فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وابڕیارە ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسی وەکو سەرۆکی نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات.

لە هەڵبژاردنەکانی مانگی شەشدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ڕێگە نەدرا بە کۆمەڵێک کاندیدی دیار بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

ڕەئیسی لەکاتێکدا دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئێران دەگرێتە دەست کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری گەورە بۆتەوە، بە کاریگەریی سزاکانی ئەمەریکاشەوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕەئیسی لە وتارێکدا وتی " کاردەکات بۆ لابردنی سزا ناڕەواکانی ئەمەریکا. " هەروەها وتیشی ئابووری وڵاتەکە نابەستێتەوە بە " خواستی بیانییەکانەوە."

دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا کشایەوە، واشنتن سەرجەم سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

لەم مانگانەی ڕابردوودا ئەمەریکا و ئێران دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و پابەندبوونیان بە ڕێکەوتنەکەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی گەورەی بە ئێران گەیاندووە، لەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

لە سآڵی 2019 دا ڕەئیسی وەکو سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستنیشانکرا، لە مانگی یانزەی هەمان ساڵدا ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەریدا، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانی ڕەئیسییەوە لە کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی 1988 دا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

6/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان