جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا ده‌ڵێ پێموایه كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ نمونه‌یه‌كى ته‌واو جیاواز و ناوازه ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11.7.2017 چارلز تانۆك، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا،كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له بیناى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها گوتى دواین جار كه له‌گه‌ڵ بارزانیدا یه‌كترمان بینى 5 بۆ 6 ساڵی ڕابردوو بوو، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌یرانى به‌ریتانیا له به‌غدا یه‌كترمان بینی ، هه‌روه‌ها شه‌ره‌فێكى مه‌زن بوو كه ئه‌وكات سه‌ردانى كوردستان‌مان كرد.
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه له كاتێكى هه‌ستیارین ، مووسڵ ڕزگار كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆتایی داعش له مووسڵ و له ڕه‌قه ن زیك بووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ى له مووسڵ هه‌بووه، ڕۆڵه گه‌وره‌كه‌ى هى پێشمه‌رگه بووه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه 2 هه‌زار شه‌هیدى هه‌بووه، 10 هه‌زارى دیكه‌شیان لێ برینداربووه، ئێستاش له به‌ره‌كانى شه‌ڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دا به‌رده‌وامن، هه‌ر بۆیه پێموایه به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانى ده‌بێت تۆ زۆر شانازى به‌خۆته‌وه بكه‌ى كه له دژی هێزێكى وه‌ك داعش ده‌جه‌نگن، ئێمه به‌رده‌وام ڕاپۆرتى جموجۆڵ و گۆڕانكارییه‌كانمان پێ ده‌گات،تۆ له‌كاتێكى زۆر گرنگ و هه‌ستیار هاتوویت كه حكوومه‌ته‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یانووه ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه 25ى ئه‌یلوله ئه‌مه‌ش من له‌و كاته ته‌مه‌نم ده‌بێته 60 ساڵ به‌رپرسیارێتى ئێمه‌ش قورس‌تر ده‌بێت".
چارلز تانۆك ده‌ڵێت، پێموایه له ده‌ستپێكى هه‌ڵدانه‌وه‌ى به‌شێكى نوێی دیرۆكى كوردین، من وه‌ك كه‌سێك هه‌ر له كۆنه‌وه پاڵپشتى نه‌ته‌وه‌ى كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌م كردووه، كه خواستێكى سه‌ربه‌خۆى هه‌بووه، یان خواستى بڕیاردانیان هه‌بووه له چاره‌نوسى خۆیان، له ساڵى 1920ه‌وه باس له‌وه كرابوو، كه كورد چاره‌نوسى خۆی یه‌كلاى بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا سه‌رى نه‌گرت، دواى 1923و په‌یماننامه‌ى لۆزان و دواتریش و دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، باس له سه‌ربه‌خۆى و حكوومه‌تێكى كوردی ده‌كرێت، ئێمه ده‌بێت پێشوازى لێبكه‌ین و ئاماده كاریشمان هه‌بێت بۆ ده‌رهاویشتنى به‌گشتى، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى له ده‌وڵه‌تێكى كوردی بكه‌ین و له هه‌مانكاتیش وشیاربین له‌وه‌ى كه به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكه‌ین، ، سه‌ربوورده‌ى دیكه‌شمان بینیوه له ئه‌ورووپا.
زیاتر گوتی: " پێموایه كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ نموونه‌یه‌كى ناوازه و ته‌واو جیاواز ده‌بێت له ته‌واوى ناوچه‌كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و سكۆلارم كراوه ده‌بێت وه‌ك چۆن ئێستا وایه، ئه‌مه‌ش زیاتر خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و گۆڕانێكى ڕیشه‌یش بۆ دیموكراسی دروست ده‌كات، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
"من لێدوانى زۆرم له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بیستووه منیش بۆچونى خۆم هه‌یه، ده‌زانم ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا هه‌یه، یاخود باسیش له‌وه ده‌كرێت، كه عێراقى فیدراڵى كۆتایی پێ هاتووه، ئێمه له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا وه‌كوو هاوڕێ و هاوه‌ڵ له نزیك و له دووره‌وه چاودێرى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین و به‌گرنگه‌وه له‌و پرۆسه‌یه ده‌ڕوانین كه كورد و كوردستان به‌گشتى بڕیار له چاره‌نوسى خۆیان بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ى زیاتر قسه‌بكه‌م ئێمه لێره‌ین بۆئه‌وه‌ى گوێ له سه‌رۆك بارزانى بگرین" جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وایگوت.