فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای تاوانەکانی هەولێر لە پێوەندیی لەگەڵ پەروەندەی تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دانیشتنی کۆتایی بەرێوەبرد و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ۳ لە بکوژان دەرچوو.
ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی هەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید “قادر قادری”، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆتادانیشتنی دادگا، بڕیاری سزادانیان لەسەر درا و لە دادگاش پشتڕاست کرایەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو پیلانە تێرۆریستییەدا بووە.
پارێزەرانی کەسوکاری تاوانلێکراو، بە ئاماژە بە دانپێدانانی تۆمەتباران ڕایانگەیاند کە تۆمەتباران دانیان بەوە داناوە کە دەستێکی دەرەکی، بەڵێنی پارەی پێداون بۆ تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری کە بڕەکەی یەک میلیارد تمەن بووە و دواتر پارەکەشیان بۆ زیاد کراوە.
دەستەی پارێزەرانی ئەو پەروەندەیە هەروەها ڕایانگەیاند کە بە گشتی سێ کەس دانیان بەوە داناوە کە لە بەرانبەر بەڵێنی وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن ئەو کارەیان کردووە و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو سێ کەسانە دەرکردووە و دوو کەسی دیکەش کە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە تێرۆرکردنی ئەو فەرماندەیەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە ٥ ساڵ زیندان و سزای نەختی حوکم دراون.
جێگای ئاماژەیە کە رۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، تەرمی شەهید” قادر قادری” لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە و هەر ئەوکات حزبی دێموکراتی کوردستان سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە تیرۆرکردنی ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار کرد.

سەرچاوە : کوردستان و کورد

٣/٨/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان