موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەر لە زیندانی کەچووئیی کەرەج بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو، دیسانەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی کەچووئیی کەرەج.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی دەرکردنی بڕیاری هەڵە لەلایەن دادستانی کەرەجەوە، ئەو ڕاگواستنە ئەنجام درابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەر، ئەو زیندانییە سیاسییە ڕەوانەی گرتنگەی ژنانی ئاگایی کەرەج کرابوو و لە بارودۆخێکی خراپدا ڕاگیرابوو. ناوبراو دەرەنجام ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ زیندانی کەچووئیی کەرەج ڕاگوێزراوە.
موژگان کاووسی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی "برادی کاردی" (هێواشیی لێدانی دڵ) و دابەزینی زەختی خوێن، بۆ ماوەی چەندین مانگە کە خوازیاری تاوتوێکردنی پزیشکی یاسایی