فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئێران دەڵێت هەر وتووێژێک لەسەر بەرنامەی ناوکی تاران دەکرێن دەبێت دڵنیایی بدات لەسەر مافی ئێران.

ئەم داوایەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئیبراهیم ڕەئیسی هاوکاتی داواکەی سەرۆکی فەڕەنسایە لە کۆماری ئیسلامی ئێران تا بە خێرایی دەست بکاتەوە بە وتووێژەکان.

لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییە یەک کاتژمێرییەکەیاندا، ڕەئیسی بە ماکرۆنی ڕاگەیاندووە "تاران ڕژدە لەسەر پاراستنی بەرەنگاربوونەوە" لە ئاوی کەنداودا، دوای ئەو گوناهبارکردنانەی کراوە لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیەوە و بەتایبەتیش ئەمەریکا کە دەڵێن ئێران لەپشت هیرشە خوێناویەکەی سەر کەشتییەکە بووە لە نزیک عومانەوە؛ ئەمەش ئەو گوناهبارکردنەیە تاران نکوڵی لێدەکات.

ئەم پەیوەندییە تەلەفونیەش، یەکەم پەیوەندیی ئیبراهیم ڕەئیسی، کۆنەپارێزی توندڕەوە لەگەڵ ڕێبەری وڵاتێکی ڕۆژئاوادا لەوەتای لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستبەکاربووە لە پۆستی سەرۆکایەتی ئێراندا.

ڕەئیسی، جێی حەسەن ڕۆحانی گرتۆتەوە کە دەستکەوتی هەرە گەورەی لە ماوەی 2 گەڕی سەرۆکایەتییەکەیدا، ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 بوو. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سزا نێونەتەوەییەکان لەسەر ئێران هەڵگیران لەبەرامبەر سنوردارکردنی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، 3 ساڵ دواتر ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و تاک لایەنە ئەمەریکای لەو ڕێککەوتنە کشاندەوە.

ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران بە سەرۆکی فەڕەنسای وتووە "لە هەر دانوستاندنێکدابێت دەبێت مافی گەلی ئێران پارێزراو بێت و هەروەهاش دڵنیایی بدرێت بۆ بەرژەوەندی ئێران."

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا هاتووە "ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساش لای خۆیەوە داوای لە ئێران کردووە تا بە خێرایی وتووێژەکانی ڤیەننا دەستپێبکاتەوە و بگەنە بەرەنجامێک و بەبێ دواکەوتن کۆتاییەک بۆ هەموو ئەو جموجۆڵە ناوکیانە دابنرێت کە بە پێشێلکاری دادەنرێت لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015دا."

وەک وەڵامێک بۆ سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، تاران دەستبەرداریزۆرێک لە وابەستەییەکانی بوو بە ڕێککەوتنەکەوە.

تا ئێستا شەش گەڕی دانوستاندن کراوە لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا لە پایتەختی ئوستریا نەمسا.

وتووێژەکان لە مانگی 4ی ڕابردووەوە دەستیان پێکرد تا مانگی 6ی ڕابردوو و وەک هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکە. دواترین گەڕی وتووێژەکان ڕۆژی 20ی مانگی 6 بوو، بەڵام هیچ ڕۆژێک دەستنیشان نەکرا بۆ گەڕی حەوتەمی ئەو وتووێژانە.

کاربەدەستانی ئێران دەیانگوت تا حکومەتی نوێ دەستبەکارنەبێت وتوویژەکان دەستپێناکەنەوە، هاوکات کاربەدەستێکی یەکێتی ئەوروپا لە پشووی هەفتەدا وتوویەتی دەشێت وتووێژەکان لە سەرەتای مانگی نۆدا دەستپێبکەنەوە.

10/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان