فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گرووپێکی هاککەری ئێران کامێراکانی یەکێک لە بەنێوبانگترین گرتووخانەکانی ئێران هاکدەکات و دیمەنی ئەشکەنجەدان و هەوڵی خۆکوشتنی زیندانیانی نێو گرتووخانەکە بڵاودەکاتەوە.

ئەو گرووپە هاککەرە کە ناویان لە خۆیان ناوە گرووپی "دادپەروەریی عەلی"، کامێراکانی گرتووخانەی ئێڤینیان لە تارانی پایتەختی ئێران هاککردووە و لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی نێو گرتووخانەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، کە بەرپرسانی زیندان لە گیراوەکان دەدەن و چەند گیراوێک هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. سەرۆکی رێکخراوی زیندانەکانیش لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە داوای لێبووردنی کردووە.

محەممەد مەهدی حاج محەممەدی، سەرۆکی رێکخراوی زیندانەکانی ئێران، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیانەدا لە تویتێکدا دەڵێ: "بەرپرسایەتی ئەو هەڵسوکەوتانەی قبوڵ کردووە و گوتوویەتی: "مایەی قبوڵکردن نین".

محەممەد مەهدی حاج محەممەدی هەروەها بەڵێنی داوە ئەو "رووداوە تاڵانە" روونەدەنەوە و "رێکاری یاسایی جیددی" بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.

گرووپەکە رۆژی یەکشەممە ژمارەیەک ڤیدیۆی بڵاوکردەوە. شەوی دووشەممەش. شەوی دووشەممەش کۆمەڵێک ڤیدیۆی دیکەی بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا بەڕێوەبەرانی زیندانەکە بە مست و پێلاقە زۆر بە تووندیی لە گیراوێک دەدەن، لە کاتێکدا ئەو گیراوە دەستی بەستراوە.

ئەو ڤیدیۆیە رۆژی 21-4-2021 تۆمارکراوە و بەڕێوەبەرانی زیندان بە جۆرێک لە کەسی کەلەپچەکراو دەدەن کە دەکەوێتە سەر زەوی. ئەو کەسە بە بەرچاوی بەرپرسانی سەرووتری خۆیەوە لە کەسی گیراو دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسانە هیچ دەستێوەردانێک ناکەن.

لە گرتەڤیدیۆیەکی دیکەدا کە رۆژی 31-3-2021 ریکۆردکراوە، بەڕێوەبەرانی زیندانی ئێڤین بە مست لە دەموچاوی گیراوێک دەدەن.

بەپێی ڤیدیۆیەکی دیکە کە گرووپی دادپەروەریی عەلی بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لە گیراوەکان هەوڵی خۆکوشتن دەدات، کە گیراوەکانی دیکەی زیندان هەوڵی رزگارکردنی دەدەن. ڤیدیۆی دیکەش سەبارەت بە هەوڵی خۆکوشتنی گیراوەکان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام لە هیچیاندا بەڕێوەبەرانی زیندان نابینرێن کە هەوڵی رزگارکردنی ئەو گیراوانە بدەن.

زیندانی ئێڤین لە تارانە، ساڵی 1972 دروست کراوە و بەشێکی زۆری گیراوە سیاسییەکان لەوێدا رادەگیرێن.
چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ و ئەو کەسانەی لەو زیندانە بوون، باسیان لە ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەڕێوەبەرانی زیندانەکان لەگەڵ گیراوان دەکەن، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هەمیشە ئەوانەیان رەتکردووەتەوە.

گرووپی 'دادپەروەریی عەلی' زیندانی ئێڤینی وەک خاڵێکی رەش بۆ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لە قەڵەمداوە و دەڵێت: بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کامێراکانی ئەو زیندانەی هاککردووە و داوای ئازادی گیراوە سیاسییەکانی کردووە.

مەبەستی ئەو گرووپە رۆڵی سەرۆککۆماری ئێران لە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی گیراوانی سیاسی لە دەیەی 80ی زاینیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.

گرووپەکە لە راگەیێندراوێکدا نووسیویەتی "درێژە بە ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین و چەوساندنەوەی خەڵک لە لایەن حکومەتەوە بڵاودەکەینەوە". گرووپەکە دەشڵێت: "ئاگاداری سەرکوتکردنی خەڵکین لە لایەن حکومەتەوە و رێگە بە شاردنەوەی ئەو راستییە نادەین".

گرووپی "دادوەریی عەلی" راشیگەیاندووە، چەندین ڤیدیۆی دیکەی لە ئازاردان و ئەشکەنجەدانی زیندانییانی سیاسی لە گرتووخانەی ئێڤین لەبەردەستە کە لە رێگەی هاککردنەوە دەستیکەوتوون و بڵاویان دەکاتەوە.

وەک لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەری نێو گرتووخانەی ئێڤین لۆگۆی گرووپەکە دەبیندرێت و لە دیمەنەکەشدا دیارە بەرپرسانی ئایتیی گرتووخانەکە سەیری لۆگۆی گرووپەکە دەکەن و هەوڵدەدەن کۆتایی بە هاککردنەکە بهێنن.

٢٤/٨/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان