فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بڕیاری بە سەرۆککۆماربوونی دایە ئیبراهیم رەئیسی و ئەو وەک سەرۆککۆماری خولی سێزدەیەم دانا.

رێوڕەسمی پێدانی بڕیاری سەرۆککۆماری بە ئیبراهیم رەئیسی لە مەزارگەی روحووڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم رەئیسی دوای ئەوەی بڕیاری سەرۆککۆماری لە رێبەری ئێران وەردەگرێت، رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات و وەک هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.

دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی، تاوەکو کاتێک کە رێبەری ئێران بڕیاری دەستبەکاربوون بۆ سەرۆککۆمار دەرنەکات، دەنگی خەڵک رەوایەتی نابێت.

بەپێی دەستووری ئێران، دوای ئەوەی کە لە هەڵبژاردندا بەربژێرێک زیاترین دەنگەکانی هێنایەوە، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند بکات و دوای ئەویش دەبێت رێبەری ئێران بڕیاری سەرۆککۆماربوون بۆ بەربژێر براوەکە دەربکات.

بەپێی ئەو بڕیارە رێبەر تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆککۆماریی، چاودێریی بەسەر سەرۆککۆمارەوە دەکات و ئەگەر سەرۆککۆمار لە چوارچێوە دیاریکراوەکان لابدات، رێبەر دەتوانێت رەوایەتی لە سەرۆککۆمار وەربگرێتەوە.

سەرۆککۆمار دوای رێبەری ئێران بەرزترین بەرپرسی وڵاتە و بەپێی یاسا بەرزترین بەرپرسی جێبەجێکاری ئەو وڵاتەیە.
هاوکات لەگەڵ رێوڕەسمەکانی بڕیاری دەستبەکاربوون و سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسیدا رێوشوێنە ئەمنییەکان لە تاران تووندوتۆڵ کراون، هاتووچۆ لە هەندێ لە شەقامەکان تاران قەدەخە دەبێت و ئەو گەشتە ئاسمانییانە رادەگیرێن کە بە ئاسمانی تاراندا تێپەڕ دەبن.

لە رێوڕەسمی پێدانی بڕیاری دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێدا، سەرۆککۆماری پێشوو، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی دەزگای داد و سەرۆکی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی بەشدار دەبن.

3/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان