لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٨ كەس لە زیندانەكان ی ئێران لە سێدارەدراون كە یەكێكیان ھاووڵاتییەكی كوردە.
بەپێی ھەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی رابردوو٧ كەس لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج لە سێدارە دراون كە یەكێكیان ھاووڵاتییەكی كوردە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش و كەسێك لە زیندانی زاھێدان بە ھۆكارێكی نادیار لە سێدارە درا.
بە پێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ئەو ھاووڵاتییە كوردەی خەڵكی پارێزگای لوڕستانە و رۆژی چوارشەممە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج لە سێدارە دراوە.
بەپێی ئاماری ناوەندەكانی مافی مرۆڤ، لە یەك ھەفتەی رابردوودا ١٠ ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارەدراون.