فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی لە دوای ئەوەی تاڵیبان کابوڵی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە زیاتر لە 18,000 کەس لە کابوڵەوە گواستراونەتەوە، هەروەها داوایکرد هەوڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان دوو هێندە بکرێت لەکاتێکدا ڕەخنەکان لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ڕۆژئاوا لەگەڵ قەیرانەکەدا زیاتر دەبێت.

هەزاران کەس کە بەپەرۆشەوەن وڵاتەکە جێبهێڵن هێشتا لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە، بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆیتەرزی وت تاڵیبان ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە بەڵگەنامەی یاسایی گەشتکردنیان نیە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تاڵیبان داوای یەکگرتوویی ئەفغانیەکانی کرد، هەروەها داوای لە ئیمامەکان کرد خەڵکەکە ڕازی بکەن وڵاتەکە جێنەهێڵن.

ڕەخنەکان لە ناتۆ و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا زیادییان کردووە دوای ئەوەی وێنەی بێسەروبەرییەکان و نائومێدبوونی خەڵکەکە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، کچێکی بچووک بەسەر دیواری فڕۆکەخانەکەدا بەرزدەکرێتەوە و دەدرێتە دەستی سەربازێکی ئەمەریکی.

وابڕیارە ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن قسە لەسەر هەوڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان بکات لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، هاوکات ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکاندا.

ڕاگەیاندنەکان لە بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوەدا ئەفسەرانی دەزگاکانی سیخوڕی بەڕیتانیا لەوانەیە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند ببنەوە لەسەر شکستیان لە هەواڵگریدا. هەندێک لە بەرپرسە بەڕیتانیەکان لە پشوودا بوون لە ماوەی ڕووخانی لەناکاوی ئەفغانستاندا، هەروەها وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بۆتەوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکەدا.

هەریەک لە حکومەتەکانی نەمسا و ئەڵمانیا بە هەمان شێوە داوایان لێکراوە گواستنەوەی هاوڵاتیانیان و هاوڵاتیە بێدەسەڵاتەکانی ئەفغانستان خێراتر بکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت داوای وەڵامدانەوەیەکی یەکگرتووی نێودەوڵەتیان کرد تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە خراپبوونی قەیرانەکان، ڕوسیاش بە هەمان شێوە داوایەکی هاوشێوەی کرد.

چینیش دەڵێت جیهان دەبێت پشتیوان بن، فشار نەخەنە سەر ئەفغانستان.

وتەبێژێکی تاڵیبان بە دەزگای هەواڵی چینی وت چین ڕۆڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە پشتیوانیکردنی ئاشتی و ئاشتەوایی لە ئەفغانستاندا و پێشوازی لێدەکرێت لە بەشداربوونی لە دووبارە بونیادنانەوەی ئەفغانستاندا.

20/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان