فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی کە سەرپەرشتی دوایین گواستنەوەی هاوڵاتیان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە ئەفغانستان دەڵێت تاڵیبان " یارمەتیدەر " بووە لە کارئاسانیکردن لە گواستنەوەی ئەفغانیەکان و ئەمەریکیەکان و ئەوانی دیکەدا.

وتیشی سوپای ئەمەریکا زۆرینەی بیست ساڵی ڕابردووی تەرخانکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ تاڵیباندا، بەڵام ئێستا خۆمان ڕێکدەخەین لەگەڵ ئەو ڕاستیەدا کە چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەیان کردووە.

جەنەڕاڵ مککێنزی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پێی وایە تاڵیبان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبەڕووی قورسایی دەبێتەوە لە پاراستنی کابوڵدا، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داعشی خۆراسانەوە.

مککێنزی وتی چەکدارانی تاڵیبان لەم ڕۆژانەی دواییدا چەکدارانی داعشیان لە زیندانەکان ئازاد کردووە، نزیکەی 2000 چەکدار، وتی " ئێستا ( تاڵیبان ) دەتوانن چییان چاندووە ئەوە بدوورنەوە."

سەرچاوە/ بەشی کوردی دەنگی ئامریکا

٣١/٨/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان