
ڕۆمانە نوێكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەناوی “ئەفسوون”، كە لە بەندیخانە لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا نووسیویەتی، بڕیارە لە 2ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بڵاوبكرێتەوە.
ئاوێنه: دەمیرتاش كە پێشتر هەردوو كتێبی (سەحەر) و (دەوران) و ڕۆمانی (لەیلان)ی لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاوكردووەتەوە، ئەمجارە بە ڕۆمانی (ئەفسون) دەچێتەوە لای خوێنەران.
دەربارەی نووسینی ڕۆمانەكە، دەمیرتاش دەڵێت، “لە سەرەتای ساڵی 2020 هەمووان بەهۆی پەتای كۆڤید-19وە لەنێو ماڵەكانیاندا گەمارۆدرابوون، منیش ماوەی سێ ساڵ بوو لە بەندیخانەدا بووم، (پێدەچێت بووبێتە پێنج ساڵ كاتێك ڕۆمانەكە دەخوێنیتەوە)، هاوشێوەی ملیارەها كەس، هاوسەر و كچەكانم نەیاندەتوانی چەند مانگێك ماڵەوە جێبهێڵن بەهۆی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین”.
“دەستمانكرد بە پەیوەندیی چەندبارە لەگەڵ كچەكانم و هاوسەرەكەم، دەستمكرد بە نووسین و ناردنی چیرۆكی كورت لە منداڵییەوە، دواتر بڕیارمدا كارێكی سوودبەخشتر بكەم، ئەویش ناردنی ڕۆمان بوو تا بیخوێننەوە، بەڵام ئەمجارە ئەوانیش دەبنە یاریدەدەرم”، دەمیرتاش وادەڵێت.
هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە شێوازی نووسینی ڕۆمانەكەی