فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ لە کۆیە تەرمی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک بە خاک سپێردرا کە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە تەرمەکەی لە هۆتێلێک لە هەولێر دۆزایەوە
رۆژی شەممە 7ـی ئابی 2021 لە هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر تەرمی موسا باباخانی دۆزرایەوە کە ئەوکات حدک رایگەیاندبوو، شوێنەواری ئەشکەنجەی تووند بە جەستەیەوە بووە کە لە کۆنگرەی 17ـی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکە هەڵبژێردراوە.
هەمان رۆژ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی مووسا باباخانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی کوژرانی مووسا باباخانی "رادەگەیێنین."

هەر لەسەر کوژرانی ئەو بەرپرسە، رۆژی شەممە حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک راگەیێندراوێکی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو کە ئەو ئەندامە ناوی مووسا باباخانی بووە و رۆژی پێنجشەممە لەلایەن دوو کەسی "سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رفێندراوە"، بەیانیی ئەمڕۆ شەممەش، تەرمەکەی لە هۆتێلێکدا لە هەولێر دۆزراوەتەوە. تاوەکو ئێستاش ئێران هیچی لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە.

10/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان