وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئه‌فغانستان، داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كه دانیشتوو ئه‌و وڵاته بۆ شه‌ڕی سووریه نه‌نێرێ.
سه‌بغه‌توڵا ئه‌حمه‌دی، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان گوتی، ئێمه له‌و كاره‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران نیگه‌رانین كه په‌نابه‌رانی ئه‌غانی له وڵاته‌كه‌ی به مه‌رج بۆ شه‌ڕی سووریه ده‌نێرێ و له‌وێ به‌كوشتیان ده‌دا.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، به زۆری ناردنی لاوان و مێرمنداڵانی ئه‌فغانی بۆ شه‌ڕی سووریه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانی ناچار كرد به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوێست بگرێ و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بكا چاودێری به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا بكه‌ن.
ئاریان نیوز، یه‌كێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی وڵاتی ئه‌فغانستانه وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌نووسێ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕاپۆرتی ئه‌و دواییانه‌ی هیومه‌ن ڕایتس واچ پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه گوتبووی سپای پاسداران به زۆره‌ملێ لاوان و مێرمنداڵانی په‌نابه‌ری ئه‌فغان له ئێران بۆ شه‌ڕی سووریه ده‌نێرن.
عه‌بدولحه‌ی ئاخوندزاده، ئه‌ندامی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌فغانستانیش گوتی، دامه‌زراندنی ئه‌فغانییه‌كان له سپای قودس و ناردنیان بۆ شه‌ڕی سووریه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٣ كه‌س له په‌نابه‌رانی ئه‌فاغنستان له ئێران كه به زۆری بۆ شه‌ری سووریه نێردرابوون كوژران و ئه‌مڕۆ قه‌راره له شاری قوم بنێژرێن.
5/10/2017