فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە هۆشداری دا ئێران ڕەنگە ڕووبەڕووی شەپۆلی پێنجهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە لە کاتێکدا جۆری دێلتای ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.

لە میانەی لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا، ڕۆحانی ڕایگەیاند " نیگەرانی ئەوە هەیە کە ڕەنگە هەمو وڵاتەکە بچێتە نێو شەپۆلی پێنجهەمەوە ئەگەر خزمەتگوزاری پێویست لە جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی تەندروستی نەگیرێنەبەر. ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکان پێمان دەڵێن تەنها %69 ی خەڵکی ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن."

ڕۆحانی باسی لە بڵاوبوونەوەی جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەدا کرد و گوتی " جۆری دێلتا لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە هاتۆتە نێو وڵاتەکەوە، دەبوایە وریابین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین

Read more...

 

لەباکوورو باشوور بڕینەوە لەڕۆژهەڵات سووتان هەڕەشە لەدارستانەکانی زاگرۆس دەکات
بڕینەوەی داری دارستانەکانی باکورو باشوری کوردستان لەماوەی رابردوودا پرسی سەرەکیی زۆبەی میدیاو چالاکوانانی کورد بوو، بەڵام ئاگرکەوتنەوە بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆرێک مەترسیی لەناوچوونی (50%)ی ئەو دارستانانە لەئارادایە.

زۆرینەی خەڵک پێیان وایە داری دارستانەکان تەنها بۆ سوتان و کەرەستەی پێویست و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و هەوای پاک گرنگە، لەکاتێکدا دارستانەکان دەتوانن (40%)ی ئاوی سروشتی لەخۆیاندا گل بدەنەوەو هاوکات تووێژینەوە زانستییەکان دەریانخستوە کەهەر پێنج دۆنم دارستان دەتوانێت (67) تۆن گەردیلەی خۆڵ لەخۆبگرێت و مرۆڤەکان لەمەترسیی ئەو گەردیلە و خۆڵبارینانە رزگار بکات، بۆیە لەناوچوونی ئەو دارستانانە جا بەبڕینەوە بێت یان بەسوتان دەتوانێت ژیانی ئاسایی مرۆڤەکان پەکبخات.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کردووە لەهەرسێ چرکەدا دارستانەکانی گۆی زەوی بە پانتایی یاریگایەکی دووگۆڵی دەسوتێن و لەناودەچن واتە لەهەر سێ

Read more...

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیوویه‌تی: سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس

Read more...

 

تۆڕی میدیای ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی رابردوی ئەمریکی و دوو چاوگی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر لابردنی سزاکانی سەر رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥. هاوکات، بەهۆی رێگەنەدانی ئێران بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوە لە گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکات.
بەگوێرەی ئێن بی سی نیوز، شاندی دانوستانکاری ئێرانی و ئەمریکی لە گفتوگۆ ناراستەوخۆیەکانیاندا لە ڤیەننا، گفتوگۆیان لە بارەی ئەو هەنگاوانەوە کردووە کە ئەگەری هەیە بگیرێنە بەر بە ئامانجی لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەش بەشێکی فراوانتری چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکان بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ و جارێکی دیکە پابەندکردنەوەی ئێرانە بەو کۆت و رێگرییانەی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دانراوە.

لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر عەلی خامنەیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیای ئێن بی سی نیوزی وڵاتەکەی راگەیاند، "سروشتی وردەکاری هەنگاوەکانی پەیوەست بە سزاکان

Read more...

 

 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە نەبوونی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران دەتوانێت وا لە ئەمەریکا بکات واز لە هەوڵەکانی دووبارە پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنی ناوەکی بهێنێت .

بلینکن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە پاریس ڕایگەیاند " ئەمە نیگەرانییەکی ڕژدە." گوتیشی " ئەم نیگەرانییە لەگەڵ ئێراندا تاوتوێکراوە و پێویستە چارەسەر بکرێت".

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی گوتویەتی ڕێککەوتنی سێ مانگی کاتی کە لە 21 دوو ئەنجام درا بۆ چاودێری کردن ڕۆژی پێنجشەممە بەسەرچوو، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکیش نوێ کرابووەوە. ئاژانسەکە دەڵێت لەگەڵ تاراندا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ماوەکەی بۆ جاری دووهەم درێژ بکرێتەوە.

بلینکن لە ماوەی سەردانەکەی بۆ پارسی لە میانەی گشتەکەیدا بۆ چەندین

Read more...

 

خێزانێکی دانیشتوی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا رێگای کۆچ دەگرنەبەر، بەڵام کاتێک دەیانەوێت بەپێ سنوری وشکانی تورکیا بەرەو یۆنان ببڕن، ژنەکە کەدایکی دو منداڵە لەرێگەدا دەمرێت دوای ئەوەی بەهۆی ماندویەتییەوە جەڵتەی دڵ لێیدەدات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ژنێکی کۆچبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی مێهری نەبی زاده‌ی تەمەن 27 ساڵ لە کاتی چون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دوری ڕێگا و ماندویەتی مردوە، مێهری لەگەڵ هاوسەر و دو کچە چوار و حەوت ساڵانەکەی لە سنوری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتون و بە هۆی دوری ڕێگاکە توشی روداوەکە بوە.

سەردار ئیبراهیم نەژاد هاوسەری مێهری نەبی زادهییە و چیرۆکی روداوەکە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، "لە ڕێگای وشکایی نێوان و تورکیا هاوژینەکەم بە هۆی ماندوویەتی لەڕادەبەدەر توانای ڕێکردنی

Read more...

 

شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان بەردەوامن و بەرپرسانی ئەفغانی دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکە بەرپەرچی هەندێک لە پێشڕەوییەکانی تاڵیبانیان داوەتەوە.

لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان لە 1 ی مانگی پێنجدا، چەکدارانی تاڵیبان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوانترکردووە، زیاتر لە 60 ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردووە و زیانێکی گیانی گەورەشیان لە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان داوە.

نوێنەری تایبەت و بەڕێوبەری ئەرکی یارمەتییەکان لە ئەفغانستان ( یوناما ) دێبرا لایەنس وتی " زۆربەی ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکراونەتەوە لە دەوروبەری پایتەختی هەرێمەکانن، ئەمەش ئاماژەیەکە لەسەر ئەوەی تاڵیبان دەیەوێت دوای کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکان سەرجەم ئەو پایتەختانە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە."

لایەنس لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لە نیویۆرک وتی " دەبێت ڕاستییەکە قبوڵ بکەین، زیادبوونی ململانێکان لە ئەفغانستان مانای زیادبوونی ناسەقامگیرییە

Read more...

 

بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی رایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی هەزار و ٤٠ سزا دەربڕی کە سێکتەرەکانی نەوت و گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر ئێران دەگرێتەوە، دەشڵێت، "ژمارەیەک لە کەسایەتی و ئەندامانی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئێران لەسەر زاری مەحمود واعزی بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران باسی لەوەکردووە، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەنا، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی وڵاتەکەی لەسەر کەرتەکانی نەوت، گواستنەوە و دڵنیایی ئێران دەربڕیوە.

بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی هەڵگرتنی سزاکانیشدا، ئەمریکا بڕیاری دەرهێنانی چەند کەسایەتییەکی دیاری ئێرانی لە لیستی سزاکانی خۆیدا داوە.

مەحمود واعزی ئەوەشی خستوەتەڕوو، نزیکەی هەزار ٤٠ سزا کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ترەمپ دەگەڕێتەوە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەڵدەگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێککەوتنەکە هەلگرتنی سزا لەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی و ئەندامی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانییەوە دەگێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی رابردوو گفتوگۆکانی ڤییەنا لە نێوان ئێران و روسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە ئامانجی رێگریکردن لە و وڵاتە بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا سزا سەپێنراوەکانی بەسەر کەرتە جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و کەسایەتییەکان هەڵگرێت.

ئاڵۆزییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووە، کاتێک ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێنج کۆ یەک چووە دەرەوە و جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و بەوەش ئابوری ئێرانی پەکخست.
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی (ئەتۆم)ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا

Read more...

 

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێران، پارێزگای ئیلام زۆرترین و پارێزگای لوڕستانیش کەمترین رێژەی بەشداریی هەڵبژاردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو.

بەپێی خشتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێران لەسەر رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و ئەنجوومەنی شار و گوندەکاندا، لە نێوان 31 پارێزگای ئەو وڵاتەدا پارێزگای خوراسانی باشوور بە 71٪ زۆرترین رێژەی بەشداریکردن و پارێزگای تارانیش بە 24٪ کەمترین رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانییان هەبووە.

بەپێی ئەو خشتەیە لە کۆی 7 ملیۆن و 165 هەزار کەس لە ژمارەی دەنگدەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان 3 ملیۆن و 43 هەزار و 200 کەس دەنگیان داوە کە دەکاتە 42.47٪.

پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای پارێزگای خوراسان و سیستان، بە رێژەی 63٪ لە پلەی سێیەمی بەشداریکردندا تۆمارکراوە. هەروەها پارێزگای ورمێ بە رێژەی 46٪ لە پلەی 22 و پارێزگای کرماشانیش بە رێژەی 45٪ لە پلەی 23ی رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمار کراون. پارێزگای سنەش بە رێژەی 36.5٪ لە پلەی 29 و پارێزگای لورستانیش بە رێژەی 33٪ لە پلەی 30 پارێزگاکانی

Read more...

 

تێبی "ڕاسی ناوچەی لەیلاخ" لەلایەن نووسەری کورد "ئیبراهیم ئەحمەدی" وەکوو پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی لەلایەن توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانەوە، لە چاپ دراوە.

ئامادە کردنی ئەو کتێبە ماوەی ٨ ساڵی خایاندووە.

ئەم کتێبە سێ بەرگییە کە ١٧٠٠ لاپەڕەیە، پێک هاتووە لە چیرۆک و ئەفسانەگەلی ناوچەی لەیلاخ کە ۳۳۷ چیرۆکی لە خۆوە گرتووە کە بۆ وتنەوەی ئەم چیرۆک و ئەفسانەگەلە ۱۰۶ حیکایەت‌بێژ و ڕاست‌بێژیی ناوچەی لەیلاخ بەشدارییان کردووە کە بوونەتە هەوێنێک بۆ بەپێزترکردنی ئەم بەرهەمە و گیانێکی دووبارە بە ڕۆحی فۆلکلۆری کوردیدا.

نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەدا دەڵێت: "چیرۆک و ئەفسانە ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕ، هیوا و ئاواتەکانی خەڵکن و سینگ بە سینگ و بەرەبەرە گوێزراونەتەوە و پاڵپشتیی پتەوی ئەدەبی ئاکاری و کۆمەڵایەتین. ناوەرۆکیان پڕە لە بنەماکانی دۆستی و دادپەرەوەری و ڕنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتین و کۆمەڵێک جیهانبینی

Read more...

 


لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا تەقە لە بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرا و بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی کۆناک روویداوە. کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە لە کۆڵانەوە تەقەی لە بارەگای هەدەپە کردووە.

مورات چەپنی، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئیزمیر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رووداوی تەقەکردنەکەدا ئەندامێکمان بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستداوە و تەقەکەرەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

لەکاتی رووداوەکەدا هاووڵاتیان ناوچەکەیان چۆڵکردووە و هەواڵیان بە پۆلیس داوە.

بەپێی راگەیێنراوێک لە پارێزگای ئیزمیرەوە، ئەو کەسەی تەقەی کردووە پێشتر کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بووە. لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ کاژێر 11:05ی بەیانی کەسێک بەناوی (ئۆ، گ) کە پێشتر کارمەندی تەندروستی بووە و دەستی لەکارکێشاوەتەوە، چووەتە نێو باڵەخانەیەک، کە 32 شوێنکاری

Read more...

 

هه‌ڵبژاردنی سیازدەیەمین خولی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران به‌رده‌وامه‌په‌یامسه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەڵبژاردنی خولی سیازدەیەمی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی پێكرد و هاوڵاتییان ڕوویان كرده‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان.كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ بە كاتی تاران، هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات، هەڵمەتێك كە بە دانپێدانانی بەرپرسانی باڵا، ساردوسڕیی زۆری پێوە دیار بووە و بەدەمەوە هاتنی هاووڵاتیان بۆی سست بووە.ئاژانسی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی سه‌رله‌بەیانی لە حوسەیننیەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان دا.لای خۆیه‌وه‌ موحەممەد خودادادی یاریدەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران (رۆشنبیری) بۆ كاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وتی: سەرباری بەرتەسكییەكانی گەشت كردن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ٢٢٦ میدیای نێونەتەوەییەوە هەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەكەنەوە.هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ لە حەوت كاندیدی

Read more...

 

ڕۆژی هەینی بەشێک لە ئێرانییەکان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێیان. بەڵام لە کاتێکدا ڕێگە لە چاودێرانی جیهانی گیراوە، چاودێری ئەم هەڵبژاردنە بکەن، ڕەخنەگران دەڵێن هەڵبژاردنەکە ئازاد و ڕەوا نییە.

ئابوری ئێران لە ماوەی زۆربەی سێ ساڵی ڕابردوودازیاترلاواز بووە. بەشێکی زۆریشی بەهۆی ئەو سزایانەیە کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لە ساڵی 2018 جارێکیتر سەپاندییەوە بەسەر وڵاتەکەدا و تارانی تاوانبار کرد بە ناسەقامگیرکردنی هەرێمەکە، کە تاران نکوڵی لێدەکات.

سەنەم وەکیل لە ڕێخراوی چاتام هاوس لە دیمانەیەکدا بە ڕێگای سکایپ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئەم سزایانە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریان کردووەتە سەر ئابوری ئێران، بەڵام لە سەرو هەموویانەوە ئەمە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو بۆسەر خەڵکی ئاسایی ئێران کە بە دەست بەرزبوونەوەی نرخ و دابەزینی بەهای دراوەوە دەناڵێنن. بێگومان لە بەرامبەر ئەم پاشەکشێیەدا ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19 زۆرترین ڕێژەی

Read more...

 


پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار 700 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 715 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و119 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی

Read more...

 

لە خولەکەکانی یەکەمی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران، رێبەری ئێران دەنگی خۆی خستە نێو سندووقەکانی دەنگدان و داوای لە خەڵکی وڵاتەکە کرد بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوسەینییەی "ئیمام خومەینی" دەنگی خۆی خستە نێو چوار سندووقی دەنگدان بۆ سێزدەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شار و گوندەکان، نێوان خولی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری و نێوان خولی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران.

رێبەری ئێران لەدوای دەنگدان گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن .رێبەری ئێران رایگەیاند، تاوەکو بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بێت ئەوا پێگەی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت. گوتیشی دەنگدان ئەرکێکی نەتەوەیی سەر شانی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان