فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و هەر وەها لێدانی ٩٠ قامچی سزا دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا حەق بەیان، ڕۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامیی خەڵکی سنە لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی “بێ ڕێزیکردن بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە حکوومەتییەکان” سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٩٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەنی بە سەردا سەپا.
دانیشتی پێڕاگەیەشتن بە تۆمەتەکانی مورتەزا حەق بەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی بەڕێوە چووە و سزای سەپێندراو ڕؤژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
مورتەزا حەق بەیان ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بارمتەی ٢٦٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلگرامیی “ئەعمەک” (ئاشکرا کردنی گەندەڵیی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان) دەستبەسەر کرابوو.
ئەم چالاکە کوردە زستانی ڕابردووش لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

6/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان