فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر سووتانی دارستانەکانی دێرسم دەڵێت: دێرسم ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردومانکرابێت، دارستانەکانیشی بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن

دەمیرتاش لە چەند توویتیکدا رەخنەی لە حکومەت گرتووە و دەڵێ کە بە دەستی ئەنقەست ئەو دارستانانە دەسووتێنرێن و دەڵێ: "کۆنترۆڵنەکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ توانایی نییە. زۆربەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە دەستی ئەنقەست دەسووتێنرێت و رێگەش نادرێت ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت. ئەمە سیاسەتێکی فەرمییە دەیان ساڵە بەردەوامە. بەداخەوە کە هەمووان ئەم راستییە دەزانن بەڵام بوێریی باسکردنیان نییە. ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردومانکرابێت، ئەو دارستانانەش بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن".

دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا نووسیوێتی، هەروەک چۆن دڵی لە میلاس، مارماریس و ماناڤگاتدایە، بە هەمانشێوەش دڵی لەگەڵ خەڵکی دێرسم، باشکالە و شەمزینان لێدەدات. هاوکات ئاماژەی بە جیاکاری ناوچەیی لەلایەن حکومەتەوە کردووە و نووسیوێتی:''بەدڵنیاییەوە کۆتایی بەو سیاسەتە دەهێنین کە دابەشکاری دەخەنە نێو وڵات و خەڵک. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو ئەوانەی خوازیاری دیموکراسی و ئاشتەوایین دەست بخەنە نێو دەستی یەکدی و لە تەک یەکدیدا بوەستن".

زیاتر لە دوو هەفتەیە بەشێک لە دارستانەکانی دێرسمی باکووری کوردستان دەسووتێن. سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی شارەوانیی دێرسم لەڕێی گرتەی ڤیدیۆیی و میدیاکانەوە داوای لە حکومەت کرد، بەڵام بەپێی گوتەکانی ئەو حکومەتی تورکیا کەمتەرخەمە و خەمساردە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگری ئەو ناوچانە.

٣١/٨/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان