فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


حكوومەت و دامەزراوە فەرمییەكان و كۆمسیۆنی باڵای کوردستان، دەستیان بە ئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی راپرسی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بکرێت.


نەسرەدین سەعید، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی راگەیاند: ”لیژنەی تایبەت سەردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات، ئەو ناوچەیەی توانای هەبوونی بنكەی هەڵبژاردنی هەبێت ئەوا ریفراندۆمی تێدا دەکرێت و لیژنەكە بە كۆمسیۆن رادەگەیەنێت كە لە كامە ناوچە دەتواندرێت ریفراندۆم بكرێت و لە كامە شوێنیش ناتواندرێت“.


ئاماژەی بەوەش دا، لە هەر ناوچەیەكی كوردستاندا توانای هەڵبژاردن هەبێت ریفراندۆمی تێدا دەکرێت، گوتیشی: ”زۆربەی زۆری ناوچە كوردستانییەكان لەژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگەدان، بەڵام هەندێك ناوچە هەیە باری ئەمنیی تەواو نییە، یان خەڵك نەگەڕاوەتەوە شوێنی خۆی، بەڵام هەر شوێنێك باری ئاسایش و هێمنیی تەواو بێت ئەوا ریفراندۆمی تێدا دەكرێت“.


رۆژی 7ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریان دا رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.


نەسرەدین سەعید، نیگەرانیی خۆی پیشان دا كە لە هەندێك ناوچەی كوردستانی ریفراندۆم نەکرێت، گوتیشی: ”بۆ نموونە لەنێو سەنتەری شاری شەنگال خەڵك زۆر نەگەڕاوەتەوە، هەندێك هێزیش لەو ناوچە هەیە، بۆیە دواتر بەدیار دەكەوێت سندوقی هەڵبژاردن لەوێدا دەبێت یانیش لەو شوێنانەی كە ئاوارەكانی تێدایە، خورماتووش نیوەی لە دەستی حەشدی شەعبیدایە، بۆیە زەحمەتە لەو بەشە ئەنجام بدرێت، لەنێو سەنتەری شاری مووسڵیش زەحمەتە ئەنجام بدرێت“.


ئەو بەرپرسە دووپاتی كردەوە، لیژنەكەیان سەردانی هەموو ناوچەكان دەكات و راپۆرتی خۆی پێشكەش دەكات بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی بۆ كۆمسیۆن و حكوومەت، گوتیشی: ”خەڵكی ئەو ناوچانە كوردپەروەرن و دەنگیان بۆ سەربەخۆییە، بەڵام بۆ نەتەوەكانی تر رەنگە هەندێك دەنگ بدەن و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندا بن و هەندێكی تر دەنگ نەدەن“.


جەختیشی كردەوە، هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان كە لەو ناوچانەدا لە كورد و عەرەب و توركمان و كریستیان و موسڵمان و ئێزدی و شەبەك و كاكەیی و ئەرمەن لە ریفراندۆم بەشدار دەبن و بۆ دەنگدان تۆمار دەكرێن، گوتیشی: ”جگە لە كورد، خەڵكی تری نەتەوە و ئایینەكانی تریش زۆرینەی دەنگیان بۆ (بەڵێ)یە، ئەو ناڕەزاییەی هەیە زۆرتر لەنێو سیاسییەكانە و كەمتر لەنێو خەڵكی ناوچەكەدا هەیە، گرنگە كۆمیتەی ریفراندۆم لەگەڵ پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە دیدار بكات و دڵنیاییان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشداری بكەن“.


سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێی وایە، بەهۆی حەشدی شەعبی لە هەندێك ناوچەی كوردستان، خەڵك وەكوو پێویست نەگەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان.


بەهمەن حوسێن، ئەندامی کۆمیتەی ریفراندۆم بە (باس)ی راگەیاند: ”45%ی ناوچەی كوردستانی لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەو ناوچانەش لە ریفراندۆم دەنگی خۆیان دەدەن و چارەنووسی خۆیان یەكلایی دەكەنەوە و هەموو پێكهاتەكانیش بەشداری دەكەن و هەموو ناوچەكانیش دەگرێتەوە، بۆ نموونە دەشتی نەینەواش دەگرێتەوە، تەنیا ئەو ناوچانە نەبێت كە شەڕیان تێدایە“.


روونیشی كردەوە، لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن بۆ تەواوكردنی ئامادەكاریەكانی ئەنجامدانی راپرسی لەو ناوچانەشدا: "ئەركی كۆمسیۆنە ئامادەكارییەكان تەواو بكات و لیژنەیەكەشمان لەگەڵیان كار دەكات بۆ ئەوەی تا دەگەینە وادەی ئەنجامدانی ریفراندرۆم هەموو شتێك تەواو بێت“.


ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم رۆژی 8ی تەموزی 2017 بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، لە خاڵێكی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم فەراهەم دەكات.


هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، بە (باس)ی راگەیاند، هاوشێوەی كوردستان، راپرسی لە ناوچە كوردستانییەكانیش دەکرێت، گوتی: ”بۆ كردنەوەی بنكەی تۆماری دەنگدەران لە ناوچە كوردستانییەكان، بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری خۆمان دەكەین و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین ،بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەش بەشداریی راپرسی بكەن“.


روونی كردەوە، خەریكی ئامادەكارییەكانی خۆیانن لەگەڵ حكوومەت و سەرۆكایەتیی هەرێم، بۆ ئەوەی تا 25ی ئەیلوول هەموو رێكارەكانی ریفراندۆم تەواو بكرێن.


كامیل ساڵەیی، قایمقامی قەزای ناوەندیی كەركووك رای گەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست دەكەن بە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم، گوتی: ”چ فەرمانێك بكرێت بۆ ئامادەكاری جێبەجێی دەكەین، ئەگەر هەیە لەداهاتوویەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكارییەكان بكرێت، بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكەین لە شاری كەركووك‌ و ناوچە كوردستانییەكان و مافی ڕەوای خۆمانە چارەنووسی نەتەوەكەمان لە ڕێگای دەنگدانەوە دیاری بكەین“.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان