دەنگی كوردانی فه‌یلی كه ته‌نیا مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پاڵنه‌رە، به‌رامبه‌ره به ده‌نگی هه‌زاران كوردی دیكه
پێش ڕیفراندۆم و له ژماره‌كانی پێشووتری (باس)دا، چه‌ند وتارێكم سه‌باره‌ت به كوردانی فه‌یلی و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نووسی و تێیاندا ئاماژه‌م به‌وه كردبوو، كه به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی و پارت و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانی عێراق، كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كوردانی فه‌یلی وه‌كوو كارتێك له دژی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنن، گره‌وێكی پێشوه‌خت دۆڕاویان له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی گه‌لی كوردستان كردووه و فه‌یلییه‌كان لە هەموو لایەک زیاتر پاڵپشتیی پرسی ڕیفراندۆم و پەرۆشی سەربەخۆیی کوردستانن. به‌ڕاستیش هه‌ر وا ده‌رچوو.
سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆم، ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه چوو و تێیدا 92.73% گه‌لی كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
به‌داخه‌وه ده‌یان هه‌زار كوردی نیشته‌جێی به‌غدا و ناوچه‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، كه به‌ڵگه‌نامه كه‌سییه‌كانیان وه‌كوو (ڕه‌گه‌زنامه، شه‌هاده جنسییه، كارتی خۆراك و كارتی زانیاری)، سه‌ر به به‌غدا و ئه‌و پارێزگایانه‌ن كه تێیاندا ده‌ژین، به‌و هۆیه‌وه نه‌یانتوانی هاوشێوه‌ی دانیشتووانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداریی راپرسی بكه‌ن و له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا بێبه‌ش بوون.
له ناوچه‌كانی (خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌دره، جه‌سان و زوڕباتییه)ش كه میلكانی كوردانی فه‌یلییه له باشووری كوردستاندا، ته‌نیا دانیشتوانی قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی مه‌نده‌لی مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌كه‌دا هه‌بوو و ڕیفراندۆم ناوچه‌كانی به‌دره و جه‌سان و زوڕباتییه‌ی نەگرته‌وه.
سەبارەت به مه‌نده‌لییش، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 17/8/2017، ئه‌ندامانى ئەنجومه‌نى ناحیه‌كه بە کۆی دەنگ، دەنگیان دا بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، له ڕۆژی 10ی ئه‌یلوول، گرووپێكی عه‌ره‌بی مه‌نده‌لیی خۆپیشاندانێكیان ساز کرد و سه‌ره‌ڕای هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کان، هاوکات به‌زۆر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی دوو به‌رپرسی کوردیان دا و حه‌شدی شه‌عبیش پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ڕیفراندۆم له مه‌نده‌لی ئه‌نجام بدرێت. پاشانیش به زه‌بری چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كردن بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌و شێوه‌یه ڕیفراندۆم له مه‌نده‌لی به‌ڕێوه نه‌چوو. هه‌ر بۆیه‌ش به ناچاری ناوه‌ندی ده‌نگدانی مه‌نده‌لی، له شاری خانه‌قین كرایه‌وه و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی مه‌نده‌لی له شاری خانه‌قین به‌ڕێوه چوو و خەڵکی مەندەلی ناچار بوون بۆ به‌شداریكردن ڕوو له شاری خانه‌قین بكه‌ن.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵێم كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری کوردانی فه‌یلی و شاره‌كانیان له به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێبه‌ش بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و فشارانه‌ی كه خرایه سه‌ریان به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌یان له پرۆسه‌كه، به‌ڵام دیسان به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له پرۆسه‌كه‌دا كرد و به ده‌نگی (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌لماندییان كه له به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازانی كوردستاندا، وه‌كوو هه‌میشه هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باتی هاونیشتمانییه‌كانیانن له ناوخۆی كوردستاندا.
خانه‌قین له پرۆسه‌ی ڕیفڕاندۆمدا، دیسانه‌وه كوردستانیبوونی خۆی سه‌لماند. ڕێژه‌ی به‌شداربوون له پرۆسه‌كه‌دا 92% بوو و ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
- ژماره‌ی ده‌نگده‌ران: 233،052.
- ژماره‌ی به‌شداربووان: 167،654.
- ده‌نگی (به‌ڵێ): 163،680.
- ده‌نگی (نه‌خێر): 2،557.
- ده‌نگی به‌تاڵ: 222.
- ده‌نگی پووچه‌ڵ: 1،195.
- ڕێژه‌ی سه‌دیی ده‌نگی (به‌ڵێ): 97%.
- ڕێژه‌ی سه‌دیی ده‌نگی (نه‌خێر): 1،5%.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ش كه بۆ دانیشتووانی شاری مه‌نده‌لی له قه‌زای خانه‌قین كرابووه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
- ژماره‌ی ده‌نگده‌ران: 21000.
- ژماره‌ی به‌شداربووان: 8252.
- ده‌نگی (به‌ڵێ): 7987.
- ده‌نگی (نه‌خێر): 110.
- ده‌نگی به‌تاڵ 35.
- ده‌نگی پووچه‌ڵ: 120.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و ناوه‌نده‌ی ده‌نگدان كه تایبه‌ت بوو به مه‌نده‌لی، تێیدا ته‌نیا 9 سندووقی ده‌نگدان كرابووه‌وه، كه نزیكه‌ی 9000 ده‌نگی له‌خۆ ده‌گرت. له‌كاتێكدا ده‌بوایه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، كۆمیسیۆن 21 سندووقی ده‌نگدانی بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ی ده‌نگدان ته‌رخان بكردبایه، چونكه ژماره‌ی ئه‌و خەڵکەی مافی ده‌نگدانیان تێیدا هه‌بوو، 21000 ده‌نگده‌ر بوو.
هه‌رچه‌ند ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ریی كوردانی فه‌یلی، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بپێورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیش بێت، ئه‌مجاره‌ش سه‌لمێنرا كه كوردانی فه‌یلی پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و جودانه‌كراوه‌ن له گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كه‌ی و هیچ كاتێك ئینتیمای مه‌زهه‌بییان پێش ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان نه‌خستووه، به‌ڵكوو هه‌میشه ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان له‌پێش هه‌موو ئینتیماكانی تریانه‌وه بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كوردانی فه‌یلی كه ده‌نگێك ده‌خه‌نه ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه، به‌رامبه‌ره به ده‌نگی هه‌زاران كوردی دیكه، چونكه لێره‌دا ته‌نیا مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پاڵنه‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی فه‌یلی ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام مومكینه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سه‌له‌ی سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه یاخود مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه هه‌بێت، به‌ڵام كوردێكی فه‌یلی كه له به‌غدا یان ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق یان له مه‌نده‌لی ده‌ژیت و جگه له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی هیچ جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نییه و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سوودمه‌ند نه‌بووه، به‌بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه و فشار و بارودۆخی ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی ڕێگا و..هتد، دێت و به‌ره‌و خانه‌قین به‌ڕێ ده‌كه‌وێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات، بێ گومان ئه‌م ده‌نگه ده‌نگێكی جیاواز ده‌بێ. بۆیه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیش له ئاستی ئه‌و دڵسۆزییه‌ی كوردانی فه‌یلیدا بێت و وه‌كوو چۆن داوای ئه‌رك له كوردانی فه‌یلی ده‌كه‌ین، ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ش داوای مافه‌كانیشیان بكه‌ین. ده‌بێ بێین جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌و مافه‌ی كه داویاننەتێ و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین بكه‌ین و بزانین چه‌نده!
5/10/2017