فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


له‌یلا زانا له‌ نامه‌یێکدا بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا ئیدعای کرد که‌ ده‌قی سوێندی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له‌ کووده‌تای 1980ەوە دەرهێنراوە‌. پرسی سوێند له‌ په‌رله‌مانی تورکیا که‌ پاش گه‌ڵاڵه‌ی هاوبه‌شی پارتی دادوگه‌شه‌ و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست جارێکی دیکه‌ بووه‌ته‌ بابه‌تی ڕۆژ، بووه‌ته‌ هۆی داڕشتنی قه‌یرانی سوێندی له‌یلا زانا نوێنه‌ری ئاگری له‌ په‌رله‌مانی تورکیا پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ که‌ ناوبراو له‌ نامه‌یێکدا بۆ ئیسماعیل قه‌هره‌مان، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌م بابه‌ته‌ نیشان داوه‌.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌: ده‌قی سوێندێک که‌ له‌ یاسای بنه‌ره‌تیی تورکیادا هاتووه‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی کووده‌تا ماوه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای گۆڕینی چه‌ند باره‌ی هه‌ندێ له‌ ماده‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کووده‌تا؛ به‌ڵام ده‌قی سوێندی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌ نه‌گۆڕاو ماوه‌ته‌وه‌.
له‌یلا زانا زیادیش ده‌کات: ده‌قی سوێند له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ باری فه‌لسه‌فی- سیاسییه‌وه‌ ده‌قێکی تاکی، ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ و پڕ له‌ ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌ که‌ ئه‌م ده‌قه‌ ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی وه‌کوو "ده‌سه‌ڵات هی گه‌له‌"، "له‌ سه‌ره‌وبوونی یاسا"، "جمهوورییه‌تی دیموکراتیک"، "مافی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ" دژ به‌ یه‌ک ده‌وه‌ستێنێته‌وه‌. ئه‌م ده‌قه‌، ده‌قێکه‌ که‌ ته‌نانه‌ت نکۆڵی له‌ فره‌خوازیی قه‌ومی، ڕه‌نگه‌کان، ده‌نگه‌ جۆربه‌جۆره‌کان و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی کۆمه‌ڵگای تورکیای پێکهێناوه‌، ده‌کات و یاسای کۆمه‌ڵایه‌تیی تورکیاش ده‌خاته‌ په‌راوێزه‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی نامه‌که‌دا نووسراوه‌: نه‌گۆڕینی ده‌قی سوێند له‌ 35 ساڵی ئه‌مدواییه‌دا پیشان ده‌دات په‌رله‌مانی تورکیاش ڕۆحی کووده‌تا به‌ مه‌شرووعییه‌ت ده‌زانێت ئه‌و که‌سانه‌ی پاش 15ی جووڵای 2017 به‌ گیانێکی بوێرانه‌وه‌ دژ به‌ کووده‌تا وه‌ستانه‌وه‌ به‌م کاره‌یان پیشانیان دا هیچ خه‌باتێک له‌گه‌ڵ کووده‌تاچییانی 1980یان ئه‌نجام نه‌داوه‌. تا ئه‌و کاته‌ی ده‌قی سوێندی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کووده‌تا به‌م شێوازه‌ درێژه‌ی هه‌بێت بێ شه‌رمی بۆ ئه‌نجامی کووده‌تای هاوشێوه‌ی 15ی جووڵایش درێژه‌ی ده‌بێت.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان