت.

هەزاران کەس کە بەپەرۆشەوەن وڵاتەکە جێبهێڵن هێشتا لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە، بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆیتەرزی وت تاڵیبان ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە بەڵگەنامەی یاسایی گەشتکردنیان نیە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تاڵیبان داوای یەکگرتوویی ئەفغانیەکانی

Read more...

 

ئەمڕۆ لە کۆیە تەرمی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک بە خاک سپێردرا کە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە تەرمەکەی لە هۆتێلێک لە هەولێر دۆزایەوە
رۆژی شەممە 7ـی ئابی 2021 لە هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری

Read more...

 

تاڵیبان دەستیگرتووە بەسەر 6 پایتەختی هەرێمەکانی ئەفغانستاندا، پاش هێرشەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی، لە سەرانسەری باکوری وڵاتەکەدا هاوکاتی هەوڵەکانی حکومەتی ئەفغانستان بۆ بەرپەرچدانەوەی چەکدارەکانی تاڵیبان.

یاخیبووانی تاڵیبان بەبێ شەڕ چوونەتە ناو شاری ئایباک، دوای ئەوەی ڕیش سپییەکانی شارەکە داوایان لە کاربەدەستان کردبوو تا شارەکە لە توندوتیژی زیاتر بپارێزن، پاش چەند هەفتەیەک لەو شەڕانەی لە دەوروبەری شاری ئایباک ڕوویاندابوو؛ وەک سیفەتوڵا سەمەنگانی، جێگری فەرمانڕەوای هەرێمی سەمەنگان دەڵێت "فەرمانڕەوای هەرێمەکە قایل بووە بە کشانەوەی تەواوی هێزەکان لە شارەکە و ئێستاش

Read more...

 

سەرۆکی ئێران دەڵێت هەر وتووێژێک لەسەر بەرنامەی ناوکی تاران دەکرێن دەبێت دڵنیایی بدات لەسەر مافی ئێران.

ئەم داوایەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئیبراهیم ڕەئیسی هاوکاتی داواکەی سەرۆکی فەڕەنسایە لە کۆماری ئیسلامی ئێران تا بە خێرایی دەست بکاتەوە بە وتووێژەکان.

لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییە یەک کاتژمێرییەکەیاندا، ڕەئیسی بە ماکرۆنی ڕاگەیاندووە "تاران ڕژدە لەسەر پاراستنی بەرەنگاربوونەوە" لە ئاوی کەنداودا، دوای ئەو گوناهبارکردنانەی کراوە لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیەوە و بەتایبەتیش ئەمەریکا کە دەڵێن ئێران لەپشت هیرشە خوێناویەکەی

Read more...

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی گەلاوێژ، لە ئاکامی پێکدادانی ماشینێک لە جۆری تویوتا ئیستێیشێن لەگەڵ ماشێنێکی دیکە لە جۆری تویوتا 3F لە جادەی "کەریماوا"ی بانە، دوو کەس کوژراو و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو دو کەسە کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست

Read more...

 

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و هەر وەها لێدانی ٩٠ قامچی سزا دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا حەق بەیان، ڕۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامیی خەڵکی سنە لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی “بێ ڕێزیکردن بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە حکوومەتییەکان” سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٩٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەنی بە سەردا سەپا.
دانیشتی پێڕاگەیەشتن بە تۆمەتەکانی مورتەزا حەق بەیان ڕۆژی

Read more...

 

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بە پرۆتۆکۆلێکی فەرمی لە فڕۆكەخانەی مێهر ئاباد لە تاران لە کاتی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێزدار نێجێروان بارزانی بۆ ئێران کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە رێورەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی کۆماریی ئیسلامی ئێڕان.


Read more...

 

دادگای تاوانەکانی هەولێر لە پێوەندیی لەگەڵ پەروەندەی تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دانیشتنی کۆتایی بەرێوەبرد و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ۳ لە بکوژان دەرچوو.
ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی هەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید “قادر قادری”، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆتادانیشتنی دادگا، بڕیاری سزادانیان لەسەر درا و لە دادگاش پشتڕاست کرایەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو پیلانە تێرۆریستییەدا بووە.
پارێزەرانی کەسوکاری تاوانلێکراو، بە ئاماژە بە دانپێدانانی تۆمەتباران ڕایانگەیاند کە تۆمەتباران دانیان بەوە داناوە کە دەستێکی دەرەکی، بەڵێنی پارەی پێداون بۆ تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری

Read more...

 

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕەحمان ئەسەدی"، کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "حەسەن شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"، "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی شنۆ و "جەلال قادرزاده"، کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی "نەڵۆس"، لەلایەن هێزە

Read more...

 

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بڕیاری بە سەرۆککۆماربوونی دایە ئیبراهیم رەئیسی و ئەو وەک سەرۆککۆماری خولی سێزدەیەم دانا.

رێوڕەسمی پێدانی بڕیاری سەرۆککۆماری بە ئیبراهیم رەئیسی لە مەزارگەی روحووڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم رەئیسی دوای ئەوەی بڕیاری سەرۆککۆماری لە رێبەری ئێران وەردەگرێت، رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات و وەک هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.

دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی، تاوەکو کاتێک کە رێبەری ئێران

Read more...

 

وابڕیارە ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسی وەکو سەرۆکی نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات.

لە هەڵبژاردنەکانی مانگی شەشدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ڕێگە نەدرا بە کۆمەڵێک کاندیدی دیار بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

ڕەئیسی لەکاتێکدا دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئێران دەگرێتە دەست کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری گەورە بۆتەوە، بە کاریگەریی سزاکانی ئەمەریکاشەوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕەئیسی لە وتارێکدا وتی " کاردەکات بۆ لابردنی سزا ناڕەواکانی ئەمەریکا. " هەروەها وتیشی ئابووری وڵاتەکە نابەستێتەوە بە " خواستی بیانییەکانەوە."

دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان