پاش سێ ساڵ و سێ ڕۆژ، لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی "ڕامین حوسێنپەناهی" زیندانیی سیاسیی کورد، "محەممەد حوسێنپەناهی" ناوسراو بە (خاڵۆ میرزا)، باوکی ئەو زیندانییە سیاسییە ئێعدام کراوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کەمپەینی ڕامین حوسێنپەناهی لە زاری ئەمجەد حوسێنپەناهی، چالاکی مافی مرۆڤ، بڵاوی کردووەتەوە کە "محەممەد حوسێنپەناهی" لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ڕامین، بەهۆی گوشار دەروونییەکان و هەوڵە بێوەچانەکانی ناوبراو بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەسپەردەکردنی جەنازەی ڕامین حوسێنپەناهی، تووشی بێهۆشیی درێژخایەن بووە و لە ژێر چاودێرئی پزیشکی دایە.
پاش چەند ڕۆژ لەو پەیوەندییەدا، ئەو کەمپیەنە ڕۆژی ڕابردوو باسی لە گیانلەدەستدانی محەممەد حوسینپەناهی، لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە کرد و لە هەمان کاتدا، ئەمجەد