دواى سێ ساڵ له پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانيا ئه‌و مافه‌يان له‌و خێزانه كورده سه‌نده‌وه، كه له سوورياوه روويانكردبووه ئه‌ڵمانيا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ناتوانن به عه‌ره‌بییه‌كی ره‌وان بئاخڤن.
ئه‌و بڕياره نوێيه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌و خێزانه‌ى ناچار كردووه په‌نا به‌رنه به‌ر دادگا و داواى پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه بكه‌ن.
ئه‌و خێزانه له مانگى ئه‌يلوولى 2014دا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌ڵمانيا. له رێى نووسراوه‌وه داواى مافى په‌نابه‌رێتيان كردووه، نه‌ك ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن.
ئه‌وان وا خۆيان ناساندووه كه په‌نابه‌رن و له سوورياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
نووسينگه‌ى ئيتيحادى بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، له مانگى ئازار/ مارسى 2015دا مافى په‌نابه‌رێتى پێداوون.
رۆژنامه‌ى راينشه پۆست، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خێزانه له كه‌مپى ناوچه‌ى مونسترلاندى ويلايه‌تى باكوورى راين ڤیستڤاليا، وتويانه له ئۆكرانياوه هاتوون و له به‌رده‌م خه‌ڵكدا نه‌يانتوانيوه به عه‌ره‌بييه‌كى ره‌وان قسه بكه‌ن، نیشته‌جێكانی كامپه‌كه واییان وه‌سفكردوون گوايه ده‌سه‌ڵاتدارانيان فريوداوه و توانيويانه مافى په‌نابه‌رێتى وه‌ربگرن.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى نووسيويه‌تى: وه‌رگێڕه‌كه‌يان دركى به‌وه كردووه، كه له ساتى گه‌يشتنى بۆ ئه‌ڵمانيا (ئاسيا.أ) سه‌رۆكى خێزانه‌كه زۆر كه‌م به زمانى عه‌ره‌بى دواوه.
ئه‌و زانياريانه گه‌يشتوونه‌ته نووسينگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران و ئه‌وانيش بڕياريانداوه ئه‌و مافى په‌نابه‌رێتييه‌ى پێيان دراوه، لێيان وه‌ربگيرێته‌وه.
له 13ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016دا، بڕيارى پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى به‌و خێزانه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، كه له 2ى ئازار/ مارسى 2015 پێيان درابوو و له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و خێزانه له ئێستادا سكاڵايان له دژى نووسينگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران له به‌رده‌م دادگاى ئيدارى مونسترى تۆمار كردووه.
به گوێره‌ى بنه‌ماى كارپێكراو له ياساى ئه‌ڵمانيادا كه رێگه به چاوه‌ڕوانى ره‌وا ده‌دات، به‌و پێيه‌ى كه‌سه‌كان بۆيان هه‌يه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران بڕيارێكيان داوه لێى پاشگه‌ز ببنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه سكاڵاكه تۆمار كراوه و دادگاكه سه‌يرى داواكارييه‌كه‌يان ده‌كات.
دانيشتنى يه‌كه‌مى دادگا كه رۆژى دووشه‌ممه 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017 به‌ڕێوه‌چوو، هاوشێوه‌ى وانه‌ى جوگرافيا بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌ڵمانيا زانياريان له باره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دادوه‌رى دادگا داواى له سه‌رۆكى خێزانه‌كه (ئاسيا) كردووه، به وردى وه‌سفى گونده‌كه‌يان بكات.
به گوێره‌ى گوته‌كانى ئاسيا ئه‌وان له گوندى توڵكۆى نزيك شارى حه‌سه‌كه له رۆژئاواى كوردستان ژياوون.
دادوه‌ر ته‌نانه‌ت داواى ئه‌وه‌شى كردووه، ناوى بازرگانه‌كانى خۆراك و پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كان بخاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا ببنه‌وه ئايا به راستى ئه‌وان له سوورياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
ئه‌و پياوه له دانيشتنى دادگادا ره‌تيكرده‌وه هيچ ساخته‌كارييه‌كى كردبێت.
ئه‌و گوتيشى: ئه‌وان ئێزديين، له گوندێك ده‌ژين كه هه‌مووان كوردن، به كه‌مى به عه‌ره‌بى دواوون. له قوتابخانه‌ش نه‌ى خوێندووه، به‌و پێیه‌ی كورد له سووریا ناسنامه‌ی سووری نه‌دراوه‌تێ، بۆیه ته‌نيا له بوارى كشتو‌كاڵى وه‌ك جوتيارێك كارى كردووه. قاچاخچييه‌كان له رێى توركياوه خۆى و خێزانه‌كه‌يان گه‌ياندووه‌ته ئه‌ڵمانيا.
پارێزه‌رى ئه‌و خێزانه رايگه‌ياند، ئه‌و خێزانه به شێوه‌يه‌كى زۆر جوان و رێك‌وپێك خۆيان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانى گونجاندووه.
گوتيشى: ئه‌و خێزانه، به شێوه‌يه‌كى ياسايى ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌روه‌ها ئيشى ياسايى ده‌كه‌ن و له بوارى پاككردنه‌وه‌ى ناوماڵ و شووشه‌دا به رێكوپێكى كارده‌كه‌ن.
پارێزه‌ره‌كه‌يان گوتيشى: ئاسیا له به‌رده‌م داوه‌ردا به شێوه‌يه‌كى راست و ره‌وان وه‌ڵامى هه‌موو پرسياره‌كانى داوه‌ته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تۆمه‌تباركردنى ئه‌و خێزانه به‌وه‌ى له ئۆكرانياوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه، مايه‌ى گاڵته‌جاڕييه.
كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى (ڤى دى ئاڕ)ى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، دادوه‌ر و نوێنه‌رى لايه‌نى سكاڵاكار كه نووسينگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانه له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و خێزانه كوردى ئێزدين، به‌ڵام ته‌نيا گومان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌يه له كوێوه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكرد، پرسياره سه‌ره‌كييه‌كه له‌سه‌ر شوێنى نيشته‌جێبوون و ره‌چه‌ڵه‌كيان نييه، به‌ڵكو پرسياره‌كه له‌سه‌ر شوێنى مانه‌وه‌يانه پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌ڵمانيا، ئايا له سووريا يان له توركيا ياخود له ئۆكرانيا بوونه.
دادوه‌ر ماوه‌ى دوو كاتژمێر سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرسى ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى ئه‌و خێزانه بوون، هه‌ر بۆيه پشت به شاره‌زاى زمانه‌كان ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ى نيشتيمانى راسته‌قينه‌يان ديار بكرێت له رێى ئه‌و شێوه‌زاره كوردييه‌ى كه قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: هاف پۆست
30/6/2017