فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە شارۆچکەی بادرود لە نزیک وێستگەى ئەتۆمیی شاری نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێران تەقینەوەکە بەهۆی تاقیکردنەوەى سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بووە.

لە شارۆچکەی بادرود لە نزیک وێستگەى ئەتۆمیی شاری نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. تەقینەوەکە لە نزیک ناوەندێکی ئەتۆمیی ئێران و لە ٢٠ کیلۆمەتریی شاری نەتەنزدا روویداوە. بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکە هاووڵاتییان لە گوندەکانی ناوچەکە و بە تایبەت گوندی عەباس

Read more...

 

نادر مرادی، فەرماندەی پۆلیسی چاودێری بەسەر شوێنە گشتییەکانی پایتەختی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی کولتوور لەبارەی شێوازی دانانی ناوی دووکان و یەکە پیشەییەکان بڕیاردەدات. بەپێی بڕیارنامەی ئەو وەزارەتەش بێت، دەبێ ناوی فارسی لەسەر ئەو شوێنانە دابندرێت.

ئەو فەرماندەیەی پۆلیس دەڵێت، لە تاران بەکارهێنانی ناوی تورکی، کوردی و زمانەکانی دیکە بۆ ناونانی دووکان و یەکە پیشەییەکان قەدەخەیە. ناونان بەو زمانانە تەنیا لەو شوێنانە

Read more...

 

بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نەوەی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانایان نیگەران دەكات و باس لەوە دەكەن، زۆرترین گۆڕانكاری لە خۆیدا كردووە و لە باشترین سیناریۆدا ڤاكسینەكان 40% كەمتر كاریگەرییان لە دژی دەبێت.
وێنەیەكی ئۆمیكرۆن لە لایەن ئاژانسەكانی تەندروستی گشتی و دامەزراوە ئەمریكییەكان بڵاوكراوەتەوە و تێیدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی ئەو نەوەیە ئاشكرا كراوە، ئەوەش زانایانی تووشی نیگەرانی كردووە.
زانایان هۆشدارییان داوە لەوەی، ئۆمیكرۆن زۆرترین گۆڕانكاری لەخۆیدا

Read more...

 

ئەمەریکا ڕۆژی شەممە هۆشداری دا لەسەر ئەوەی ڕێگە نادات ئێران دانوستانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی "خاو بکاتەوە" ، ڕۆژێک دوای ئەوەی تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی پرۆسەکە ڕاگیراوە.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند " ئێمە ناتوانین بارودۆخێک قبوڵ بکەین کە تیایدا ئێران بەرنامە ناوەکییەکەی خێراتر بکات ودیپلۆماسییە ناوکییەکانی خاو بکاتەوە."

ئەو بەرپرسە گوتی ئەمەریکا هێشتا بەنیاز نییە لە وتووێژەکانی

Read more...

 

کەمپەینی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوە ژیگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی کوردستانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد.

ڕۆژی هەینی، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کەمپەینێکیان بە ناوی زاگرۆسانە، بە مەبەستی هەڵمەتی بەڕوو چاندن و سەوزڕاگرتنی زاگرۆس ڕاگەیاند و لە زۆربەی گوند و شار و ناوچەکانی کوردستان هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە.
دەستپێکی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری سنە و لەلایەن ئەنجومەنی

Read more...

 

دواجار تیمی دانوستاندنکاری سەردەمی حکومەتی رەئیسی ئێران بەشداریی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤییەننای نەمسای کرد و خولی حەوتەمی دانوستاندنەکان لە ڤیەننا بەردەوامن.

عەلی باقری، سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری ئێران دەڵێت، "ئەو شتەی کە لە ئەنجامی شەش گەڕی پێشووی گفتوگۆکان لەبەردەم ئێمەدایە بریتییە لە رەشنووس، نەوەک رێککەوتن. رەشنووس جێگەی گفتوگۆکردنە؛ بۆیە تاوەکو لەسەر هەموو شتەکان رێککەوتن نەکرێت، لەسەر هیچ شت رێککەوتن ناکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە تاوتوێی ئەو شتانە دەکەین کە لە سەرجەم گفتوگۆکانی شەش گەڕی رابردوودا گەڵاڵە بوون، ئەمەش

Read more...

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت "شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە."

شەوی رابردوو [شەممە 27-11-2021] چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

سەرۆک بارزانی رۆژی یەکشەممە 28-11-2021 پەیامێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر بە داخەوە كە شەوی رابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی

Read more...

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان هەفتەی داهاتوو سەردانی دۆحە دەکات بۆ وتووێژێکی دووڕۆژی لەگەڵ ڕێبەرانی تاڵیبان.

پرایس گوتی " ئەوان تاوتوێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان لە ئەفغانستان دەکەن، کە بریتییە لە بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم، ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ دەرچوونی هاووڵاتییە ئەمەریکاییەکان و ئەو ئەفغانیانەی هاوکارییان کردووین، ئەمە بریتیش دەبێت لە تاوتوێکردنی هاوکاری مرۆیی و بارودۆخی ئابوری وڵاتەکە."

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا تۆم وێست لە سەرەتای ئەم مانگە بەشداری لە کۆبونەوەی تر کرد کە پاکستان، چین، ڕووسیا و ئەمەریکای تێدا بەشدار بوون بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکان

Read more...

 

اسا، دەزگای واڵایی سەربەخۆی حکومەتی ئەمەریکا، وەک یەکەم تاقیکردنەوەی بۆ بەرگریکردن لە هەسارەی زەوی، ئەم هەفتەیە کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرێتە واڵایی تا لە "نەیزەکێکی دووانە" بدات بە مەبەستی گۆڕینی ئاڕاستەکەی.

هەوڵەکە بە ناوی تاقیکردنەوەی ئاڕاستەگۆڕینی "نەیزەکی دووانە"، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 1:20 خولەکی شەو، ئەنجام دەدرێت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و تیایدا کەشتییەکی ئاسمانی کە قەبارەکەی کەمترە لە دوو مەتر سێجا و کێشەکەیشی 610 کیلۆگرامە، دەکێشرێت بە پارچە نەیزەکێکدا لە واڵایی ئاسماندا.

ئەم نەیزەکە دووانەیە، نزیکەی 11 ملیۆن کیلۆمەتر لە هەسارەی زەویەوە دورە.

نەیزەکە دووانەییەکە بە دیدیمۆوز ناسراوە؛ تیرەی نەیزەکی یەکەم 780مەترە و تیرەی نەیزەکی دووەم 160 مەترە.

ئەم دوو نەیزەکە مەترسییان نییە لەسەر زەوی، هەروەها زانایانی

Read more...

 


ڕۆژی پێنجشەمە 20ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، لە بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی خەڵک لەڵایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان، شەش هاوڵاتیی خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان بە ناوەکانی

1- محەمەد ئەحمەدی کوڕی عومەر

ئیدریس بەهرامیان، کوڕی سەعید
3- فەرید دەرخشانی کوڕی حامد
کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف
5- عبدالرحمان ئەفشار، کوڕی ڕەزا
عبدالرحمان ئەشتەک
دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بڵاونەکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لەنێو دەستبەسەر کراواندا، کەیوان مینوویی مامۆستای فێرکاری

Read more...

 

گەردەلولی بەهێزی خۆری کە بە ئاراستەی زەوی دێت ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان، ئەمە بەگوێرەی لێکۆلێنەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن.

بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، گەردەلولی خۆری یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای واڵایی" و کاتێک دروست دەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.

ئەم گەردەلولانە لەهەمان کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی دیاردەی

Read more...

 

بەرپرسانی سەربازیی رۆژئاوای کوردستان چاودێریی جموجۆڵەکانیان کردووە لە ناوچەکانی عەین عیساو تەل تەمرو کۆبانێ بەردەوامی هەیە وەکو بەشێک لەو هەڕەشانەی کە تورکیا دەیکات بۆ دەستبەسەراگرتنی کۆبانێ بەپاڵپشتی گروپە میلیشیا سوریەکانی هاوپەیمانی.

بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان پیێانوایە کە تورکیا دەیەوێت بەهەندێ کردەوەی سەربازیی هەسەدە کاردانەوە بنوێنێت و لەشەڕێکەوە تێوەی بگلێنێت بۆئەوەی شەرعیەت بدات بەهێرشێکی سەربازیی بۆسەر بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەگەرچی تورکیا رەزامەندی ئەمریکای بەدەستنەهێناوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەڵام لەهەوڵی رازیکردنی روسیایە کە گڵۆپی سوری بۆ هەڵبکات بچێتە

Read more...

 

هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون
یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند، قەیرانی پەنابەرانی سەر سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵه‌ندا بەرەو چارەسەربوون دەچێت.

مارگاریتیس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە بەیروتەوە رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون و دووپاتیكرده‌وه‌، کێشەی ئەو پەنابەرانەش لە چارەسەربوون نزیکبووەتەوە كه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كان گیریان خواردووه‌.

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو مەبەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە، سەردانی هەولێر و بەغداش بکات، رایگەیاند، لە زۆر رووەرە هه‌نگاوی

Read more...

 

مەحموود نیروومەند، تەمەن ٣٦ ساڵ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشهەد، ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەو چالاکە کوردەی بە "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەو چالاکە فەرهەنگییە لە زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد، ڕاگەیەندراوە".

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، مەحموود نیروومەند، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد بۆ زیندانی وەکیل‌ئابادی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

لقی ٩٠٣ی لێپرسی دادگای ئینقلابی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی

Read more...

 

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی هاووڵاتییانی كورد له‌ سنووری وڵاته‌كه‌ كردووه‌ و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش زیاتر له‌ 20 هاووڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان گرتووه‌ و خستوویانه‌ته‌ گرتووخانه‌كانه‌وه‌.

ڕێكخراوێكی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌وباره‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری بانه‌ی سنووری پارێزگه‌ی كوردستان زیاتر له‌ 20 هاووڵاتی كوردیان گرتووه‌ و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان كراون.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران له‌ بانه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش گه‌یشته‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌، به‌ سه‌دان گه‌نجی كورد له‌ ماڵه‌كانی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان