فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەرما بەتینەكەی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی لەڕادە بەدەری پلەكانی گەرما، وایكردووە زۆرینەی هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵاو بدەن، بۆ ئەوەی كەمێك لە كاریگەرییەكانی گەرما كەمبكەنەوە و پلەی گەرمی لەشیان دابەزێنن.

ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرایانكردووە، خواردنەوەی ئاوی سارد و سەهۆڵاو كاریگەری خراپی دەبێت بەتایبەت بۆ چینێكی دیاریكراو.

ماڵپەڕی بێست لایف ئۆنلاینی ئەمریكی باسی لە توێژینەوەیەكی گۆڤاری سیفیلالجا كردووە كە لەسەر 669 كەس ئەنجامدراوە، بەپێی ئەنجامەكان لەكۆی ژمارەی بەشداربووەكان 51 كەسیاندوای خواردنەوەی 150 مللیتر لە ئاوی سەهۆڵاو توشی سەرئێشەبوون.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاشكرایان كردووە، هۆكاری توشبوون بە سەرئێشە لای ئەو كەسانە، بەهۆی گەشتنی سەرمای ئاوە ساردەكەبووە بە هەستەوەرەكانی تامكردن.

لای خۆیەوە گۆڤاری كیۆرنت نیۆلۆجی ئاند نیۆرۆساینس ڕیپۆرتس ئاماژەی بەوەكردووە، ئاوی سارد كاریگەرییەكی زۆر دیاری لەسەر هەستەوەرەكانی ئازار هەیە، بەراورد بە خودی سەهۆڵ كە بە تەنها دەخرێتە سەر شوێنێك، بەجۆرێك ئازاری ئاوە ساردەكە زۆر زیاترە.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەكردووە، هەر كەسێك كاتێك ئاوی سارد و سەهۆڵاو دەخواتەوە، ئەگەر هەیە توشی سەرئێشە ببێت، بەڵام ئەوانەی خۆیان نەخۆشی شەقیقەیان هەیە، بەتایبەت ڕەگەزی مێ ئەگەری توشبوونیان بە حاڵەتەكە زۆر زیاترە.

یەكێكی دیكە لەو هۆكارانەی وادەكات سەرئێشە زیاتر بێت، خواردنەوەی ئاوە ساردەكەیە لەڕێی قەسەبەوە، چونكە كاتێك ئاو بەو شوێوەیە دەخورێتەوە، ڕاستەوخۆ بەر هەستەوەرەكانی تامكردن دەكەوێت و كەسەكە توشی سەرئێشەیەك دەكات كە بە ئازاری ئایش كرێم ناسراوە.

بۆ كەمكردنەوە و ڕێگری لە دروستبونی سەرئێشەی ئاوی سارد یەكەم هەنگاو نەخواردنەوەی ئاوەكەیە لەڕێی قەسەبەوە، هەروەها خواردنەوەی ئاو لە پلەیەكی گەرمی ئاساییدا كە نە زۆر ساد و ن زۆر گەرم نەبێت.

توێژینەوەیەكی گۆڤاری پزیشكی دەماری ئەوروپی جەختیكردتەوە لەسەر ئەوەی، خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو سودێكی زۆری هەیە، بەجۆرێك ئەوانەی شەقیقەیان هەیە و 1.5 لیتر ئاوی ئاسایی لە ڕۆژێكدا دەخۆنەوە، لەماوەی دوو هەفتەدا 21 كاتژمێر كەمتر توشی ئازاری سەر دەبن، بەهێزی ئازارەكەش لایان كەمترە.

20/8/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان