ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی سێبتامبری ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لهگەلی رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
لهسێدارهدان
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارهیكی زۆر زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت له سێداره دران. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
۱٤ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی بەندکراوێکی کورد سزا دراو بە لە سێدارەدان، لە مەیدانی ۲۲ ڕێبەندان (بهمن) ی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوێنی گشتیدا هەڵواسرا.
سێ شەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی ۲۷ ساڵ تەمەن لەپێش چاوی گشتی ئێعدام کرا. بەگوێرەی هەواڵەکەئەم زیندانییە بەتۆمەتی کوشتنی کچێکی گەنج لە گوڵانی ۹۶ لەئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (اسلام آبادغرب) لەشارەکانی پارێزگای کرماشان دەسبەسەرکرابوو.
۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەک بە ناونیشانی «داوودحاجی زادە» کەپێشتر بەتۆمەتی کوشتنی دایک وخوشکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو، لەگۆڕەپانی شارەوانی شاری سەڵماس لەپێش چاوی خەڵک پەتی بۆهەڵخراو لەسێدارەدرا.
۲۶ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی بکوژی ژنێکی ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکرا. بەگوێرەی هەواڵەکە کەسی بکوژ ناوی (س.د)یە وکوژراوەکەیش ناوی (ف.ن)یە و لە بواری مودەڕیس بەرانبەری (بونیادی ۱۵ی جۆزەردان) لەشاری ئیلام جێبەجێ کرا.
دووشەممە ۳ی ڕەزبەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ، ٤ هاووڵاتی بەمەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو گرتووخانەیە گوێستراونەتەوە. رۆژی دوواتر جەواد خەیری کە بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، سزای سێدارەیان ههبوو، ئێعدام کرا. ئهوانی دیکه حوکمهکهیان بۆ ماوهی کاتی وهستێندرا.
۲۹ی خەرمانان، دوو زیندانی تاوان بار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی چوبیدەری قەزوین ئێعدام کران. ناونیشانی ئێعدام کراوان تەیب حاجی زادە و موجتەبا ڕەحمەتی یە. تەیب حاجی زادە ۵۳ ساڵ تەمەن خەڵکی نەهاوەند وماوەی ۵ ساڵی بەرێ لەم زیندانەدا بووە. موجتەبا ڕەحمەتی، زیندانییەکی دیکەی ئێعدام کراوە وخەڵکی یەکێک لەگوندەکانی نەهاوەند کە ۳ ساڵی پێشتر بەتۆمەتی ڕاگواستن وهەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر وئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
دەسبەسەر كردن و بهندیخانه
«دەستبەسەركردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن، دۆسییە سازدان و گوشار»
«سابیر شێخ عەبدوڵا» کە لەساڵی ۱۳۹۲ی هەتاوی بەتۆمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان وگەڵاڵە داڕشتن وچاندنی بۆمب لەشاری مەهاباد دەسبەسەر کرابوو، هەنوکەیش بەشێوەی هەڵواسراو وبەبێ هەبوونی پارێزەر خولی زیندانییەکی لەزیندانی «دەریا» لە ورمێ تێدەپەڕێنێ وباوکی ناوبراو پاش چەندد مانگێک بێ ئاگابوون لەدۆخی منداڵەکەی توانیبووی بۆچەندد خولەکێک چاوی پێ بکەوێ.
۵ زیندانی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەڕێکەوتی ۹ی خەرمانانی ۱۳۹۶ لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان مانگرتن لەخواردنیان دەست پێکردووە. ئەحمەد سادقی، یوسف مورادی، عەبدوڵا وەیسی، ئۆمێدخاکی ومحەممەد بازانی ناونیشانی ئەم پێنج هاوڵاتییە کوردەی سوننەیە کەبەهۆی گواستنەوەیان بۆبەندی نەخۆشانی کێم وچڵک (عفونی) وگەڕانەوەیان بۆبەندەکانی خۆیان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی نارازی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کۆردستان و لانی کەم پێنج خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ۲۰ هاوڵاتی ناڕازیان دەسبەسەر وگواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەبانەیش لەکۆی ئەو ۲۲ دەسبەسەرکراوەی ئەم دوایانە، ۱۸ کەس ئازادکراون و٤کەس هێشتا لەبن لێکۆڵینەوەدان.
پێنجشەممە ۷ی سیپتەمبەری ۲۰۱۷، کۆمەڵێک لەچالاکان ودانیشتوانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنیشانەی پشتیوانی لەکۆڵبەران لەگۆڕەپانی ئێقباڵ دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین کەلەئەنجامدا لانیکەم ۲۰ کەس دەسبەسەرکران.
لەشاری کرماشان کۆمەڵێک لە شارۆمەندان لەهەوڵی ئەوەدابوون بۆپشتیوانی لەدیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوەیەکی مەدەنی وبەدوور لەتوند وتیژی بەڕێوە ببەن، کەلەگەڵ هێرش وپەلاماری هێزەکانی حکوومەتدا ڕووبەڕوو بوونەتەوە، کەلەئەنجامدا چەندد کەسێک دەسبەسەر کراون کەناونیشانی چەندد کەس لەچالاکانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە: فەرزاد سەفەرە، شاعیر وچالاکی کەلتووری، فوئاد موزەفەری ڕەخنەگری ئەدەبی، چالاکی کەلتووری، ئەرسەلان عەباسی ژەنیاری تەنبوور، چالاکی کۆمەڵایەتی، شەهریارتەهماسبی، چالاکی کەلتووری کۆمەڵناسی کرماشانی.
رێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۳ هاوڵاتی کامێرانیان دەسبەسەر کردووە وگواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار «کەیومەرس نەدیمی» کوڕی مەعرووف «ئێقباڵ قوبادی» کوڕی ئەحمەد و «هیوا نەدیمی» کوڕی محەممەد کەریم، نوی کەسانی دەسبەسەر کراون کەبەپێی کوتەی کەسوکاریان، دەسبەسەری ئەوان بەتۆمەتگەلی وەکوو سیاسی وپێوەندی لەگەڵ پارتە کوردییەکاندا بووە.
دوانیوەڕۆی یەکشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۶ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له مههاباد بە هاریکاری هێزە بەکرێگیراو وگرێدراوەکانی خۆیان لەناوچەکە، هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لەکۆڵبەران و باس لە دەسبەسەری لانیکەم ۵ کەس دهکرێت. یهکێک له گیراوان چالاکێکی مەدەنی ژن بەناونیشانی «کوبرا خاڵندی» بووه.
ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، «ڕەسوڵ سەیادیان مەنش» خەڵکی گوندی سەیادیان سەربە شاری گێڵانغەرب ویەکێک لەچالاکانی کەلتووری بواری زمانی کوردی لەکاتێکدا لەماڵەکەی دەسبەسەرکرا کە هێزە ئەمنییەکان جگە لە پشکنینی ماڵەکەی ودەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی، ناوبراویان دەسبەسەر وگوازتۆتەوە بۆ یەکێک گرتوخانە ئەمنییەکانی شاری کرماشان.
بە پێی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرپرسێکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناو «سەرهەنگ عەلی جەماڵی» ڕاگەیاند کە ۳ کەس لە بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تلگرامیان دەسبەسەر کردوە.
ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ سێپتامبر «ئەفشین حسێن پەنایی» چالاکی مەدەنی وبرای ڕامین حسێن پەنایی لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دادگایی کرا. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو تاوانانەی کەنراونەتە پاڵ ناوبراو پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵا وپێوەندی لەگەڵ مێدیا وپێگەیەنەرەکانی دەرەوەی ووڵات و هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بووە ئەنجامی دادگایی وحوکمەکەی دواتر پێی ڕادەگەیەندرێت.
۳ زیندانی بەندکراو لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە لە مانگرتندان لەدۆخێکی مەترسیدارونەگونجاودان. «سەعید شیرزاد، ڕەزا شەهابی» و «محەممەد نەزەر» ۳ زینداای سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرج، هێشتا لەمانگرتوو لەخواردندان وئەمە لەکاتێکدایە کە محەممەد نەزەری وسەعید شێرزاد ٤۶ ڕۆژ وڕەزا شەهابی ماوەی ۳۶ ڕۆژ لەمانگرتنەکەیان تێپەڕیووە وهەنووکەیش بەردەوامە.
زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت.
دووشەممە ۲۷ خەرمانانی ۹٦هەتاوی، مۆختار ئەسەدی ئەندامی سنفی مامۆستایانی سنە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەوین کرا. مۆختار ئەسەدی پێشتر لە لایەن لقی ۱٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی «پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» بە ساڵێک زیندان سزا درابوو.
بەندکراوی سیاسی کورد بە فەرمانی بەرپرسی باڵای بەندیخانەی ڕەجایی شار ئەشکنجە و ئازار دەدرێت. سەعید شیرزاد بەندکراوی سیاسی کورد پاش دەربازکردنی چل ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدان و ڕاوەستان لە سەر داخوازییەکانی، زەخت و کێشی بە ڕادەیەکی زۆر دابزیوە.
ڕێکەوتی ۲۷ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتی وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاوڵاتی خەڵکی دیولان بەناوەکانی «یەدی وئازاد نادری» یان دەسبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی ماڵی دەسبەسەرکراوان، ئەوانیان دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شهممه ۲۹ خهزڵوهر، زیندانیانی سیاسی «محەممەد نەزەری» و «سەعید شرزاد» بەردەوامن لەمانگرتن لەخواردنی دەمدرێژی خۆیان و دۆخی جەستەیشیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ناجێگیرتر دەبێت.
ڕۆژ ۲۸ خەرمانان ساڵ ۱۳۹٦ هەتاوی سزای دوورخستنەوەی زانایی ئایینی سوننە «مامۆستا عەبدولعەزیز عەبدی» لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەم زانا پلە بەرزەی سوننە ساڵی ڕابردوو بە بڕیاری دادگای تایبەتی زانایانی ئایینی تەورێز بە شەش مانگ زیندان و ۲ ساڵ دوور خستنەوە لە دەرەوەی شاری ورمێ سزا درا کە پاش تەواو بوونی ماوەی سزای زیندانەکەی لە ڕۆژی ۲۸ خەرمانان سزای دوورخستنەوەکی جێبەجێ کرا و ناوبراو بۆ شاری شنۆ دوور خرایەوە.
ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتی کوردی پەیڕەوی ئاینی یارسان بەناوی حوسەین مەنسوری دەستبەسەر دەکرێت.
حوسەین مەنسوری وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیستمی دەسەڵات بۆ پەراوێز خستنی کلتوری کوردەواری وەک ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئاهەنگەکانی ئەو بۆنەنەتەوەییە و بەشداری لە ناڕەزاییەتی دەربڕینەکانی ئاینی یاری دەستبهسەر کراوە.
ڕوژی چوارشەمە ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی هێزەئەمنییەتیەکانی ئیتلاعات لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە هاووڵاتی کورد «سیروان ڕحیمی» چالاکی ژینگەپارێزی شاری دێولان دەستبەسەر دەکەن.
۳ی ڕەزبەری ۹٦ هەتاوی، ۲ شارۆمەندی خەڵکی مهاباد «ڕووناک ئاقایی» و کچەکەی «سروە مۆسازادە» بە هۆی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە لە چوارڕای ئازادی ئەو شارەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر چالاکێکی کرێکاری بە ناوی مزەفەرساڵەح نیا لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و هەناردەی ستادخەبەری شاری سنەکراوە. لە دوای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ستاد خەبەری پێیان ڕاگەیاندوون تا ٥ ڕۆژی تر سەردانی ئەم ناوەندە نەکەن.
۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە چوارڕای ئازادی ئەو شارە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. «کاوەیس ئاغایی» ئەو هاووڵاتییە مەهابادییەیە کە بەهۆی خۆشی دەربڕین بۆ رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەو شارەدا دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و هەتا ئێستا لە چارنووسی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی سەقز و ســــنە، چەند هاووڵاتی کورد دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار بردراون. ئێوارەی ئەوڕۆ ۳ شەممە ۴ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر پارکی مەولەوی ئەو شارە و چەند لاوێکیان دەستبەسەر کرد کە جلی کوردیان لەبەر کردبوو. نێوی یەکێک لە دەستبەسەر کراوان «بەختیـــــــار خۆشنــــام» دەرچووی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی زەنجان ڕاگەیێندراوە.
شەوی ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی ئەو شارە و دوای لێدان و تەقە کردنێکی زۆر کۆمەڵێک هاووڵاتیشیان دەستبەسەر کردووە.
۳ هاووڵاتی خەڵکی گووندەکانی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بردران. «محەممەد مینبەری» و «پەیمان مینبەری» و «موسلیم سەعیدپوور» ناسنامەی ئەو ۳ کهسهن.
لەگوندی شیناوێی سەربە شاری پیرانشار شارۆمەنێک بەناونیشانی «محەممەد حسێن پوور» بەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کرا.
هەروەها لەشاری مەریوان دەیان کەسیان لەپاش شادی وخۆشی دەربڕین بانگ کردووە وهەڕەشەیان لێکردوون و ژمارەیەکیشیان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی مەریوان ڕاگرتووە وژمارەیەکیشیان گواستۆتەوە بۆئیتلاعاتی شاری سنە ولەژێر ئەشکەنجەی گراندا.
یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شاری مەریوان «وریا دڵ ئەنگیز» چەلاکی مەدەنی وژینگەپارێزە.
زیندانیانی سیاسی کوردبەردەوامن لەمانگرتنیان لەخواردن ودۆخی تەندرووستیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ناجێگیرتر دەبێت.
«محەممەد نەزەری، هەمزە دەرویش» لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و «خوسرەو بەشارەت وئەنوەر خزری وکامەران شێخە» لەزیندانی ناوەندی ورمێ هەروەها لەمانگرتنی درێژ ماوەدان وسوورن لەسەر ویستەکانی خۆیان لەمەڕ پێداچوونەوە لەسەر دۆسییەکەیان وهەروەها ناڕازین لەدۆخی ناجێگری ڕاگرتنیان لەزیندان.
۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان (ستاد خەبەری) کاتژمێر سێی دوانیوەرو زیاتر لە پەنجا شارۆمەند و چالاکی مەدنی کورد بانگهێشتی ئەو ناوەندە کردووە و بەڵێنی نووسراوەییان لێوەرگرتوونکەلەشایی ڕیفڕاندۆمی کوردستان بەشداری نەکەن ولەئەگەری بەشداری کردندا ڕووبەڕووی سزای گران دەبنەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە سامان کەریمی چالاکی مەدەنی و زۆر چالاکی تریش بانگ کرابوون.
دوو کەس لەمامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بۆکان «مەولوود خوانچە زەرد و سەلمان ئیمام زەنبیلی» لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە دووی ڕەزبەری ۹۶، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ زیندان. ئەم دوو مامۆستایە لەساڵی ۱۳۹۵یش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی «پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات و بەشداری لە بەڕێوەبردنی مانگرتنی مامۆستایان» دەسبەسەر وزیندان وپاشان بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
ماوەی ۲۰ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەری هاوڵاتییەکی کورد «محەممەد ڕووبینا» تێدەپەڕێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە وهیچ زانییارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. محەممەد ڕووبینا ۳۸ ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی چاڵی سوور سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوانە وناوبراو ئاژەڵداری ئەو گوندە بووە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەسبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی پێنج شەممە ۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، دوو هاوڵاتی «محەممەد ئەدوای و حەمید ئەدوای» خەڵکی گوندی «سلێن» سەربە هەورامان لەشاری سەوڵاوای مەریوان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە.
«فوئاد زەندی» چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە ۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
لە درێژەی پاڵپشتییەکانی تایبەت بە گشتپرسی باشووری کوردستان، ۲ هاووڵاتی «مەنسوور ئەسراری» تەمەن ۶۰ ساڵە و «ســـــــــرووش محەممەدی» شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆڵبهران
۱۳ خەرمانانی ۱۳۹٦هەتاوی بنەماڵەی دوو کۆڵبەر«حەیدەر فەرەجی» و «مام قادر» بەتەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ئینتزامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان باخت کرد.
کۆمەڵێک لەکۆڵبەران کە دەیانویست بپەڕنەوە بۆئەودیوی سنوور لەگەڵ ڕێگری ودەسبەسەری هێزە سنوورییەکان ڕووبەڕوو بوونەوە وهەربەم هۆیەوە خەڵکی گوندی «بێوران»ی سەربەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگەی سەرەکیان داخست وڕێگریان لەدەسبەسەری کۆڵبەران کرد ولەئەنجامدا لەگەڵ پەلاماری هێزە سنوورییەکان وهاوکات هێزەکانی سپای پاسداران وتەقەکردن لەشارۆمەندان ڕووبەڕوو بوونەوە وکۆڵبەرێک بەناونیشانی «واحد تەڵاسی» بریندار بوو.
لەئەنجامی ئەم تێهەڵچوونە وتەقەی ئەم هێزانە لەگەڵ ناڕازیان، کچێکی ۲۳ ساڵ تەمەن بەناونیشانی «سۆزان بێورانی» لەبەر دەرکی ماڵی خۆیان پێکراو وئەویش بریندار بوو.
ڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بووە وهەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لەدەستدا. «شۆڕش قادرزادە» خەڵکی تازاوای «تیلەکۆ»ی سەربەشاری سەقز به تهقهی هێزهکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بریندار ئهبێت.
ههروهها کۆڵبەرێکی دیکە بهناوی «خزر .م« له گۆندی «قەڵاڕەش»ی سەربە شاری سەردەشت که دەکەوێتە سنووری «دۆڵەبی» بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لەدەستداوە وبۆچارەسەری ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوە.
۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی سنووری شاری «سەردەشت» لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێگەی گەڕانەوەی کۆڵبەرانیان گرتووەو لەگەڕانەوەیان بۆناوخۆی سنووری ئێران ڕێگری دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی، ئۆتۆمبێلێکی کوردێک لە لایەن هێزە ئنتزامییەکان دەستڕێژی لێکرا و کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا.
«فەرەج کەریمی» شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە بوە کە بە هۆی ئەوەی گۆمانی گواستنەو لێکراوه لە ناوچەی «ماهیدەشت» سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئنتزامییەکانەوە دەستڕێژی لێ دەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.
کاسبکارێکیتر لە ناوچە «سنجابی» کرماشان تەقەی لێدەکرێت و گیانی لە دەست دەدات.
لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەرمانانی ۹٦دا ۲ کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری لە نێوان بورلان-یارمق سەر بە شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
سەرهەنگ ڕەزا شیرزادی فەرمانداری هێزی ئینتزامی کرماشان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی یەکەی فریاکەوتن، ۳ هاوڵاتی کوردیان بەتۆمەتی ڕاگواستنی کەلووپەلی قاچاخ لەشاری «کرماشان» دەسبەسەر ودەستیان بەسەر کەلووپەلەکەیاندا گرت.
رۆژی هەینی ۲٤ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆمەڵێک لە کاسبکارانی کورد لە سەرجادەی مهاباد ــ نەغەدە هێزەکانی ئینتزامی لە ڕاوەدونانێکدا هەڵدەکوتنە سەرکاسبکاران و لە ئەنجامدا ماشێنی یەک لەکاسکاران وەردەگێڕدرێت و ئاژوێنەری (رانندە) ماشێنەکە گیانی لە دەست دەدات.
حوسەین مێهدی زادە کوڕی فەتاح مەلامەهدی خەڵکێ شارستانی مهاباد ناو و ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوژراوەیە کە لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئینتزامییەوە لە نزیک گوندی ئاڵبڵاغ سەربە شارستانی مهاباد توشی ئەو ڕووداوە بوو.
ڕۆژی شەممە ۲۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد «جەهان محەممەدلوو» لەشاری «خۆی» بەهۆی ڕاوەدونانی هێزە ئینتزامییەکانی سنووری لە هەڵدێرێکەوە بەربوویەوە وبەگرانی بریندار بوو.
۲۷ ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە هۆی دەسڕێژی گولەی (هێزەکانی سپای پاسدارانەوە) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سلێمان قادری خەڵکی شاری سەردەشت گیانی لەدەست داوە و چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیش سەکەت کراون.
۲۹ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ناوبەری مەهاباد ـــ ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان ڕاوەستان.
ئەم کاسبکارە کوردە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا وهەموو کەلوپەلەکانی ناوماشێنەکەی کە بریتی بوو لە پۆشاک وجلوبەرگ وکەرەستەی خۆجوانکردن لەگەڵ ماشێنەکەی دەستیان بەسەردا گیرا.
لەلایەکی ترەوە، لەڕێگەی ناوبەری شارەکانی مەهاباد ــ میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ماشێنێکی کاسبکارێکی کورد لەجۆری نەیسان پێشی پێگیرا کەلووپەلی نێو ماشێنەکە کەهی چێشتخانە بوو دەستی بەسەردا گیرا. ئەم کاسبکارە دەسبەسەرکرا وماشێنەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی خەرمانان، هێزە سنوور پارێزەکانی شاری پاوە، تەقە لە ناوچەی «قەڵاگا» گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بە هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی «نیسانە»ی سەر بەشاری نەوســـوود لە هەورامان بەنێوی «فەرزاد قـــــادری» بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان دەکرێت و سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری بۆکراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە، مەترسی لە دەستدانی یەکێک لە پێیەکانی لە ئارادایە.
ڕۆژی ۱ی ڕەزبەر یش هێزەکانی سنوور پارێزی بنکەی بێتووش لە سەردەشت، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجام دا کۆڵبەرێک بەنێوی «خــدر ئەسپێندار» خەڵکی ئاوایی فەقێ سولەیمان، بریندار بوو و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە نیزیک گووندی قشڵاقی سەر بە شاری سەقز جێگیر کراون، ڕاوەدووی ماشێنی کاسپکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەنێوی «دانا عێـــــراقی» دەکەن و لە ئەنجامی تەقە کردنی ئەو هێزەوە، ماشێنی ناوبراو وەردەگەڕێت و بۆخۆشی گیانی لە دەست دەدات.
خۆپیشاندانی بۆ پشتیوانی له کۆڵبهران
دوو کۆڵبەری کورد «حەیدەر فەرەجی» و «مام قادر» کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزی ئینتزامییەوە لە سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ باشووری کوردستان گیانیان لە دەست دابوو و بە بەشداری کردنی خەڵکی شاری بانە و کۆڵبەران، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە بەرابەری قایمقامی ئەو شارەدا پیشاندا و داخوازی ئەو بوون سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نابەرپرس بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەو دۆخە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چی دەبێت گیانی کۆڵبەران لە مەترسیدا بێت و پاراستنی ژیانی ئەو چینەی کۆمەڵگا لە ئەستۆ دەسەڵاتە کە بە هۆی بێکاری و هەژاریەوە گەلی کورد و بە تایبەت گەنجان ناچار دەبن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە بنەماڵەکانیان ڕوو لەو کارە پڕ لە مەترسیە بکەن.
پاش کوشتنی دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی «قادر بەهرامی وحەیدەر فەرەجی» لەڕێکەوتی دووشەممە، ۱۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، خەڵکی ئەو شارە داوای لێپێچینەوە لەبکوژان وهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیان کرد وئەو کردەوە نامرۆڤانەیان مەحکووم کرد.
بەڵام مەخابن هیچ وڵامێکیان وەرنەگرت هەربۆیە بڕیاری مانگرتن وناڕەزایەتی سەرتاسەریان ڕاگەیاند وبەکۆبوونەوەیان لەبەردەم قایمقامەتی شاری بانە، قایمقام ئامادە نەبوو وڵامی داواکاری خەڵک بداتەوە وخەڵکیش بڕیاریان دا ڕۆژی دواتر بەداخستنی هەموو دوکان وبازاڕەکان درێژە بەناڕەزایەتییەکەیان بدەن وبەشێوەی مەدەنیانە ڕژانە سەرشەقام ودام ودەزگا حکوومییەکان وهێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیش وەکوو هەمیشە لەبەرانبەر هەرچەشنە ناڕەزایەتییەکی مەدەنیانە بە پەلامار وتوندوتیژی وڵامی خەڵک دەداتەوە.
بەهێنانی هێزی تۆکمە وتەنانەت باڵەفڕە بۆشاری بانە وهەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان وگازی فرمێسک ڕێژ پەلاماری خەکی داو چەندین کەسی لە خۆپیشاندەران و خەڵکانی مەدەنی دەستبەسەر کردوە و ئەم هەڵسوکەوتە بووە بەهۆی ئەوە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاڵپشتی وهاودەنگی وخەمخۆری خۆیان ڕاگەیاندووە وداواکارن چیتر سیاسەتی هەڵاواردن وبرسی کردن وکوشتوبڕی کاسبکاران کۆتایی پێ بێت.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی ڕایانگەیاندوە بۆ هاوخەمی بنەماڵەی کۆڵبەران و قوربانییان و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دربڕین بۆ کوژرانی کوڵبەران بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. مەبەستی ئەو چالاکانە بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەوەیە کە دەنگی نەبیستراوی کۆڵبەران بە گوێ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بگەێینن.
کۆی ناوی چالاکانی مانگرتوو ئەمانەن: حەسەن ئەمینی، موحەمەد سدیق کەبودوەند، ئیسماعیل موفتیزادە، هادی ئەدەب، حسامەالدین ئەمین، سیمین چایچی، ئەجلال قەوامی، شیلان گیلانی، مەحمود مەحمودی، مەسعود کوردپور
پاش کوشتنی دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی بانە، خەڵکی مەریوان وسەقز وسەردەشت، ئەوڕۆ بەداخستنی دوکانەکانیان، هاودەنگی وهاودڵی خۆیان ڕاگەیاندووە، چالاکانی مەدەنی سنە وکرماشان وشارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازیان دەرکردووە بۆکۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی.
خەڵکی لەیلاخ، ڕێخراوەگەلی مەدەنی وچالاکانی دێولانیش بەدەرکردنی بەیانییەیەک لەڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانان، کوشتنی کۆڵبەرانیان لەلایەن هێزە ئینتزامی وبنکەکانی هەنگی سنوورییەوە مەحکووم کرد.
ئەوڕۆ پێنجشەممە ۱۶ی خەرمانان، دوابەدوای بانگەوازی کۆمەڵێک لە چالاکانی سڤیلی شاری سنە بۆ پاڵپشتی کردن لە ناڕازیانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری بانە کە داوایان کردبوو، کۆبوونەوەیەکی بێدەنگ لە گۆڕەپانی ئازادی (مەیان ئیقباڵ) ڕێکبخرێت.
ئێستا کەش و هەوای شاری سنە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە و ڕەوشی ئەمنی بەسەر ئەو شارەدا زاڵە.
چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاگەیاندنی بڵاوکێک ڕێز و سڵاوی خۆیان بۆ گردبوونەوەی ئاشتیخوازانەی شارۆمەندان دەربڕی و لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوایان کرد بە خێرایی دەسبەسەرکراوانی گردبوونەوەکە ئازاد بکرێن.
بە پێی بڵاوکراوەی ۱۰۶ کەس لە پارێزەرانی (وەکیل) کورد، پشتیوانی خۆیان بۆ کۆڵبەران دەربڕیوەو خوازیاری جێبەجێکردن عادڵانەی یاسان بەرانبەر بە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران.
مین
کۆڵبەرێک بهناوی «خزر .م« له گۆندی «قەڵاڕەش»ی سەربە شاری سەردەشت که دەکەوێتە سنووری «دۆڵەبی» بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لەدەستداوە وبۆچارەسەری ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوە.
لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەرمانانی ۹٦دا ۲ کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری لە نێوان بورلان-یارمق سەر بە شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
ڕۆژی ۲۶ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی تەقینەوەی مین بوبەهۆی ئاگرتێبەردانی گوندی «دزئاوەر»ی سەربە شاری نەوسوود لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کرێکاران
کارمەندانی نارازی لە شاری کرماشان، بەسازدانی خۆپێشاندانێک، خوازیاری مافەکان و حەق و حقوقی خۆیان بوون. کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیووارە حوکمیەکان، کە حقوقی مانگانە و بیمەیان نەدراوە، لە گردبوونەوەیەک دا، داخوازی دابین کردنی ئەو مافانەیان کرد.
کرێکارانی شارەوانی مهریوان کە لە بەشە جیا جیاکانی وەکوو خزمەتگوزاری وفەزای سەوزدا سەرقاڵی ئیش وکارن کەنێزیک بە ۲۰۰ کەسن بۆماوەی چەندد مانگیکە نەدراوە، هەروەها پارەی تەئمینیشیان نەدراوە وبۆگۆڕینی بەڵگەی تەئمینەکانیان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە حەقدەستی کارمەندەکانی ئەم شارەوانییەیش بۆ ماوەی ۳ مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە حەقدەستی کرێکارانی بەشەکانی خزمەتگوزاری وفەزای سەوزی شاری بۆکانیش لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۳ مانگی تەواوە حەقدەست وپوانەکانی دیکەی کاریان وەرنەگرتووە.
تەقینەوەی پیکنیکێکی گاز لە شاری شــــــــــــنۆ بوو بەهۆکاری خەسار گەیشتن بە نهۆمی بینایەک و ۹ کرێکاری بیناسازی کە ٨یان پیاو و یەکیکیان ژنە. لەو ڕووداوە دا ۴ کرێکار تووشی سووتانی سەرەتایی بوون و دوای تیمار کردن لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام ۵ کرێکارەکەی دیکە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانیان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراون.
ژینگه
ماوەی چەند ساڵێکە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شوێنە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەرەی بە درووستکردنی بەنداو داوە. هەر لەو بارەیەوە زانراوە کە بەنداوی «زمکان» لە ناوچەی داڵاهۆی سەر بە شاری کرماشان، وەکوو هەموو بەنداوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانێکی زۆر و قەرەبوونەکراوی بە ئاسەوار، کولتوور، گووند و ڕەز و باخی ئەو ناوچەیە گەیاندووە و لە کۆتاییشدا سەرەڕای ئەو وێرانکارییەش، مەترسی بە تاڵانبردنی ئاوی ئەو بەنداوەش لە ئارادایە.
۲۲ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٦هەتاوی، ئاگر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی دەڤەری گوندی دارخۆر لە گەردەنەی «چارزبز»ی نێوان کرماشان -شائاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربووە.
ڕۆژی ۲۶ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی تەقینەوەی مین بوبەهۆی ئاگرتێبەردانی گوندی «دزئاوەر»ی سەربە شاری نەوسوود لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
خۆکوژی
لە ڕێکەوتی ۱۳ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی، ژنە گەنجێک بە هۆی خۆسووتاندنەوە گیانی لە دەستدا.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە «گەلاوێژ وەیسی» خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتوی «ڕوانسەر» بوە کە خاوەنی خێزان و دوو منداڵ بوە. ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانەوە دەستی دایە خۆسووتاندن و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە ۱۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، سەربازێک بەناوی «ڕەزا فەرەجی» خەڵکی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپادگانی سەقزدا دەستی دایە خۆکوژی و گیانی له دهستدا.
شەوی سێشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کەسێک بەناونیشانی «ناسر محەممەدپوور» وخەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەتی بۆخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پێنج شەممە ۲۳ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی، کچێکی ۱٦ ساڵان بە ناوی «ئەسرا میرزایی» خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی خەرمانان، کەسێک بەناونیشانی نادیار، لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۹ی هەتاوی بەهۆکارێکی نادیار وبەکەڵک وەرگرتــــن لە چەکی ڕاو، ژن ودوو منداڵی کچی خۆی کەیەکیان ۱۰ ساڵ تەمەن وئەویدی ۴ ساڵ تەمەن بوون بە لێدانی فیشەک بە ڕوخساریان لەماڵەکەیدا کوشتیانی. کوتراوە «ئەم کەسە پاشان بەتەقەی فیشەکێک بە ڕوومەتی خۆیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.»
پێنجشەممە شهشی ڕەزبەری ۹۶، ژنێک بەناوی (ک.ح) لەشاری سرێش ئاوا کە خاوەنی کاری ددان سازی ئەزموونی بوو لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە بەلێدانی زەبر لەسەری چووەتە کۆماوە وزێڕ وزێوەکەی دەدزرێ و گیانی لەدەست دهدا.
ژنان و منداڵان
ڕێکەوتی ۲۸ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ هەتاوی قوتابییەکی کچ بەناونیشانی «گەلاوێژ ئەرژەنگی» لەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەرەنجامی هەڵبژاردنی بواری خوێندنی ڕاگەیەندراوی تاقیکاری گشتی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن وڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان و سەرەتای ساڵی نوێ خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دۆخی بینا و وانەکانی زۆرێک لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپیدایە. گوندی ٥۰۰ ماڵەی باشماخ سەربە شاری دێولانی ناوچهی لیلاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەنی یەک قوتابخانەیە و مەرجەکانی تەندروستی و پاک و خاوێنی بە قوتابخانەو ئاودەستەکانەوە دیار نییە.
ژنانی پاسکێل سواری مەریوانی هەروەها ڕووبەڕووی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبنەوە.
«یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایکە» ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو ڕۆژی ۱ی ڕەزبەر قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژی ۳ی ڕەزبەریش قوتابخانەکانی باکوری کوردستان دەکرێنەوە منداڵی کورد بەزمانی فارسی و تورکی فێری وانەکان دەکەن.
تۆپباران، میلیتاریزە کردن و…
سەرلەبەیانی یەکی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، «ژوور، شووڕ وگه له ژير» هەڵکووتە لە ناوچەی باڵەکایەتی باشووری کوردستانیان کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی خۆیان.
کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی نیشان دانی دژایەتی بۆ رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، سنوورە ئاسمانیەکانی بەرەو رووی باشووری کوردستان داخستوە. هاوکات دەستی کردوە بە ئەنجامدانی مانۆرێكی سەربازی، ئەوەش پێش بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی. مانۆڕەكەی سوپای سوپای پاسدارانی ئێران لە ۲ تا ٤ ی ڕەزبەر درێژەی دەبێت و لەسەر سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستانو رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجام دەدرێت كە ناوچەكانی هەردوو شاری مەریوانو سنە دەگرێتەوە. هەر بۆ ئەم بابەتە، ئێستا روژهەڵاتی کوردستان بەشێوازێکی بەرچاو رەوشی نیزامی بەخۆیەوە گرتوە.
ڕێکەتی ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان تانک وزرێپۆش وماشێنی دژە شۆڕشی گواستۆتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەورووبەری ۱۰۰ تریلەر (هەڵگری تانک وزرێپۆش) کە زۆرینەیان ژمارەی شاری ئەسفەهانیان پێوە بوو خەریکی گواستنەوەی سەدان تانک وزرێپۆشن لە ڕێڕەوی شاری هەمەدانەوە بۆ شاری ســـــــــــنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەرۆەها چەکی شەڕی وکوو تۆپ وتانکی لەشارەکانی سنە ومەریوان وشنۆ دامەزراندووە.
هەڵاواردن
لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ قایمقامی شاری مەریوان «محەممەد شەفیعی» لەکۆڕی قوتابیان وبنەماڵەی زینداندا کوتی: پشتیوانی هەمەلایەنە لە منداڵانی زیندانیانی تاوانە نائەنقەستەکان (غیرعمــد) لە سیاسەتەکانی قایمقامەتی وئەنجوومەنی پشتیوانی لەزیندان لەساڵی نوێی خوێندنە. بهڵام باسێک له منداڵانی تاوانهکانی تر نهکرا.
بهشهکانی دیکه
لە مەڕ کوشتنی ۲ کۆڵبەری کورد لە شاری بانە، دەزگا هەواڵنێری (ایرانا) بەو پەڕێ ساختە بوونەوە و بێ ئەوی باس لە سەرچاوەیەکی دیاریکراو بکات لە مەڕ کوشتنی ئەو دوو کۆڵبەرە لە ماڵپەڕێ فەرمی خۆیدا کە بە زمانی فارسی دەنوسێت ڕاگیاندوە؛ ئەو دوو کەسە کەسانێکی نەناسیاو بوون و دوو شەو پێش سەرڕای ئاگادارکردنەوە لە لایەن هێزە سنووریەکانەوە و هووشداریدان سنوور دەرباز دەکەن و لە ئاکامدا هێزە سنوورییەکان لە ڕووی ناچاریەوە تەقە دەکەن و ئەو دوو کەسە نەناسراوە دەکوژن و بە هەمان شێوە لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە دەکات کە ئەو دوو کەسە لە ڕێگایەکەوە هاتونەتە ناو ئێرانەوە کە ترۆریستانیش لەو ڕێگاوە دەچنە خاکی ئێرانەوە ولە کۆتاییدا دەڵێت: دەبێت لە گەڵ ترۆریستان بەو چەشنە هەڵسوکەوت بکرێت.
هەواڵنێری فەرمی قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە کە بکوژان و تۆمەتبارانی ۲ کۆڵبەرەکەی گوندی هەنگەژاڵی بانە قۆڵبەست کراون و لیپرسینەوە و بە دووادا چوون بۆ چونییەتی ڕووداوەکە و دەست نیشانکردنی تاوانباران دەکرێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئاخۆ بۆچی هەر دەبێت بۆ بکوژانی قادر بەهرامی و حەیدەر فەرجی قەراری دادگایی و دەستبەسەری دەربچێت لە حاڵێکدا ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە ڕاپۆرتی کوژران و بریندار کردنی دەیان کۆڵبەرمان بڵاوکردۆتەوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتیەکانی سەرسنور و ناوخۆی ڕۆژهەڵاتیش کوژراون و بریندار کراون و ماڵەکانیان تاڵان کراوە و ماشێنیان سوتاوە و ئەسپ و باربەریان کوژراوە.
بەو پێیە قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوە کە بەپێی هەل و مەرج و گوشارە ناوخۆیی و جیهانییەکان ناوەندە ئەمنییەتی ئیلاعاەییەکانی ناوخۆی ئێران و وەزارەتی ئیتلاعات بڕیاردەدات و دادگاێیکی سەربەخۆ بوونی نییە.
«فەرهاد شەفیع زادە» خوێندکاری کوردی مەریوانی بەهۆی هەبوونی ئاڵۆزی لەدۆسیەکەی وئەستێرەداربوونی، لەمافی درێژەدان بەخوێندن لەقۆناغی کارناسی باڵا بێبەری کرا.
نادر قازی پور نوێنەری پەڕلەمانی ئێران لە هەڵوێستێکدا بەرانبەر بە گیانبەخت کردنی ۲ کۆڵبەرەکەی بانە گوتی: دەبێت لە هێزە سەربازی وئەمنییەتیەکان بە تایبەت پاسەوانانی سنوور دەسخۆشی و سپاسگوزاری بکرێت. ناوبراو جەختی کردوە کە، هەندێ کەس لە سنوورەکانی وڵاتەوە ترۆریستان دەهێننە ناو خۆ وە یان کەسانی گومان لێکراو لە وڵات دەردەکەن، چەک و تەقەمەنی مەشروبات و شتومەکی نایاسایی دێنە ئێرانەوە، هەر بەو هۆییەوە پاسەوانانی سنور دەبێت ئەو کەسانە بتۆپێنن و ئەم کردەوەی هێزەسەربازی و ئەمنییەتییانە بە تایبەت پاسەوانانی سنوور کە شەو وڕۆژ خەریکی خزمەتن دەبێت ڕێزییان لێ بگیردرێت.
ڕێکەوتی شەمە ۱۹ی خەرمان ۱۳۹٦هەتاوی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بیانوی هەبونی مادەهۆشبەرەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتێکی ناوچەی سەوزەی قەڵخانی.
بەپێی هەواڵەکە پاش ئەوەی کە ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بێ مۆڵەتی دادوەر هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاووڵاتی حەمید نادری وتێکهەڵچوون بەربەرەکانێی لە نێوان ئەوهێزانە و حەمید دێتەئاڕاوە و لە ئاکامدا حەمید نادری لەبەرهەیوانی ماڵەکەیەوە دەخرێتەخوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.
۲۳ۍ خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە نیزیک کاتژمێر ۳ی بەرەبەیان، کۆڵبەرانی کورد بەهۆی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ناچاری خۆیان بە گووندی «ئەلیاسی» سەر بەشاری «سەرپێڵ زەهاو» لە پارێزگای کرماشان داکرد.
بەپێی هەواڵەکە لەکاتێکدا کە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو کۆڵبەرانەی کە خەکی سەلاسی باوەجانی بوون و زەرەر و زیان وەبەر شتوومەکەکانیان کەوتبوو، هێزە چەکدارەکان دەیانهەویست دەست بەسەر کاڵا و شتوومەکەکانیان دابگرن. بەڵام ڕووبەڕووی خۆڕاگری و پاڵپشتی خەڵکی ئاوایی ئەلیاسی لەو کۆڵبەرانە بوونەوە و نەیانهێشت کاڵاکانیان دەستیان بەسەر دابگیرێت.
سەرلەبەیانی ۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی گرووپێک لە کڕیارانی (مسکن مهر)ی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتا سەردانی پارێزگا وپاشان سەردانی ئیدارەی ڕێگەوبان وشارسازی ئەو شارەیان کرد وخوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونی (مسکن مهر) پترلە ۶ ساڵە چاوەڕێی خانووەکانی خۆیانن بەڵام تائێستە بێ دەرنجام ماونەتەوە.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی ئەو شارە و دوای لێدان و تەقە کردنێکی زۆر کۆمەڵێک هاووڵاتیشیان دەستبەسەر کردووە.
زانراوە کە دوابەدوای دەربڕینی خۆشحاڵی هاووڵاتیانی کورد لە شاری بۆکان بە بۆنەی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان، لە نزیک گۆڕەپانی دایک (میدان مادر) لە نیزیک سێ ڕێیانی ئەبووزەڕ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر بەتووندی هێرشی کردۆتە سەر خەڵک و زۆر لە شووشەی ماشێنی ئەو خەڵکەیان شکاندووە و بە باتووم لە هاووڵاتیانیان داوە و تەقەیان بەسەر جەماوەری ئەو شارەدا کردووە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
7/10/2017