فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی مانگی 10ی ئەمساڵی پەرلەمانی پەسەندکرد، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای ئاماژە پێکراو سکاڵاکانی هێزە سیاسیە شیعەکانی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی پەرلەمانی مانگی دەی ئەمساڵیان دەکرد.

کاربەدەستێکی ڕاگەیاندن لە دادگای ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمان پەسەند دەکات.

جێی ئاماژەیە داگای باڵای فیدراڵی عێراقی پێشتر داواکارییەکی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هاوبەندی فەتحەوە پێشکەش کرابوو، هاوبەندییەکە گروپەکانی شیعەی لایەنگری ئێران کە لە ژێر چەتری هێزە فەرمیەکانی عێراقیدان لە خۆدەگرێت.

هاوبەندی فەتحی شیعە ئاینزا 17 کورسی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی

Read more...

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەوەری سەرەکی ئێران لە گفتوگۆ ناوەکییەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە لە نەمسا دەستپێدەکات، سەبارەت دەبێت بە هەڵگرتنی هەموو سزاکانی ئەمەریکا لە پرۆسەیەکی پەسەندکراودا کە زامنی تواناکانی تاران دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی.

میدیاکانی دەوڵەت بڵاویان کردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ زلهێزانی جیهان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران کە بە پلانی گشتگیری هاوبەشی چالاکی (JCPOA) ناسراوە، لە ڤیەننا دەست پێ دەکاتەوە.

میدیا ئێرانییەکان بە وتەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە دەڵێن: "گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەیە بگەینە ئاستێک کە سەرەتا نەوتی ئێران بە ئاسانی و بێ بەربەست بفرۆشرێت".

گوتیشی ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت دەستمان دەکەوێت بە دۆلار بخرێتە

Read more...

 

ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار "سەید نەجمەدین ئەنیسی" ناسراو بە "بەهار"، شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی مەهاباد لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.

"سەید نەجمەدین ئەنیسی" لە سەرەتای لاوێتییەوە ئۆگرییەکی زۆری بە زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی هەبووە و لەو ڕاستایەدا هەنگاوی بە پێزی هەڵێناوە. دەستێکی کریگەری لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شێعری شاعیران و ئەدیبان و هەروەها مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە.

ناوبراو تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شێعری شاعیران و ئەدیبانی کورد لە چاپ داوە کە بەشێکیان بریتین لە: "دیوانی حەقیقی، دیوانی ئاوات (سەید کامیل ئیمامی)، دیوانی

Read more...

 

پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە دەیەوێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بباتە پەرلەمان و بۆ ئەم مەبەستەش جگە لە ئیی پارتی، بڕیارە لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن کۆببێتەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "لەو بڕوایەداین لە پەرلەمانی تورکیادا داواکاریی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن لەلایەن پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە سوودی دەبێت. ئەگەر لەگەڵ پارتەکانی دیکە هاوبەشی بکەین، دوای 1/1 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئامانجمان ئەوەیە پێشنیازنامەیەک لەمبارەیەوە بکەینە رۆژەڤی پەرلەمان."

پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا جڵەوی دەسەڵات دەگرنەدەست. ئەوان باس لە قۆناخی دوای ئاکپارتی دەکەن.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپەش گوتی، "دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکەمان بردەوە، ئینجا دابنیشین و بڵێین چ بڕیارێک بدەین؟ ئەمە نابێت. پێویستە سەرەتا بزانین چی ئەنجام دەدەین.. ئێستا

Read more...

 

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".

ئەمڕۆ هەینی 24-12-2021 بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانییان بەبۆنە جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بڵاوکردەوە. لە پەیامەکدا هاتووە، "لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە".

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن

Read more...

 

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، و تۆڕەکانی مافەکانی مرۆڤ و میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە، بەندکراوی سیاسی کورد، حەیدەر قوربانی، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری سنە لە سێدارە دراوە.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ "هەنگاو" بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند، حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشمەمە بە شێوەێکی نهێنی و بە بێ ئەوەی ناوبراو بۆ دواجار بنەماڵەکەی ببینێت لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە دراوە.

هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە نووسیویەتی، کاربەدەستانی حکومەت سەر لە بەیانی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پێیان ڕاگەیاندوون

Read more...

 

کۆمپانیای فایزەر پێشبینی دەکات پەتای کۆڤید-19 تا ساڵی 2024 بەردەوام بێت، لەمبارەیەوە ووتی ڤاکسینی کەمکراوەی بۆ مندڵانی تەمەنی نیوان 2 بۆ ٤ ساڵ کاردانەوەی بەرگریان بۆ ئەو مەبەستە لاوازە، ئەمەش هۆکاریکە ڕێگەپێدانی دوادەکەوێت.

گەورە بەرپرسی زانستی کۆمپانیاکە مایکڵ دۆڵستاین ووتی کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە هەندێک ناوچە ئاستی کۆڤید-19 تێیدا لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا بەردەوامبێت. هەندێک وڵاتانی‌کە دۆخی تووشبوونەکانیان کەمتر دەبێت و دەتوانرێت لە مەودایەکی کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت.

هەروەها کۆمپانیاکە پێشبنی دەکات بە هاتنی ساڵی 2024 نەخۆشیەکە لە هەموو جیهاندا کەمبیتەوە.

دۆڵستاین ووتیشی کەی وچۆن ئەمە ڕوودەدات بەتەواوەتی دەکەوێتە سەر پەرەسەندنی نەخۆشیەکە، تاچەند بڵاوبوونەوەی چارەسەر و کووتانی کۆمەڵگاکان کاریگەری دەبێت، دابەشکردنی یەکسان بەسەر ئەو جێگایانەی کووتان تێیدا کەمە، دەرکەوتنی گۆڕانکاریە نوێکان لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەبێت."

کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی کۆڤید-19ی لەگەڵ کۆمپانیای باێۆتێکی ئەڵمانی پەرەپێداوە، لەئێستادا پێشبینی دەکات لەساڵی داهاتوودا داهاتی 31 ملیار دۆلار بێت. پلانی هەیە ساڵانە 4 ملیار

Read more...

 

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نۆڤێمبەری 2021، بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە، کۆکراوەتەوە.ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ڕێخراو و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشلکاری مافی مرۆڤی کوردستان دەخاتە بەردەست.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد پێشێل ئەکات و بەردەوام درێژە بەو سیاسەتە داوە پێشێلکاری ئازادی بیروڕا دەرزڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاک و هەڵاواردنی حکوومی لەو بابەتانەن کە

Read more...

 

مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژ، درێژە بە مانگرتن دەدەن.
ڕۆژی دووشە‌ممه‌ ٢٢ی سەرماوەزی‌ ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی بەشێک شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە و لە سێهەم ڕۆژدا دژ به‌ كه‌م‌بوونی مووچه‌ و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ دژ به‌ كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و له‌ ئاماده‌بوون له‌ پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
بە پێێ سەرچاوە هەوالییەکان، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری

Read more...

 

گەورە دانوستکاری ئێران لە گفتوگۆکانی ڤییەنادا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان وتی بەرەپێشچوون هەیە لە گفتوگۆکاندا، هاوکات بەڕیتانیاش وتی گفتوگۆکانی ڤییەنا " دوایین دەرفەتە لەبەردەم تاراندا مابێتەوە."

ڕۆژی پێنجشەممە گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان دەستیپێکردەوە، کە لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لێی کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئاماژەی بەوەداوە ئامادەیە ئەمەریکا بگەڕێنێتەوە سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئێران لە بەرەو پێشچوونەکانی خولەکانی پێشتری

Read more...

 

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە چەند بەرنامەیەک بۆ بەهێزکردنی ڕێبەرایەتی ژنان.

سەرۆک جۆو بایدن ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەستپێکی کردنەوەی کۆنگرەکەدا لە ژێرناوی " لە پێناوی دیموکراسیدا" گوتی " ئەمڕۆ جیهان لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویدا وەستاوە، و بژارەکانمان ئاڕاستەی جیهان دەستنیشان دەکات بۆ دە ساڵی داهاتوو."

سەرۆک بایدن لە واشنتنەوە بە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە میوانداری کۆنفرانسەکەی دەکرد ڕونیشیکردەوە بەدیهێنانی دیموکراسی کارێکی سەختە بەڵام ئەو ڕێگەیەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئاماژەی بە گرنگی ئەوەش کرد کە پێویستە لەگەل دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا و دەستەبەرکردنی

Read more...

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی راپۆرتی میدیایەکی ئەمریکییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "راپۆرتەکە بێ بنەمایە".

نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "چەند رۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمریکی بڵاودەکەنەوە کە راپۆرتێکی بێ بنەمایە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە".

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نووسەری راپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە".

دوای بەدواداچوون، وەکو نووسینگەی مەسرور بارزانی دەڵێت، "دەرکەوت نووسەری راپۆرتەکە پەیوەندیی لەگەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراق هەیە کە هاووڵاتیی ئەمریکییە". جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو بابەتە، "هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی

Read more...

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وردەكاری دەستگیركردنی گروپێكی سەر بە چەكدارانی داعشی لە پارێزگای هەڵەبجە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، لەئەنجامی چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر گروپێكی سەر بەڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەپارێزگای هەڵەبجە، پاش دەستخستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان كە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی هەرێم تێكبدەن، هەروەها پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و لەژێر چاودێری و رێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەهەڵمەتێكی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاجیای سەركەوتودا رۆژی چوارشەممە 8-12 ژمارەیەك لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستوی تیرۆریستانی داعش لەشاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و شارۆچكەكانی

Read more...

 

شەوی هەینی ١٢ی سەرماوەز، ژنێک بە ناوی "سەحەر مورادی" تەمەن ٣٣ ساڵ، بە لێدانی چەقۆ لەلایەن براکانییەوە لە گوندی "باوەرێز" سەر بە سنە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پەیوەندییەدا بە کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە، لەلایەن براکانیەوە بە چەقۆ کوژرا".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: "سەحەر مورادی خاوەن دوو منداڵە و هاوسەرەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەست داوە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەز، تەرمی ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی

Read more...

 

دیبلۆماتکارێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی ڕۆژی پێنجشەممە گفتوگۆ ناوەکیەکان لەگەڵ ئێران لە ڤییەنا دەستپێدەکەنەوە.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ئەوروپا ئێنریکێ مۆرا کە ڕابەرایەتی گفتوگۆکان دەکات وتی خولی حەوتەمی گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، ئەوەش دوای " ڕاوێژکردنەکان لەنێو وڵاتەکاندا."

هەفتەی ڕابردوو هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە شکستیان هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەک لە فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا کە بەشدارن لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا، نائومێدی خۆیان سەبارەت بە ئێران دەربڕی و وتیان " پاشگەز بۆتەوە لەو ئەنجامانەی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان